دیمانه‌ى عه‌بدوڵڵا خۆشناو
- هه‌ڵبژاردنه شاره‌وانیه‌كان چ مانایه‌كى هه‌یه بۆ پارته‌كانى توركیا؟
+ بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووى توركیا، چه‌ند تاكێك له فۆرِمێك خۆیان ئاماده ده‌كرد بۆ كوده‌تایه‌ك به‌سه‌ر یاسا و ده‌وڵه‌تدا، دامه‌زراوه به‌نفوزه‌كانى توركیاش هه‌موو شتێكیان كرد كه پێیان كرا بۆ ئه‌وه‌ى لێپرسینه‌وه له به‌رپرسانى ئه‌و هه‌وڵه كوده‌تاییه بگیرێت، ئێستاش نارِه‌زایی و جه‌ده‌لێكى قووڵ هه‌یه له‌باره‌ى لێپرسینه‌وه له لێپرسراوانى رێكخراوى تیرۆریستى ئه‌رگه‌نه‌كۆن و لق و پۆپه‌كانى له قووڵایی دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و سوپا، هه‌روه‌ها هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درێت كه بیرورِا گشتییه‌كان كۆنترۆڵ بكرێت كه له‌باره‌ى ئه‌و كه‌یسه‌وه ده‌درێن. هه‌ڵبژاردنه لۆكاڵییه‌كانیش له كاتێكدا ئه‌نجام ده‌درێت كه ئه‌و نارِه‌زایی و جه‌ده‌له له لوتكه‌دایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كاریگه‌ریه‌كانى قه‌یرانى دارایی جیهانى به‌سه‌ر توركیاوه فراوانه، به‌ڵام ئه‌كه‌په توانیویه‌تى پارێزگارى له ژماره‌ى دانگده‌رانى بكات و له‌وانه‌یه زیادیش بووبێت، ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكه‌كه ده‌یه‌وێت لێپرسینه‌وه له لێپرسراوانى ئه‌رگه‌نه‌كۆن به‌رده‌وام بێت به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ى ئاخۆ كۆتاییه‌كه‌ى ده‌گاته كوىَ، ئه‌گه‌ر سه‌یرى شێوه‌كانى بیركردنه‌وه له‌و بابه‌ته بكه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ڵبژاردنه‌كانى (29ى مارس) ده‌توانین وه‌ك ریفراندۆمێك سه‌یر بكه‌ین زیاتر له هه‌ڵبژاردنێكى لۆكاڵی، خه‌ڵكه‌كه یان ده‌نگ به AKP ده‌دات، كه یارمه‌تیده‌رى سه‌رخستنى لێپرسینه‌وه بوو له ئه‌رگه‌نه‌كۆن، كه ئه‌مه‌ش فرسه‌تێكه بۆ توركیا بۆ چاوخشاندن به‌و رابردووه تاریكه نزیكه‌یدا، یانیش ده‌نگ به پارته‌كانى تر ده‌دات به سه‌رۆكایه‌تى CHP، كه خۆى وه‌ك به‌رگریكار له رێكخراوى ئه‌رگه‌نه‌كۆن نیشاندا له رێگاى دژایه‌تیكردنى لێپرسینه‌وه لێیان. من بێگومانم كه ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌وتى لێپرسینه‌وه له ئه‌رگه‌نه‌كۆن.
