|
ئافره‌تان له توركیا، كه به‌پێی دوایین ئاماره‌كان رێژه‌ى (107%) له‌چاو پیاواندا زۆر جار له‌لایه‌ن یه‌كێتى ئه‌وروپاوه، كه توركیا هه‌وڵی به‌ئه‌ندامبوون ده‌دات تیایدا، یه‌كێك له ره‌خنه دیاره‌كانیان ئه‌وه‌یه كه مافه‌كانى ئافره‌ت و یه‌كسانى جێنده‌رى له توركیا و توندوتیژی به رێژه‌یه‌كى به‌رچاوه و پێویسته له‌سه‌ر توركیا كه هه‌وڵی كۆنترڵكردن و كه‌مكردنه‌وه بدات. له‌میانه‌ى ئه‌و راپۆرته‌دا باس له ره‌وشی ئافره‌تان و گرفته‌كانیان ده‌كه‌ین له كۆمارى توركیا له‌گه‌ڵ (ئیڤره كایناك) یه‌كێك له به‌رپرسه دیاره‌كانى رێكخراوى WWHR و چالاكوانی بوارى مافه‌كانى ئافره‌تان له توركیا:
گرفته سه‌ره‌كیه‌كان
به راى (ئیڤره كایناك) سه‌ره‌كیترین گرفته‌كانى ئافره‌تان له توركیا نه‌بوونى سیستمێكى گشتگیره له‌دژی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان، بۆ نموونه نه‌بوونى شوێنى له‌خۆگرتنى ئافره‌تان له‌و كاته‌ى له‌ماڵ راده‌كه‌ن له‌ترسی رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى توندوتیژی له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایانه‌ش كه هه‌ن به‌ته‌واوى جێبه‌جێ ناكرێن، هه‌روه‌ها هێزه‌كانى ئاسایش و دادگا و كارمه‌ندانى بوارى ته‌ندوستى رۆشنبیرییه‌كى جێنده‌رى ئه‌وتۆیان نییه.
به راى (ئیڤره) كه‌میى ئافره‌تان له شوێنه گرنگه‌كانى برِیار له ژیانى سیاسی‌دا، یه‌كێكى تره له گرفته سه‌ره‌كیه‌كانى ئافره‌تان. یه‌كێكى تر له گرفته سه‌ره‌كیه‌كانى ئافره‌تان له توركیا به راى (ئیڤره) كه‌میى هێزى كارى ئافره‌ته، هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كى به‌رزى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له بوارى كشتوكاڵ و رستن و چیندا كار ده‌كه‌ن ناویان له (ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى) تۆمار نه‌كراوه.
توندوتیژی دژی ئافره‌تان زیادى نه‌كردووه
سه‌باره‌ت به‌و سه‌رژمێرییانه‌ى كه سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئافره‌ت له توركیا بڵاو بوویه‌وه، دریخستووه كه ساڵی (2008) رێژه‌ى توندوتیژی دژ به ئافره‌تان له (40%) بووه. (ئیسه‌ف) ده‌ڵێ:"رێژه‌ى راسته‌قینه‌ى توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان نه‌گۆرِاوه، به‌ڵام ئێستا به‌راوتر و دیارتره، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى گۆرِان بووه له سیسمى یاساى سزاكاندا، رێژه‌ى راسته‌قینه‌ى توندوتیژی نه‌گۆرِاوه، به‌ڵكو رێژه‌ى فه‌رمى گۆرِاوه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى راپۆرتى ئه‌م ئافره‌تانه و تۆماركردنى سكاڵاى ئافره‌تان بووه له بنكه‌كانى پۆلیس، له ئه‌نجامدا ته‌نها باشتربوونى جێبه‌جێكردنى یاساكان و ئه‌و گۆرِانكارییانه‌ى له یاساكاندا كراوه، ئافره‌تان سكاڵا له دادگا و بنه‌كانى پۆلیس تۆمار ده‌كه‌ن له‌جیاتى بێده‌نگبوونیان و هه‌ڵگرتنى خه‌مه‌كانیان له ناخیاندا".
