
کۆلۆنێڵ ریان گۆنزالڤیس و سەربازەکانى لەرێگادابوون لەشوێنێکى بەغدا بۆ شوێنێکى تر کاتێک هەواڵیان بۆ هات کە فەرمان دراوە بچن بۆ شارى کەرکووک، کە ناکۆکیەکان تێیدا بەرەو هەڵکشان دەچێت. ئەم بڕیارەش لە کۆتایی یەنایەر هات، بۆ زیادکردنى سەربازە ئەمریکەکان، بەمەش ژمارەیان گەیشتە 5هەزار سەرباز لە کەرکووک. ئەم زیادکردنەش لەکاتێکدایە کە ئەگەرى دروستبوونى شەرى نێوان کوردو عەرەب بەرەو زیادبوون دەچێت دواى کەمبوونەوەى توندوتیژی تائیفی کەماوەى شەش مانگى خایاند. زیاکردنى هێزەکانى ئەمریکا لەکاتێکدایە کە دەنگۆیانەى کە بڵاویەوە کە گوایا هێ.ەکانى پێشمەرگەو هێ.ەکانى حکومەتى عێراقی لەحاڵەتى ئامادەباشیدان بۆ رووبەرووبوونەوە، کەوالێکدرایەوە شەرى لێدەکەوێتە لەناوچە ناکۆکی لەسەرەکان کە ماددەى 140دەیگرێتەوە، بەڵام دوایی هەڵویستەکان بەرەو نەمبوونەوە چوون، بەڵام ئیمپرێشنێکى بەجێ هێشت. گۆنزالڤیس ووتى کە ئەرکى هێزەکانى ئەمریکا لە کەرکووک لە ئێستادا ،خۆى لە دروستکردنى ممتانە دەبینێتە لەنێوان کورد و عەرەب،"ئۆدیۆنۆش دەڵێت کە ترسناکترین شتێک کەرووبدات هەڵگیرسانى جەنگە لەنێوان ئەو دوو گروپە عێراقیە(مەبەستى کورد و عەرەبە)". ئێستا باسەکە لە هاوسەنگى هێزە لەکەرکووک کە هەریەک لەهێزە سەرەکیەکانى ئەو شارە دەیەوێت خۆى کۆنترۆڵی ئەو شارە بکات، کە گرنگیەکى مێژوویی هەیەو نزیکەى 4%ی نەوتى جیهانى تێدایە. کوردیش کە زۆرینەى باکورى عێراق پێکدێنن دەڵێن کە دەبێت کەرکووک بچێتە ژێر جوکمى ئەو هەرێمەى کە لەژێر دەستى ئەواندایە، تورکمان و عەرەبیش ئەمە رەتدەکەنەوە. نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەلاى خۆیەوە راپۆرتێکى پێشکەش بەحکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان کردووە سەبارەت بە چارەسەرکردنى کێشەى کەرکووک. ئەم راپۆرتەش لەکاتێکدایە کە ناکۆکیەکان لەکەرکووک بەرەو قوڵبوونەوە دەچن، لێرەشدا چەند پرسیارێکى گەورە دێنە پێشەوە لەوانە، "دەبێت هێزى حکومەتى ناوەندى لەو ناوچەیە لە چ ئاستێکدا بێت؟، ئەى رۆڵی عەسکەرى کورد دەبێت چۆن بێت؟، سوپاى ئەمریکا لە کەرکووک هەوڵ دەدات ناوبژیوانى بکات لەنێوان هێزە کوردیەکان و سوپاى عێراقی کە عەرەب 85%ی سوپاى عێراقی پێک دەهێنێت، سەرەک وەیزران نوری مالیکى کە عەرەبێکى شیعەیە دەڵێت کە پێویستە چەک تەنها لەدەستى دەوڵەتدا بێت. بەرپرسێکى سوپاى عێراقی لەکەرکووک کە نەیویست ناوى ئاشکرا بکرێت ووتى:"کارى ئێمە پاککردنەوەى ئەو شارەیە لە تیرۆریستان"، مەیجەر سکۆت رۆلینسۆن،بەرپرسی سوپاى ئەمریکیش دەڵێت:"گەورەترین هەرەشە روودانى هەندێک رووداوى بچووکە کەدەبێتە هۆى روودانى زنجیرەیەک کاردانەوە، کە ئەمەش لەوانەیە ببێتە رووداوێکى چەکدارى.. کە ئەمەش مەترسی ئەوەى هەیە کە پارێزگاکانى ترى عێراقیش بگرێتەوە، بەمەش ئەو دەستکەوتە ئەمنیانەى بەدەست هاتووە لەدەست دەدرێت". میجەر کریستۆڤەر نورى لە سوپاى ئەمریکى کە لە ئێوارە خوانێک بەرپرسی هێزەکانى پێشمەرگەو سوپاى عێراقی کۆکردۆتەوە ووتى:"کوردەکان ماوەى 80ساڵە لەپێناو ئەو ناوچەیە دەجەنگ و خوێن دەرێژن"، لەئێستادا کورد لەرابردوو زیاتر ئامادەیی هەیە کە دەستبەردارى هەندێک لەشت ببن کەلەپێشوودا ئەو ئامادەییەیان نەبوو، ئەمەش لەکاتێکدایە کەسوپاى ئەمریکى خۆى ئامادە دەکات بۆ کشانەوە لەکۆتایی ساڵی 2011، لێەشدا هەموو لایەنەکان بەمافی خۆیانى دەزانن کەهێزەکانى خۆیان لەو ناوچەیە بڵاو پێیکەن. محمەمەد کەمال ساڵیش کە ئەندامێکى کوردى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکووکە دەڵێت:"دەڵێم کەرکووک بەشێکە لە کوردستان، هەربۆیەش پێویستە پێشمەرگە لەو شارە بوونى هەبێت".
*راپۆرتێکەو لەلایەن عەبدوڵڵا خۆشناوە بۆ یەکێک لە رۆژنامە کوردیەکان ئامادەى کردووە.
|