- گه‌رمترین شوێنه‌كانى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه لۆكاڵییه كامانانه‌ن؟
+ بێگومان، ئه‌و شوێنانه‌ى كه زۆرترین كێبرِكێیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، شاره گه‌وره‌كانن، وه‌ك (ئیسته‌نبول، ئه‌نكه‌ره و ئیزمیر) هه‌روه‌ها هه‌ندێ شاریش به‌هایه‌كى سیمبولی به‌رزیان هه‌یه بۆ كێشه‌ى كوردى، وه‌ك (دیاربه‌كر)، ئه‌گه‌ر هیچ شتێكى زۆر گه‌وره له‌و (15) رۆژه‌دا روونه‌دات، ئه‌وا هیچ چانسێك نابینم بۆ دۆرِانى AKP له ئیسته‌نبوول و ئه‌نكه‌ره. له (ئیزمیر)یش كه له‌لایه‌ن CHPـه‌وه كۆنترۆڵ كراوه، بردنه‌وه‌ى كاندیدى AKP موفاجه‌ئه‌یه‌كى گرنگ ده‌بێت. بۆ من گرنگترین ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن هی دیاربه‌كر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر كاندیدى AKP -كه كورده- توانىَ بردنه‌وه به‌ده‌ست بێنێت به‌رامبه‌ر به بیركردنه‌وه‌ى سیاسیی DTP، كه له هه‌ندێ كاتدا باوه‌رِى به توندوتیژى هه‌یه، ئه‌وا له‌و حاڵه‌ته‌دا فرسه‌تێكى زۆر باش دروست ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كوردى، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هاووڵاتییه كورده‌كانمان رێگاى خۆیان گۆرِیوه و چیتر باوه‌رِیان به میتۆدى په‌كه‌كه نه‌ماوه و وه‌ك پێشتر پشتیوانى لێناكه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌یه كه ده‌ته‌په و په‌كه‌كه هه‌موو هه‌وڵێكى خۆیان ده‌خه‌نه گه‌رِ بۆ نه‌دۆرِاندنى شارێكى سیمبولی وه‌ك (دیاربه‌كر)، دۆرِانى كاندیدى ده‌ته‌په كه دوو خوله له پۆسته‌كه‌ى شكست دێنێت به كاندیدى ئه‌كه‌په كه رابردوویه‌كى سه‌ركه‌وتووى هه‌یه له شاره‌وانى شاره‌كانی تر بۆ من موفاجه‌ئه نابێت.
- له هه‌رێمى كوردنشین به رِاى تۆ كێ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت، (ده‌ته‌په) یاخود (ئه‌كه‌په)؟
+ ئه‌و رێژه ده‌نگه‌ى كه ئه‌كه‌په له هه‌ڵبژاردنه‌كانى (22ى جوڵاى 2007) به‌ده‌ستى هێنا له هه‌رێمى كوردنشین به‌ده‌ستى هێنا به‌رزتر بوو له‌و رێژه ده‌نگه‌ى له‌و شارانه به‌ده‌ستى هێنا كه زۆرینه‌ى دانیشتوانى له نه‌ته‌وه‌ى توركن، له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى كه له‌ژێر نفوزى په‌كه‌كه‌دایه، هاووڵاتییه كورده‌كانمان بنكه‌یه‌كى گه‌وره‌ى جه‌ماوه‌رى ئه‌كه‌په پێكدێنن، ئه‌وانه رێز له به‌ها ئاینیه‌كان ده‌گرن و حه‌ساسیه‌ت و رێزیشان بۆ دیموكراسیه‌ت و ماف و ئازادی هه‌یه. ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى و رۆژهه‌ڵاتى باشوور به‌وه ناسراون كه موحافیزكارترین شوێنه‌كانى توركیان، ئه‌گه‌رێكى به‌هێزه كه ئه‌كه‌په - كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه بكات كه له‌ژێر ده‌ستى ده‌ته‌په‌دان - كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه پشتیوانى ده‌كرێت. له ئێستاشدا ده‌توانین ئه‌وه ببینین كه هه‌ردوو پارت (ئه‌كه‌په و ده‌ته‌په) له‌و ناوچه‌یه بوونیان هه‌یه و له‌م ماوه‌یه‌ى كۆتاییدا پارتى (سه‌عاده‌ت)یش هه‌وادارى له‌خۆى كۆكردۆته‌وه. كاتێك كه‌ناڵێكى كوردیی سه‌ر به ته‌ره‌ته كرایه‌وه، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه له ئه‌رگه‌نه‌كۆن و هه‌ڵسوكه‌وتى ئه‌ردۆگان له داڤۆس، هه‌روه‌ها ئه‌و یارمه‌تیانه‌ى ئه‌ردۆگان به‌خشییه خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه و، چوونه ناو سه‌رده‌مێكى نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى بارزانى و، هه‌روه‌ها چه‌ند فاكته‌رێكى تریش، به رِاى من واى كردووه كه (ئه‌كه‌په) بتوانێت له ده‌ته‌په سه‌ركه‌تووتر بێت له‌و ناوچانه‌ى كه زۆرینه‌ى دانیشتوانى له كورد پێكهاتوون.