به‌شداریى سیاسیی ئافره‌تان
رێژه‌ى به‌شداریى ئافره‌تان له ژیانى سیاسی له توركیا، له كه‌مترین ئاستدایه له‌چاو ئه‌و وڵاتانه‌ى كه ئه‌ندامن له رێكخراوى هاوكاریى ئابورى و گه‌شه‌پێدان (OECD)، له‌مباره‌یه‌وه (ئیڤره) ده‌ڵێ:"رێژه‌ى ئافره‌تان له ژیانى سیاسیی توركیا له ئاستێكى زۆر نزمدایه، هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و یاسا باوكسالارییانه‌ن كه رێگرییه‌كى ئاشكرا و به‌رچاون له‌به‌رده‌م چوونه پێشی ئافره‌تان بۆ پۆسته باڵاكان، هه‌ر له‌به‌ر كه‌میى رێژه‌ى ئافره‌تانیش رێكخراوێكى تایبه‌ت به‌ناوى (KA-DER) دامه‌زراوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى ئافره‌تان له ژیانى سیاسی و پۆسته باڵاكانى دروستكردنى ده‌سته‌ڵات له توركیا، ئه‌وان هه‌وڵی ده‌رخستنى گرفته‌كان و گرنگیدان و راهێنانى ئه‌و ئافره‌تانه ده‌ده‌ن كه ده‌یانه‌وێ بچنه ناو ژیانى سیاسییه‌وه". له درێژه‌دا (ئیڤره) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌پێشوودا و رێك له ساڵی (1980) ئافره‌تێك بۆ ماوه‌یه‌كى دیاریكراو سه‌رۆك وه‌زیران بووه، ئه‌و ئافره‌ته ناوى "تانسۆ چیله‌ر" بووه.
ئافره‌تى رۆژنامه‌نووس
سه‌باره‌ت به كۆسپه‌كانى به‌رده‌م ئافره‌تان بۆ چوونه ناو میدیاكانه‌وه (ئیڤره) ده‌ڵىَ:" له‌راستیدا هیچ كۆسپێك نییه له‌به‌رده‌م چوونى ئافره‌تان بۆ ناو میدیاكان".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌ى بۆچی رێژه‌ى ئافره‌تان له میدیاكاندا زۆر كه‌مه، به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌كان.. (ئیسفه) ده‌ڵێ:" كه‌میى ئافره‌تان له میدیاكاندا وه‌ك بواره‌كانى تر‌ى ژیان به‌هۆى ئه‌وه‌ى به سیستمێكى زۆر پیاوسالاری به‌رِێوه ده‌چێت، بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى زۆر زه‌حمه‌ت بێت له‌به‌رده‌م ئافره‌تاندا بۆ چوونه میدیاكانه‌وه". (ئیڤره) زیاتر ده‌ڵێ:"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێژه‌ى ئافره‌تانى رۆژنامه‌نووس له ئاستێكى باشدایه و زۆرێك له پیاوه رۆژنامه‌نووسه‌كانیش پشتگیرى یه‌كسانى جێنده‌رى ده‌كه‌ن، چ له میدیاكان بێت، یا له كۆمه‌ڵگا به‌گشتى".
كه‌یسی حیجاب
توركیا كۆمارێكى موسڵمانى عه‌لمانى گه‌وره‌یه، حیجابیش له شوێنه ره‌سمییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌دا قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام خانمى یه‌كه‌مى ئه‌و وڵاته، كه خاتو (خه‌یرونیسا گویل)ـه، حیجاب ده‌پۆشێت و له كۆشكى چه‌نكایاش داده‌نیشێت، كه دیارترین سیمبولی عه‌لمانیه‌ته له توركیا، له‌م باره‌یه‌وه (ئیڤره) ده‌ڵێ:" ئه‌و كه‌سانه‌ى له شوێنه فه‌رمییه‌كان كار ده‌كه‌ن، ناتوانن حیجاب بپۆشن، به‌ڵام له‌سه‌ر جۆره جله‌كانى تر له‌وانه سیمبوله ئاینییه‌كانى كریستیان و یه‌هودییه‌كان هیچ قه‌ده‌غه‌كردنێك نییه كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه و دژیه‌كه". (ئیڤره) زیاتر ده‌ڵی:"له‌م چه‌ند ساڵه‌ى رابردوودا كه‌یسی حیجاب رووبه‌رِووى به‌سیاییكردن بووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش به راى ئێمه خزمه‌تى مافه‌كانى ئافره‌ت و به‌ره‌وپێشچوونى ره‌وشی ئافره‌تان ناكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له سیستمى پیاوسالارى ده‌بینم، كۆسپێكیشه له‌به‌رده‌م ئافره‌تدا بۆ وه‌رگرتنى پۆسته باڵاكانى وڵات".
