كۆلیژى زانسته‌كان له زانكۆى به‌غداد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ساز كردووه ده‌یسه‌لمێنێت كه كۆتایى ژیان له‌سه‌ر زه‌ویدا ساڵى 2012 ده‌بێت له‌م سه‌ده‌یه‌دا و ته‌نها 10% دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی رزگاریان ده‌بێت .
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه له باله‌خانه‌ى زانكۆى به‌غداد پێنج شه‌ممه ئه‌نجام درا و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى تیادا خرایه كه ژماره‌یه‌ك له تایبه‌ته‌مه‌ندانى بوارى زانسته‌كانى فیزیا و فه‌له‌ك و جیولوجیا و گه‌ردووناسى به پشت به‌ستن به وینه‌ى مانگه ده‌ستكرده‌كانى كۆمه‌له‌ى خۆر و چۆنیه‌تى سورانه‌وه‌ى هه‌ساره و جولانه‌وه‌یان و ئه‌و كه‌ش و هه‌وا شێواوه‌ى كه به سه‌ر زه‌ویدا هاتووه و رایانگه‌یاند كه له‌وانه‌یه كۆتایى زه‌وى له پاش پێكدادانێك بێت به پارچه هه‌ساره‌یه‌كى نه‌ناسراو كه له‌ژیر كاریگه‌رى كێشى زه‌ویدا زۆر به‌شێوه‌یه‌كى خێرا رووه و زه‌وى نزیك ده‌بێته‌وه
دكتور سامر عبدالامیر ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاماده‌كاىر كۆنگره‌كه رایگه‌یاند : ئاماژه‌ى زانستى زۆر رون و ئاشكرا ئاماژه به بونى ئه‌و پارچه هه‌ساره نه‌ناسراوه ده‌كه‌ن جگه له‌وه‌ى كه له شارستانیه كۆنه كانیشدا ئاماژه هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و له شارستانى سۆمه‌رى و مایه‌ان و چینیه‌كاندا ئاماژه‌ى بۆ كراوه
هه‌روه‌ها ئه‌و دكتۆره له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆى سه‌وا ئاماژه‌ى كرد به گۆرانكاریه‌كانى بارودۆخى ژیان و كه‌ش و هه‌وا له‌سه‌ر زه‌ویدا له‌م ماوانه‌ى رابردوودا به‌لگه‌ن له‌سه‌ر نزیك بونه‌وه‌ى ئه‌و پارچه هه‌ساره‌یه كه به ئێكس ناوده‌برێت
هه‌روه‌ها وتى زۆر كاره‌سات به‌سه‌ر زه‌ویدا هاتووه و له‌وانیش تسونامی كه له تیالاند و انودنیسیا دا رویدا و بومه‌له‌رزه‌كه‌ى ئیتالیا و هه‌لكشانى به‌حره‌كان و مه‌سه‌له‌ى گیربونى گه‌رما و ئه‌وانه له‌وانه‌یه سه‌رجه‌مى هۆكارى ئه‌و نزیك بونه‌وه‌یه بیت
وه ئه‌و لیكۆلینه‌وه‌ى كه راگه‌یه‌نرا و ئاژانسى ناسایش نكولى لێ نه‌كرد ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌كاتى به‌ركه‌وتنى ئه‌و پارچه هه‌ساره‌یه به زه‌ویدا 70% ى خه‌لكى سه‌ر زه‌وى راسته‌وخۆ گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و به‌هۆى پاشماوه‌كانى ئه‌و كاره‌ساته‌وه 20 % ى گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و ته‌نها 10% خه‌لكى سه‌ر زه‌وى ده‌مێنێته‌وه كه وا پێشبینى ده‌كرێت له دانیشتوانى ئه‌فریقیا و كه‌نداوى عه‌ره‌بى و ناوچه‌كانى ناوه‌راستى عێراق بیت
زۆرێك له چاودێرانیش ره‌خنه‌یان له‌م راگه‌یاندنه گرت به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى زانكۆكانى عێراق به‌هۆى پچرانیان بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له زانست و پێشكه‌وتنه‌كان به‌هۆى شه‌رو گرفته‌كانى ناوخۆى عێراقه‌وه كه نه‌ئه‌بوایه خۆیان بدایه له‌مه‌سه‌له‌یه‌كى وا گرنگ و چاره‌نووس ساز