|
(ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا، بووه سه‌ردێرِى مانشێته‌كانى مانگی رابردوو دواى ئه‌و شه‌رِه قسه‌یه‌ى كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئیسرائیل دواى جه‌نگی غه‌ززه كردى، له‌و كاته‌دا هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پرسیارى ئه‌وه‌ى ورووژاند، ئایا توركیا به‌ره‌و جیهانى ئیسلامی هه‌نگاو ده‌نێ و دوور بكه‌وێته له رۆژئاوا؟
له‌گه‌ڵ هه‌موو جه‌ده‌لێكیشدا له توركیا پرسیارى ئه‌وه‌ى كه ئیسلام دژى سیكۆلاریزمى رۆژئاوا و ره‌نگاورِه‌نگییه، ده‌وروژىَ؟
ئه‌ردۆگان له‌دواى شه‌رِه قسه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ پێرێس و جێهێشتنى "داڤۆس فۆرِم" له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كى به‌رفراوان له هه‌وادارانى له‌دواى گه‌یشتنه‌وه‌ى بۆ توركیا پێشوازى لێكرا، به‌ڵام گه‌وره‌ترین ره‌خنه‌گرانیشی هه‌ر تورك بوون.
توركیاى مۆدێرن وه‌ك سیكۆلار و، وڵاتێكى ئارِاسته رۆژئاوایی بینراوه، به‌ڵام له‌م رۆژانه‌دا توركه‌كان ده‌ڵێن وڵاته‌كه‌مان زیاتر ته‌عبیر له ناسنامه‌یه‌كى ئیسلامى ده‌كات زیاتر له‌وه‌ى ته‌عبیر له وڵاتێكى سێكۆلار بكات، هه‌ر له‌م كاته‌شدا هه‌ندێك له توركه‌كان زه‌نگی خه‌ته‌رناكى لێده‌ده‌ن و، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن توركیاى (راسته‌قینه) هه‌موو داواى ئه‌وه ده‌كه‌ن بزانن تۆ كێی". رۆژنامه‌نووس یاسین چانگه‌ر وای وت.
"ئه‌وان دیارترین و به‌ده‌سه‌ڵاتترین هێزن كه له ئێستادا وه‌ك هێزێكى نوێ له توركیادا ده‌ركه‌وتوون، ئه‌وان (كۆنسێرڤه‌تڤ)ن، ئه‌وان موسڵمانن، هه‌روه‌ها ئه‌وان ده‌یانه‌وێت رۆڵیان هه‌بێت له ژیانى سیاسی و ژیانى ئابوورى له‌م وڵاته‌دا"چانگه‌ر وتى:"هه‌روه‌ها من به‌خێرهاتنى ئه‌وانه ده‌كه‌م، ئێمه له پێشوودا كومه‌ڵگایه‌كى له‌یه‌كدابرِاو بووین".
به‌رزترین سیمبوڵ
ئه‌و لێكدوورییه‌ى نێوان موسڵمان و سیكۆلاره توركه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێ، له گه‌وره‌ترین شاردا كه ئیستانبۆڵه، توندرِه‌وكانی كۆمه‌ڵگاى توركى هه‌ریه‌كه‌یان له لایه‌كدا ده‌ژین. له‌لایه‌ك "ستاربوكز"ـه و لاكه‌ى تریش مزگه‌وته. هه‌ندێكیان كڵاوى به‌یس بۆڵیان له‌سه‌ره و ئه‌وانى تریش ریشێكى زۆریان هه‌یه.
له‌لاى پاركى راوه‌ستانى ئۆتۆمبێڵى "Istinye Mall" ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رز و سه‌رنجرِاكێش ده‌بینیت، گوێبیستى موزیكێك ده‌بیت كه هه‌ست به خۆشی و ئارامى ده‌كه‌ى، هه‌روه‌ها ئاو له نافوره‌كان ده‌بینیت كه له ئاسمان به ره‌نگاورِه‌نگى سه‌ما ده‌كه‌ن، هه‌ندێك له‌وانه‌یش كه جلى جوان و سه‌رنجرِاكێشیان له‌به‌ردایه و سه‌رپۆش به‌سه‌رن، سیما ئۆزتورك، (27)ساڵ، سه‌رپۆشی به‌سه‌ره، جلێكیشی له‌به‌ره له‌سه‌ر شێوازى رۆژئاوایی دیزاین كراوه پێی ده‌ڵێن: “Burberry”.
"هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌گه‌ڵ مۆدێل برۆم" ئه‌و وتى "من ئۆنڵاین جلوبه‌رگ ده‌كرِم، من (Burberryو Gucci- ئه‌مانه ناوى ئه‌و جلانه‌ن كه له‌سه‌ر شێوازى رۆژئاوایی دیزاین كراون) ده‌كرِم".
ئۆزتورك ئه‌و سه‌رپۆشه‌ى سه‌رى به به‌رزترین سیمبول ده‌زانىَ، ئه‌و ده‌ڵێ هه‌رگیز هه‌ست به دڵته‌نگى ناكات به‌هۆى سه‌رپۆشه‌كه‌یه‌وه.
"هه‌ندێك سه‌رپۆشیان هه‌ڵبژاردووه و له‌سه‌رى ده‌كه‌ن هه‌ندێكیش نا". ئه‌و وتى :"ئێمه به‌یه‌كه‌وه شۆپینگ ده‌كه‌ین و رێزى یه‌كتریش ده‌گرین".
به‌ڵام ئایدن یوگیتباس، ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن (60) ساڵان بوو و چاكه‌تێك كه له پێستى ئاژه‌ڵ دروست كرابوو له‌به‌رى بوو، ئه‌و وه‌ك گروپێك له سیكۆلاره‌كان ته‌عبیرى له‌راى خۆى ده‌كرد: ئه‌و هه‌ستێكى زۆر دژانه‌ى به‌رامبه‌ر به سه‌رپۆش هه‌یه، ئه‌و كاتێك ئافره‌تێكى داپۆشراو ده‌بینێت به‌شێوه‌یه‌ك سه‌یرى ده‌كات كه ئافره‌ته داپۆشراوه‌كه هه‌ستى پێبكات.
"به‌ڵێ، به‌و شێوه‌یه سه‌یریان ده‌كه‌م، من حه‌زم پێیان نییه، ئێمه وڵاتێكى موسڵمانین، ئێمه هه‌روه‌ها كۆماریشین، به‌ڵام من هه‌رگیز ناتوانم ئه‌و ئایدیایه‌ى كه باسی سه‌رپۆشه قه‌بوڵی بكه‌م" یوگیتباش وتى.
كۆمه‌ڵگایه‌كى گۆرِاو؟
جه‌ده‌لی سه‌رپۆش له توركیا مێژوویه‌كى درێژی هه‌یه، هه‌روه‌ها بووه به دیارترین سیمبولى هه‌ڵویسَته سیكۆلارییه‌كانى ده‌وڵه‌ت دژ به ئیسلام، رۆژهه‌ڵات دژ به رۆژئاوا، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى بوونه ئه‌ندام له یه‌كێتى ئه‌وروپا، ئه‌و پرسیارانه له‌و كاته زیاتر كه‌وتوونه‌ته به‌ر قسه و باس كه سه‌رده‌مى نوێی حوكمرِانى له‌لایه‌ن پارتى داد و گه‌شه‌پێدانه‌وه به‌رِێوه ده‌برێت، ئه‌و پارته‌ى كه ره‌گه‌كه‌ى له ئیسلامى سیاسی سه‌رچاوه‌ى گرتووه و، له (2002)ه‌وه هاتۆته سه‌ر حوكم.
بیناز تۆپراك، كه پرۆفیسۆرێكى زانسته سیاسه‌كانه، لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كى له‌م زستانه‌دا بڵاو كردۆته‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه شێوه‌ژیانى سیكۆلار كه‌متر لێبورده‌یه، به‌تایبه‌ت له شاره بچووكه‌كان، لێكوڵینه‌وه‌كه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه كه توركه‌كان ده‌یانه‌وێت پاڵه‌پۆستۆى كۆمه‌ڵایه‌تى بخنه سه‌ر حكومه‌ت (كه له‌لایه‌ن پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان یان "ئه‌كه‌په"وه به‌رِێوه ده‌برێت) به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بۆندێكى ئابوورى یا كارێكیشان بۆ جێبه‌جێ بكات، ئه‌وان واز له ئه‌ركه موسڵمانایه‌تیه‌كه‌یان ناهێنن و پێیه‌وه پابه‌ند ده‌بن.