- به‌رِێَز (ئه‌حمه‌د تورك) له رۆژى جیهانى زمانى دایك له‌به‌رده‌م گروپه په‌رله‌مانیه‌كه‌یدا به كوردى قسه‌ى كرد، به رِاى تۆ ئه‌مه پرِوپاگه‌نده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، یاخود هه‌نگاوێكى خه‌باتگێرِانه‌یه بۆ ناساندنى زمانى كوردى وه‌ك زمانێك له توركیا له‌ته‌ك توركیدا؟ هه‌ندێك وتیان ئه‌وه هه‌نگاوێكى نایاسایی بوو، ئه‌گه‌ر نایاساییه، ئه‌ى بۆ به‌رِێز ئه‌ردۆگان له هه‌لًَمه‌تى هه‌ڵبژاردنى پارته‌كه‌ی له ناوچه كوردییه‌كاندا هه‌ندێك زاراوه‌ى كوردى به‌كاردێنێت؟
+ له به‌دبه‌ختیدا توركیا وڵاتێكه كه یاساكانى هی ئه‌و ده‌ستوره‌ن كه له‌لایه‌ن كه‌سانى سوپاوه دارِێژراوه و، له دواى كوده‌تاكه‌ى (12ی سێپتێمبه‌رى 1980) چه‌سپێنراوه، چونكه ئه‌و ده‌ستوره و ئه‌و یاسایانه‌یشى كه ده‌رده‌چن، له چوارچێوه‌ى ئه‌و ده‌ستوره‌دان، هه‌موو كه‌سێك له‌و وڵاته بێ گوێدانه ئه‌وه‌ى كورده یاخود تورك، ده‌توانێت خۆشحاڵ بێت به‌و هه‌ڵسوكه‌وته له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو قه‌ده‌غه‌كردنه جۆراوجۆره بێمانایانه‌ش، هه‌موو كێشه‌كانى كورد له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ستوره و ئه‌و یاسایانه‌دایه كه له‌ژێر چه‌ترى ئه‌م ده‌ستوره‌دا دانراون.
به‌ڵێ، به گه‌رِانه‌وه بۆ ده‌ستور و یاساكان پارته سیاسییه‌كان لێیان قه‌ده‌غه‌یه كه به زمانێكى جگه له توركى قسه بكه‌ن، زمانی كوردیش یه‌كێكه له‌و زمانه قه‌ده‌غانه. وتاره‌كه‌ى (ئه‌حمه‌د تورك) به كوردى له‌به‌رده‌م گروپه په‌رله‌مانیه‌كه‌یدا ده‌ریخست كه یاساكان به تێپه‌رِبوونى كات ده‌گۆرِێن، وتاره كوردییه‌كه‌ى تورك روبه‌رِووى نارِه‌زایی زۆر به‌هێز نه‌بوویه‌وه، له‌مه‌شدا سوپاس بۆ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى كه‌ناڵی (ته‌ره‌ته) كه ژینگه‌یه‌كى واى خوڵقاند بۆ ده‌ستپێكردنى په‌خشى زمانى كوردى له كه‌ناڵێكى سه‌ر به‌و دامه‌زراوه‌یه‌دا. له پرۆسه‌ى گۆرِنكارییه ده‌ستورییه‌كانى دواى هه‌ڵبژاردندا هیوادارم كه هه‌وڵی ئه‌وه‌ش بدرێت ژینگه‌یه‌ك بخوڵقێنرێت و بتوانرێت له هه‌موو شوێنێك به ئازادى به زمانى كوردى قسه بكه‌یت.