ره‌وشی ئافره‌تانى باكور
سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ئافره‌تان له باشورى رۆژهه‌ڵات (باكورى كوردستان)ى توركیا، (ئیڤره) پێی وایه كه دوو گرفتى زۆر ئاشكرا هه‌ن له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونى ره‌وشی ئافره‌تان له‌و ناوچه‌یه، گرفتى یه‌كه‌م خوێندن و نه‌زانینى زمانه. له‌م باره‌یه‌وه (ئیڤره) ده‌ڵێ:"ژماره‌یه‌كى زۆر له ئافره‌تانى ئه‌م ناوچه‌یه ته‌نانه‌ت خوێندنى ناوه‌ندییان ته‌واو نه‌كردووه، هه‌روه‌ها ناتوانن به زمانى توركى قسه بكه‌ن، به‌مه‌ش زۆر زه‌حمه‌ته بۆیان بتوانن خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش بكه‌ن و مافه‌كانیان به‌ده‌ستبهێنن، خێزانه‌كانیان ژماره‌ى ئه‌ندامانیان زۆره، بۆیه ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌ده‌ن به منداڵه كورِه‌كانیان بچن بۆ قوتابخانه‌كان و، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له زۆرترین كاتدا كچه‌كانیان به‌شوو بده‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش له‌و ناوچه‌یه فره‌ژنى به شێوه‌یه‌كى فراوان به‌رچاو ده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌بوونى له یاساى بارى كه‌سێتی توركیا، ئافره‌تان له‌و ناوچه‌یه به‌هۆى كلتورى پیاوسالارى به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو و فراوان ده‌چه‌وسێنرێته‌وه". هه‌روه‌ها به راى (ئیڤره كایناك) كۆسپێكى تر‌ى گه‌وره له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونى مافه‌كانى ئافره‌تان له‌و ناوچه‌یه جه‌نگه، له‌م باریه‌وه (ئیڤره) ده‌ڵێ:" به‌هۆى ئه‌وه‌ی 20 ساڵى به‌رده‌وامه جه‌نگ و كوشتارى له‌م ناوچه‌یه بوونى هه‌یه، بۆیه وه‌به‌رهێنان له‌م ناوچه‌یه زۆر كه‌مه، به‌مه‌ش هه‌لی كار كاری زۆر كه‌م خه‌ڵق بووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ژارى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌و ناوچه‌یه بڵاو ببێته‌وه، زۆربه‌ى خێزانه‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه به یارمه‌تیدان یاخود كشتوكاڵ ده‌ژێن، به‌مه‌ش ئه‌و ناوچه‌یه پاشكه‌وتووه كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریى له‌سه‌ر سه‌رجه‌م دانیشتوان هه‌یه".
داتاكان
سه‌باره‌ت به‌و داتایانه‌ى سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئافره‌تان له توكیا ئه‌نجامیانداوه وه‌ك رێكخراوى ئافره‌تان بۆ مافه‌كانى ئافره‌تان، (ئیڤره) ده‌ڵێ:"داتاى زۆر نوێمان له‌به‌رده‌ستدا نییه سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئافره‌تان له توكیا، چونكه كۆكردنه‌وه‌ى داتا هه‌میشه گرفت بووه له توركیا، به‌ڵام دوو گرنگترین داتا كه له‌لامانه، ئه‌وه‌یه كه ئافره‌تان ته‌نها (9%)ی رێژه‌ى په‌رله‌مان پێكدێنن، هه‌روه‌ها ئافره‌تان ته‌نها (22%)ی هێزى كارى ئه‌م وڵاته پێكدێنن.

|