"ئایا ئێمه زیاتر به‌ره‌و به‌ئیسلامبوون ده‌چین؟ ئایا ئێمه زیاتر به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كى دینى موحافیزكار ده‌چین؟
من واى ده‌بینم كه ئه‌وه‌ى لێكوڵینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه ئه‌مه‌یه، به‌ڵێ". ئه‌و وتى :"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بنه‌ما فه‌رِمییه‌كانى سیكۆلاریزم هه‌ر له شوێنى خۆیانن و كه‌س ناوێرێت ده‌ستیان لێبدات، ئیسلامیش زیاتر و زیاتر به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت رۆڵێكى گرنگى هه‌بێت له ژیانى گشتیدا".
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه جه‌ده‌لێكى تر‌ى ئاگرینى لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام سۆڵی ئۆزیل كه ئه‌ویش پرِۆفیسۆرى زانستى سیاسه ده‌ڵێ ئه‌وه به‌شێكه له ئه‌رگیومێنتێكى گه‌وره‌تر ده‌رباره‌ى ناسنامه‌ى توركیا.
"ئه‌وه ئه‌رگیومێنتێكى ته‌ندروسته، به‌ڵام من دڵنیا نیم له‌وه‌ى كه ئه‌وه هه‌میشه له كۆمه‌ڵگایه‌كى ته‌ندروسته‌وه گه‌شه بكات". ئۆزێل وتى :"پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئێمه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چین كه ببینه وڵاتێكى لیبراڵی دیمو‌كراتى راسته‌قینه له‌گه‌ڵ سیسته‌مێكى سیكۆلار كه رێز له ده‌سه‌ڵات و یاسا بگرێت؟ ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو له‌پێناویدا جه‌نگ ده‌كه‌ن".
ده‌رباره‌ى ئیسلام نییه
له رۆژى هه‌ینیدا مزگه‌وته‌كان پرِ ده‌بن له خه‌ڵك، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌ت ئه‌وانه‌ى نوێژ ده‌كه‌ن، یه‌ك كاتژمێریان هه‌یه له كاتى نانى نیوه‌رِۆدا بۆ ئه‌وه‌ى بچن بۆ مزگه‌وت، به‌پێچه‌وانه‌ى زۆرێك له وڵاتى جیهانى ئیسلامى، له توركیا دووشه‌ممه بۆ هه‌ینى، رۆژانى كاره. ئیسته‌نبۆڵ تا ئێشتاش لیبراڵه، شارێكى ئارِاسته رۆژئاواییه، له دوو هه‌ڵبژاردنى رابردووش‌دا (ئه‌كه‌په) بردیه‌وه، به‌ڵێنى وڵاتێكى دیمو‌كراتى زیاتر رۆژئاوایی دا، به‌ڵام ئه‌و به هێواشی به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات: ئه‌ندامبوون له یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ره‌وپێش نه‌چووه، ریفۆرم به‌ره‌و زیاتر دیموكراتیزه‌كردن هێواشه، هه‌روه‌ها داكشانى ئابوورى روو له زیادبوونه.
هیگ پۆپ له گروپی قه‌یرانى نێوده‌وڵه‌تى وتى كه ئه‌كه‌په ئیسلام به‌ركاردێنێت تا له‌سه‌ر حوكم بمێنێته‌وه.
"ئه‌كه‌په كه ئه‌م وڵاته به‌رِێوه ده‌بات، پارتێكى ئیسلامى نییه، ئه‌و پارتێكى موحافیزكاره*، كه ئه‌مه‌ش پاڵپشتیه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر حوكم بمێنێته‌وه".
پۆپ كه له ئیسته‌نبۆڵ داده‌نیشێت، وتى :"ئه‌وان تا ئێستاش پرِجه‌ماوه‌رترین پارتن، ئه‌وه په‌یوه‌ندى به ئیسلامه‌وه نییه، ئه‌وه په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه كه كێ وڵات به‌رِێوه ده‌بات".
ئه‌و پارته له كۆتایی مانگى سێ له هه‌ڵبژاردنه لۆكاڵییه‌كان به شێوه‌یه‌كى به‌هێز تاقی ده‌كرێته‌وه، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى تریش شه‌رِی ناسنامه‌ى توركیایه.
وه‌رگێرِانى له سایتى "npr"ـه‌وه عه‌بدوڵڵا خۆشناو
|