ئه‌وه‌ى جێی تێرِامان و له‌سه‌روه‌رستانه پرۆسه‌ى ته‌وافوقی ئیسلام و دیموكراسیه‌ته له سێ وڵاتى گه‌وره (ئه‌ندێنوزیا و هیند و توركیا)، كه تێكرِاى هه‌رسێكیان نزیكه‌ى سێیه‌كى دانیشتوانى جیهانى ئیسلامى پێك ده‌هێنن.
وه‌رگێرِانى عه‌بدوڵڵا خۆشناو
له ماوه‌ى چه‌ندین ساڵی رابردوو سه‌رۆكه‌كانى ئه‌مریكا به‌رده‌وامبوون له بانگه‌وازه‌كانیان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئازادى له‌و وڵاتانه‌ى كه ئازادیان تێدا نییه، به‌هۆى كه‌م ئه‌زموونیان له بوارى گه‌شه‌دان به پرۆسه سیاسییه‌كانیان، له ماوه‌ى كه‌مى رابردووش چاوه‌كان هه‌مووى رووانیانه جیهانى عه‌ره‌بی، ئه‌و شوێنه‌ى كه پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدانى دیموكراسی تێیدا تووشی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ى زۆر بووه و زۆر به هێواشی و له هه‌ندێك شوێن به‌ره‌و دواوه‌ش ده‌چێتز ئه‌و هه‌وڵانه‌ى كه سه‌رۆكى پێشوو (جۆج بووش) له‌و بواره‌دا ناى، هه‌ر له پێشكه‌شكردنى وتاره‌كانى بۆ سه‌ركرده‌كانى عه‌ره‌به‌وه بگره تا جه‌نگى عێراق و تێچوونى پاره‌یه‌كى یه‌كجار زۆر، كه بووه هۆى ئه‌نجامى پێچه‌وانه، كه هه‌ندێكیان نێگه‌تیڤ و هه‌ندێكیشان پۆزه‌تیڤ بوون.
له ئێستاشدا (ئۆباما) هه‌وڵده‌دات كه ئه‌و كارێزمایه‌ى كه هه‌یه‌تى بیقۆزێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى خۆنیشاندانى وه‌ك سه‌رۆكێكى جیاواز و هه‌وڵه‌كانى بۆ جوانكردنى رِووى ناشیرینى ئه‌مریكا له جیهان و نیشاندانى ئه‌وه‌ى كه ئه‌مریكا تائێستاش نموونه‌یه‌كی دیموكراتیه و پێویسته چاوی لێ بكرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هه‌ندێك ئه‌و هه‌وڵانه بێ ئه‌نجام سه‌یر ده‌كه‌ن و واى بۆ ده‌چن كه هه‌رگیز ئیسلام و دیموكراسیه‌ت به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵناكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى تێرِامان و لێ وردبوونه‌وه‌یه ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى ته‌وافوقه له‌نێوان ئیسلام و دیموكراسیه‌ت، كه له ئێستادا له سێ وڵاتى ئیسلامى بوونى هه‌یه، كه به هه‌رسێكیان نزیكه‌ى سێیه‌كى دانیشتوانى جیهانى ئیسلامى پێكده‌هێنن، ئه‌وه‌تا ئه‌ندۆنیزیا كه ژماره‌ى دانیشتوانى (205)ملیۆن كه‌سه، له سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنى نیشتمانیدایه كه وا چاوه‌رِوان ده‌كرێت دیموكراسیه‌ت و قوڵبوونه‌وه و له ژیانێكى سیاسی دیموكراسی قووڵتر بكاته‌وه، هه‌رچی هیندستانه كه موسڵمانان نزیكه‌ى (150)ملیۆن هاوڵاتى ئه‌و وڵاته پێكدێنن، له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو هه‌ڵبژاردنه‌كانى به سه‌ركه‌وتوویی به‌كۆتا هات، كه نزیكه‌ى مانگێكى خایاند و ژماره‌ى دانیشتوانى ملیارێك زیاتره. توركیا كه ژماره‌ى دانیشتوانى (77)ملیۆن كه‌سه نموونه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوویی دیموكراسی سێكۆلار پێشكه‌ش ده‌كات، له‌وانه‌یه ئه‌م نموونانه‌ى دیموكراسی له وڵاتانى عه‌ره‌بی چاویان لێ نه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى ئه‌و وڵاتانه به‌ده‌ستان هێناوه پیشانى ده‌ده‌ن كه دیموكراسیه‌ت و ئیسلام نه‌ك هه‌ر به‌یه‌كه‌وه ده‌گونجێن، به‌ڵكو ده‌توانرێت به‌یه‌كه‌وه گرێ بدرێن، له هیچ لایه‌ك شاراوه نییه بۆ نموونه ده‌ركه‌وتنى ئه‌ندۆنیزیا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى دیموكراسی مه‌ده‌نى، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاو گرت كه رابردووه‌كه‌ى پرِه له توندوتیژی و به‌ریه‌ككه‌وتنى سیاسی، كاتێك له شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو وه‌ك په‌یامنێر له‌وێ كارم ده‌كرد، سوپاى ئه‌و وڵاته هه‌وڵێكى كوده‌تای شیوعیه‌كانى پوچه‌ڵكرده‌وه، كه به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌و وڵاته نوقم بوو له خوێن، وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك له شیوعیه‌كان و هه‌وادارانیان، له‌و كاته وا پێشبینى ده‌كرا كه یه‌ك ملیۆن كه‌س به‌هۆى ئه‌و شه‌رِانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست دابێت، به‌ڵام به پێشبینی من ته‌نها (200)هه‌زار كه‌س كوژران، كه‌چی به‌پێی لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوانه كه به فه‌رمانى سه‌رۆك (سوكارنۆ) پێكهاتبوو، ته‌نها (87هه‌زار) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌م ژماره‌یه‌ى دواییشان تا ئێستا ده‌قیق نییه، به‌ڵام هه‌ر ژماره‌یه‌كى ترسێنه‌ره. به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت پێی راگه‌یاندم كه ئه‌و ژمارانه راست نین و سه‌رۆك خۆى ویستویه‌تى ژماره‌كه به‌و شێوه‌یه بێت و، ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى كوژراوانیشان به‌لاوه ناوه، له سه‌رده‌مى جه‌نه‌راڵ سۆهارتۆش -كه كوده‌تاى به‌سه‌ر سه‌رۆك سوكارنۆ كرد- رووداوه خوێناویه‌كان هه‌ر به‌رده‌وامیان هه‌بوو، كه‌چی ئێستا ئه‌ندێنوزیا بۆته وڵاتێكى دیموكراسی و، یاسا تێیدا به‌رقه‌راره.