- ئایا ئه‌كه‌په ترسی ئه‌وه‌ى هه‌یه چه‌ند شوێنێكى گرنگ بدۆرِێنێت؟
+ ئه‌كه‌په ئه‌و پارته‌یه كه به دڵنیابوونێكى زۆره‌وه پێ ده‌نێته ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه و، هه‌رگیز پێشبینى ئه‌وه نه‌ده‌كرا كه ئه‌په‌كه (47.2%)ی ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانى (22ی جوڵای 2007) به‌ده‌سبێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى كه ده‌نگى له‌وه‌ى (2007) كه‌متر به‌ده‌ست بێنێت، تا ئێستا بوونى هه‌یه، ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه نا كه ئه‌لته‌رناتیڤ یان پێشبرِكێكارێكى به‌هێز هه‌یه، به‌ڵكو به‌هۆى كاریگه‌ریه‌كانى قه‌یرانى دارایی جیهانى به‌سه‌ر توركیادایه به‌گشتى. به‌رِاى من هیچ هۆكارێك نییه كه وابكات ئه‌په‌كه بترسێت له دۆرِاندنى هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام پێویسته كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات كه سه‌ركه‌وتنه‌كانى زیاتر بكات یاخود به‌لاى كه‌مه‌وه پارێزگارى له ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى بكات.
- ئایا چ شارێك زۆر گرنگه بۆ ئه‌كه‌په كه سه‌ركه‌وتنى تێدا به‌ده‌ست بێنێت؟ ئایا هیچ ترسێك هه‌یه له دۆرِاندنى ئیسته‌نبوڵ، له راپرسییه‌كانى ئه‌م دواییه‌دا جیاوازیه‌كانى نێوان كاندیدى AKP و CHP به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌رِوات؟
+ سه‌ره‌رِاى زیادبوونى پاڵپشتیه‌كانى رۆژنامه و ته‌له‌فزیۆنه‌كانى سه‌ر به گروپی میدیایی دۆگان بۆ كاندیدى CHP، به‌ڵام كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سه‌ر به AKP (كادر تاپباش) هیچ مه‌ترسییه‌كى له‌سه‌ر نییه بۆ دۆرِاندنى ئیسته‌نبوڵ و، هه‌موو راپرسییه‌كان ئه‌وه پیشان ده‌ده‌ن كه (تاپباش) به‌لاى كه‌مه‌وه بیست خاڵ له‌پێش كاندیدى CHP (كیمال كالیچدارئۆگلۆ)یه، ئه‌و شوێنانه‌ى كه له‌لایه‌ن ئه‌كه‌په‌وه گرنگییه‌كى زۆری هه‌یه (دیاربه‌كر)ـه و به‌دوایدا (ئیزمیر، تره‌بزان، چه‌نكایا).
- هه‌ندێ له رۆشنبیران رایان وایه كه توركیا به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات دێت و دوورده‌كه‌وێته‌وه له رۆژئاوا؟ كۆمۆنى تۆ له‌باره‌ى ئه‌و قسانه‌وه چییه؟
+ جه‌ده‌لی ئه‌وه‌ى كه توركیا له رۆژئاوا دوور ده‌كه‌وێته قسه‌یه‌كى زۆر بێ بنه‌مایه و دووره له راستییه‌وه و، ئه‌و كه‌سانه ده‌یانه‌وێت سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ لاى خۆیان رابكێشن. ئه‌و كه‌سانه ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ن كه قووڵایایی توركیایان له هه‌رێمه‌كه‌ى خۆى پێ هه‌زم ناكرێ و، ئه‌و په‌یوه‌ندییه باشانه‌ى كه توركیا له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێی گه‌شه‌ی پێداوه، هه‌روه‌ها ئه‌و گۆرِانانه‌ى له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى كردوویه‌تى، هه‌وڵێكه بۆ پێشكه‌شكردنى ره‌نگاورِه‌نگى له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا نه‌ك دووركه‌وتنه‌وه له رۆژئاوا، ئه‌مه‌ش راستییه‌كه و هیچ شتێكیش له‌گه‌ڵ راستى ناكرێت.