هه‌رچی هیندستانه هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان له‌و وڵاته تازه به‌كۆتا هاتوون، كه ئه‌وه‌یان پانزه‌هه‌مین هه‌ڵبژاردنه له‌دواى سه‌ربه‌خۆیی له ساڵی (1947)، گه‌لی هیند شانازى به‌وه ده‌كه‌ن كه وڵاته‌كه‌یان گه‌وره‌ترین وڵاتى دیموكراسیه له‌سه‌ر رووى زه‌مین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئاینى هیندۆس به‌سه‌ر وڵاتى هیندستاندا زاڵه، به‌ڵام موسڵمانه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاینى ده‌نگ ناده‌ن، به‌ڵكو ده‌نگه‌كانیان دابه‌شبووه به‌سه‌ر پارته سیاسییه مونافیسه‌كان، كه روئیا و روانینى جۆراوجۆری چه‌پ و راستیان هه‌یه.
پێش چه‌ند مانگێك (ئۆباما) ئاره‌زووى خۆى نیشاندا بۆ پێشكه‌شكردنى وتارێك بۆ جیهانى ئیسلامى له پایته‌ختى یه‌كێك له وڵاته موسڵمانه‌كان، ئه‌و ئاره‌زووه‌ى ئۆباما له مانگه‌كانى یه‌كه‌مى سه‌رۆكایه‌تى بوو، له ئێستادا روون بۆته كه ئه‌و وتاره له قاهیره به‌م نزیكانه له میانه‌ى سه‌ردانى ئۆباما پێشكه‌ش ده‌كرێت، له پێشدا ئۆباما توركیاى هه‌ڵبژاردبوو بۆ پێشكه‌شكردنى وتارێك كه تێیدا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه "وڵاته‌كه‌ى له جه‌نگدا نییه له‌گه‌ڵ ئیسلام". به‌پێی روانینى هاورێكه‌م (ستڤن كوك) له (ئه‌نجوومه‌نى په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كیه‌كان) توركیا نموونه‌یه‌كى زیندووى دیموكراسییه كه زۆرینه‌ى دانیشتوانى موسڵمانن، له رێگاى هه‌ڵبژاردنێكى ئازاده‌وه كه له‌و وڵاتانه ئه‌نجامدرا پارتى (داد‌و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدار) توانى پارێزگارى له دیموكراسیه‌ت و عه‌لمانیه‌ت و بازارِى ئازاد بكات، له‌وه‌ته‌ى سه‌ركه‌وتنى له هه‌ڵبژاردنه‌كان له ساڵی (2003) تاوه‌كو ئێستا.
له چه‌ند ساڵی رابردوو په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره هه‌ندێك گرژی به‌خۆیه‌وه بینى، له‌و كاته‌وه ده‌ستى پێكرد كه توركیا رازی نه‌بوو خاكه‌كه‌ى به‌كاربهێنرێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر رژێمى (سه‌دام حوسێن) له ساڵی (2003)، هه‌روه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) به یه‌كێك له ده‌نگه نارِازییه دیاره‌كان داده‌نرێت به‌رامبه‌ر به هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه، به‌ڵام سه‌ردانى ئۆباما بۆ توركیا ئه‌م گرژیانه‌ى ره‌وانده‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى زۆرجوان پێشوازى له ئۆباما كرا، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ئۆباما ته‌ئكیدى كرده‌وه كه ئه‌مریكا به‌چاوى ناوبژیوانێكى سه‌ركه‌وتوو له توركیا ده‌رِوانێت، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست، ئه‌مه‌ش ئه‌و رۆڵه‌یه كه توركیا ئاماده‌كاریه‌كى باشی بۆ كردووه بۆ هه‌ڵسان پێی.
لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌ندۆنیزیا و هیند و توركیا نموونه‌یه‌كى ئاشكران له ته‌وافوق له‌نێوان دیموكراسیه‌ت و ئیسلام، ئه‌م ته‌وافوقه‌ش له هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه به‌شێوه‌یه‌كى جیاوازه، ئه‌مه‌ش بۆمان ده‌رده‌خات كه دیموكراسیه‌ت ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌موو كلتور و داب و نه‌ریته جیاوازه‌كان هه‌ڵكات، ئه‌م توانایه‌ى دیموكراسیش خۆى له ئازادى ده‌بینێته‌وه، نه‌وه‌ك ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌ى كه له ئه‌مریكا و رۆژئاوا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى هه‌یه.
|