- ئایا (TRTشه‌ش) ماناى داننانى حكومه‌تى توركیایه به زمانى كوردى، زمان به‌شێكى گه‌وره له ناسنامه‌ى كوردان له توركیا پێكدێنێت؟
+ زمان به‌شێكى زۆر گرنگى رۆشنبیرى و ناسنامه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئه‌م پێناسه‌یه بكه‌ین، ماناى وایه ئازادبوونى زمانى كوردى له په‌خشكردن و بوونى له خوێندن كاریگه‌رى فراوانى ده‌بێت له ناساندنى ناسنامه و كلتورى كوردى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ندێ یاساش ماون كه رێگه له نانى ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌گرن. نانى هه‌نگاوى كاراى له‌م شێوه‌یه ده‌بێته هۆى ده‌ربازبوونمان له‌م جۆره یاسا بێمانایانه.
- هه‌ندێك كه‌س له‌وانه (DTP) ده‌ڵێن كه ئه‌و كه‌ناڵه ته‌نها پرِوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنه له‌لایه‌ن ئه‌كه‌په‌وه بۆ راكێشانى ده‌نگى كوردان، چونكه دادگاى توركیا ئه‌م كه‌ناڵه داده‌خات، به تۆمه‌تى مه‌ترسی له‌سه‌ر یه‌كگرتویی توركیا؟
+ من له‌گه‌ڵ ئه‌م روانینه‌دا نیم و چه‌ند یاسایه‌كى گه‌وره گۆرِاون، هه‌روه‌ها سیستمه‌كان رێكخراونه‌ته‌وه و، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ مه‌به‌ستێكى كاتى ناكرێت، جوڵه‌كانى ئه‌كه‌په كه به‌رِێزه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كێشه‌ى كوردى ده‌كات ته‌نها له به‌كارهێنانى زمانى كوردى چرِ نه‌بۆته‌وه، به‌ڵكو ده‌سپێشخه‌رى بۆ چاككردنى مافی عه‌له‌ویه‌كانیش ده‌دات، هه‌روه‌ها هه‌وڵى گێرِانه‌وه‌ى (نازم حیكمه‌ت) و (ئه‌حمه‌د كایا) له مه‌نفاوه بۆ توركیا و، هه‌وڵی هاوشێوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى بواره‌كانى تریش ده‌دات. كاتێك ئه‌م كه‌یسانه ده‌برێنه دادگا، دادگاى توركیا تا ئێستاش له‌ژێر كۆنترۆڵی كه‌سانێكدایه كه به گه‌رمى پێشوازى له بوونى ئه‌كه‌په ناكه‌ن، وه‌ك جه‌نابت بیرت دێت له ماوه‌ى كه‌مى رابردوودا دادگا هه‌وڵیدا كه رووناكى ئه‌كه‌په له ژیانى سیاسی‌دا بكوژێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌هۆى زمانى كوردى و مافه‌كانى تر و ئازادییه‌وه بوو. كورده‌كان پێویستیان به‌وه‌یه كه به قووڵتر ده‌ست بخه‌نه ژێر باڵی حكومه‌ت و، زیاتر له پشتیوانیكردنى پارته‌كانى تر (له‌نێویشیان DTP) دیموكراتیترین و ئه‌وه‌ى كه زۆرترین هه‌وڵی گۆرِان ده‌دات و ریفۆرمیسترینیان تا ئێستاش ئه‌كه‌په‌یه.
- ئه‌ردۆگانى سه‌رۆك وه‌زیران وتى:" دواى هه‌ڵبژاردنه لۆكاڵیه‌كان، ده‌ست به گۆرِینى ده‌ستور ده‌كه‌ین". به‌رِاى به‌رِێزت له‌و ده‌ستوره مه‌ده‌نیه هیچ هیوایه‌ك هه‌یه بۆ ناساندنى كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ته‌ك توركاندا؟
+ له توركیادا واى لێَنایه‌ت، كه له‌ژێر ناسنامه‌كه‌تدا پێناسه‌ى نه‌ته‌وه یاخود ئاینه‌كه‌ت بكرێت. سه‌ره‌رِاى بوونى نه‌ته‌وه و گروپی ئایینى جیاواز له‌م وڵاته‌دا، هه‌موو پێیان ده‌وترێت تورك، (تورك) لێره‌دا ته‌نها نه‌ته‌وه‌ى تورك ناگرێته‌وه، به‌ڵكو كوردیش ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها (قه‌وقازى و زازاكى وچیچانى و جۆرجى و ئه‌لبانى و بۆسنى و ئه‌وانى تریش) ده‌گرێته‌وه. من برِواناكه‌م كه پێناسی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌م كاته‌دا شتێكى ئاسان بێت، به‌ڵام ده‌ستورى نوێ مافی تاكه‌كان و ئازادى هاووڵاتیان به‌ره‌وپێش ده‌بات له كۆمارى توركیادا، كورده‌كان كه هاووڵاتى پله یه‌كى توركیان، ئه‌م گۆرِانانه سودى زۆرى بۆ ئه‌وانیش ده‌بێت، ئه‌وان گرفته‌كه‌یان له دیموكراسیه‌تدایه زیاتر له‌وه‌ى گرفتى ناسنامه یاخود نه‌ته‌وه‌ییان هه‌بێت. توركه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ر بوون به‌هۆى نه‌بوونى دیموكراسیی ته‌واو هه‌روه‌ك كورده‌كان، ئه‌گه‌ر دیموكراسی له ده‌ستوره نوێكه‌ماندا به‌ته‌واوى بچه‌سپێ، ئه‌وا قازانجێكى گه‌وره‌ى بۆ هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ى كورد و تورك ده‌بێت، هه‌روه‌ها سوودى بۆ هاووڵاتیانمان له نه‌ته‌وه‌كانى تریش ده‌بێت.
- ئه‌ى ده‌رباره‌ى كه‌یسی حیجاب، ئایا ئێستاش له پرۆگرامى ئه‌كه‌په‌دا هه‌یه كه یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى حیجاب له شوێنه فه‌رمییه‌كاندا هه‌ڵبگرێت؟
+ پێم وایه له پرۆسه‌ى گۆرِانكارى ده‌ستوردا، كه له‌دواى هه‌ڵبژاردنه لۆكاڵیه‌كان ده‌ست پێده‌كات، ئه‌و كێشه‌یه‌ش له چوارچێوه‌ى سنورى ئازادییه‌كاندا جێگاى بۆ بكرێته‌وه و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
- له‌م چه‌ند رۆژه‌ى پێشوودا به‌رِێز (دینیس بایكال - سه‌رۆكى CHP) وتى: "ئێمه پێشنیار ده‌كه‌ین كه جه‌ژنى نه‌ورۆز بكرێته رۆژێكى پشووى فه‌رِمى له توركیا". به رِاى تۆ ئاراسته‌ى بیركردنه‌وه‌ى دژانه‌ى CHP به‌رامبه‌ر كورد گۆرِاوه؟ یان ئه‌ویش هه‌ر پرِوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنه؟
+ هۆكاره‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام به‌رِێز (بایكال) ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یه كه له كاتێكه‌وه بۆ كاتێكى تر فه‌رهه‌نگى دیموكراسی تیایدا به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت، من واى ده‌بینم كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى دیموكراتیانه‌یه كه ده‌توانین وه‌ك شتێكى ده‌گمه‌نى ئه‌و سه‌یرى بكه‌ین. هیوادارم (بایكال) له‌و جوڵه دیموكراسیانه‌ى زیاتر بكات، بۆ نموونه كۆتایی به‌و دژایه‌تیكردنه بێنێت كه به‌هۆیه‌وه بووه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م به‌كارهێنانى زمانى كوردیدا و، به رێگایه‌ك بۆ كێشه‌ى كورد بچێت كه دوور بێت له ده‌ستێوه‌ردانى سوپا. هه‌روه‌ها له‌و شوێنانه به‌شدارى پێشبرِكێی هه‌ڵبژاردن بكات كه زۆرینه‌ى دانیشتوانى كوردن. به‌رِاستى من وه‌ك خۆم باوه‌رِ ناكه‌م هیچ ده‌سپێشخه‌رییه‌كى دیمو‌كراتى له‌لایه‌ن CHP رووبدات له‌ژێر سه‌ركردایه‌تیى بایكاڵدا.
- سه‌نته‌رێكى توێژینه‌وه‌ى ئه‌مریكى له راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆیدا له‌باره‌ى توركیا ده‌ڵێت "كاریگه‌ریه‌كانى توركیا له ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست و كیشوه‌رى ئه‌فریقادا به‌ره‌و فراوانبوون ده‌چێت"، هه‌روه‌ها ئه‌و راپۆرته ده‌ڵێت كه "توركیا ده‌توانێت ببێت به یه‌كێك له وڵاته زلهێزه‌كانى جیهان له كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا، ئه‌گه‌ر كێشه‌ى كوردى چاره‌سه‌ر كرد". تۆ له‌وباره‌یه‌وه چی ده‌ڵێیت؟ ئایا كێشه‌ى كورد بووه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌وپێشڤه‌چوونى توركیا؟
+ كێشه‌ى كوردى و ئه‌و شتانه‌یش كه به‌هۆى ئه‌م كێشه‌یه‌وه به‌رهه‌م هاتوون، (له‌وانه په‌كه‌كه)، گرفتانێكن كه برِێكى گرنگ له وزه‌ى توركیا به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن، ئه‌و پاره‌یه‌ى كه له جه‌نگان دژى رێكخراوى تیرۆریستیى په‌كه‌كه به‌كارهاتووه له‌ماوه‌ى (25)ساڵی رابردوودا به (300 ملیۆن) دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ (40 هه‌زار) كه‌س كه به‌هۆى جه‌نگانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ده‌توانرێت ئه‌وه ببینرێت كه كێشه‌ى كوردى گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م توركیادا. گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ (بارزانى) نانى چه‌ند هه‌نگاوێكى هیوابه‌خشه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كوردى، هه‌روه‌ها ئاماژه‌كانى نانى چه‌ندین هه‌نگاوى تر‌ى هیوابه‌خش بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه له‌وانه‌یه ئه‌م به‌ربه‌سته بسرِێته‌وه . چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كوردى له توركیا كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ى رابردوودا له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێناوه، هه‌روه‌ها ئابورى به‌ره‌و گه‌وره‌بوون ده‌چێت، كه به‌و هۆیه‌وه كاریگه‌ریه‌كى زۆرترى هه‌یه له جیهاندا، ئه‌وانه واده‌كه‌ن كه توركیا وه‌ك ئه‌كته‌رێكى گه‌وره‌ى جیهانى ده‌ربكه‌وێت.
- له چه‌ند هه‌فته‌ى پێشوودا رۆژنامه‌یه‌كى كوردى وتى:"ئه‌مریكا دواى كشانه‌وه‌ى نیازى وایه پارێزگاریكردنى هه‌رێمى كوردستان بخاته ئه‌ستۆى توركیا له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌رِه‌شه‌یه‌كى حكومه‌تى ناوه‌ندى". ئایا به رِاى تۆ توركیا ده‌یه‌وێ ئه‌و رۆڵه بگێرِێت و پارێزگارى له هه‌رێمى كوردستانى عێراق بكات؟
+ له كۆنه‌وه كورد و تورك هه‌میشه له نزیكی یه‌كه‌وه ژیاون، زۆر جار خێزانیان له‌گه‌ڵ یه‌ك پێكه‌وه ناوه و وه‌ك دوو كه‌سی برا وابوون، بۆیه شتێكى زۆر سروشتییه كه ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كتر به برایه‌تى ژیاون له كۆندا، ئێستاش دووباره بێن و ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروست بكه‌نه‌وه. دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا، من بێگومانم كه كورده‌كانى باكورى عێراق دووباره چاو له نزیكبوونه‌وه و هاورِێیه‌تى له‌گه‌ڵ توركیادا ده‌كه‌نه‌وه و، توركیا ده‌بێته ئارامترین ده‌رگاى برا كورده‌كانمان له باكورى عێراق بۆ چوونه ئه‌وروپا و هه‌موو جیهان. له‌به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌په‌رستى عه‌ره‌بی و جوداخوازى شیعه‌كان، ده‌توانین پێشبینى ئه‌وه بكه‌ین به‌بێ تێكدانى یه‌كپارچه‌یی خاكى عێراق په‌یوه‌نده‌ییه‌كانى نێوان توركیا و باكورى عێراق له داهاتوودا هه‌نگاوى زۆر فراوانتر ده‌نێن له‌وه‌ى كه ئێستا هه‌یه.
|