|
وڵاتى كه‌مایه‌تى و ئاینه جیاوازه‌كان
له لوبنان (18) كه‌مایه‌تى ئاینى هه‌یه كه له‌نێوان مه‌زهه‌به جیاوازه ئیسلامییه‌كان دابه‌ش بووه، دیارده‌ى دروستبوونى كه‌مایه‌تی و مه‌زهه‌ب و ئاینه جیاوازه‌كان له‌و وڵاته ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ململانێی نێوان عوسمانى و ئه‌وروپییه‌كان.
وڵاته ئه‌وروپییه‌كان به بیانووى پاراستنى كه‌مایه‌تیه‌كان خۆیان خزاندۆته ناو لوبنان، فه‌ره‌نسا به‌بیانووى پاراستنى كه‌مایه‌تى مارۆنی و روسیا به‌بیانووى پاراستنى ئۆرسۆزۆكس و نه‌مسا به‌بیانووى پاراستنى كاسۆلیك و ئینگلته‌را به‌بیانووى پاراستنى (دروز) هاتوونه‌ته ناو لوبنان، له هه‌مان كاتدا هه‌ردوو مه‌زهه‌بى ئیسلامیى سوننه و شیعه له‌ژێر چاودێریى ده‌سه‌ڵاتى توركیا ماونه‌ته‌وه.
رێكه‌وتنى (تائیف) كه له‌نێوان لایه‌نه لوبنانییه‌كان له عه‌ره‌بستانى سعودى له ساڵی (1989) ئه‌نجامدرا و، به‌هۆیه‌وه جه‌نگى ناوخۆیی كۆتایی هات و ده‌سه‌ڵاتى سیاسی به شێوه‌یه‌كى ته‌وافوقی دابه‌شكرا به شێوه‌یه‌ك كه سه‌رۆكى وڵات مارۆنى و سه‌رۆك وه‌زیران سوننى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران شیعی بێت و، هه‌روه‌ها كورسیه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش ـ كه له (128) كورسی پێكدێت ـ به‌سه‌ر موسڵمان و مه‌سیحییه‌كاندا دابه‌ش كراوه.
دیارترین رِه‌وته ئیسلامییه‌كان:
سوننه
ئه‌م رِه‌وته به‌زۆرى له به‌یروتى پایته‌خت و باكورى وڵات و سه‌یدا و به‌عله‌به‌ك وعه‌ككار و بیقاعی رۆژئاوا و جه‌به‌ل شوف چرِ بوونه‌ته‌وه و، مه‌رجه‌عی ئاینیشیان (دار الإفتاء)ه كه له‌لایه‌ن موفتى كۆمارى (شێخ محه‌مه‌د ره‌شید قه‌بانى) سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و ته‌وافوقه‌ش كه له لوبنان هه‌یه سه‌رۆك وه‌زیران له رِه‌وتى سوننه‌یه، كۆمه‌ڵێك خێزانى سوننه ده‌ركه‌وتوون كه كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تى سیاسی دیاریان تێدا هه‌ڵكه‌وتووه له‌وانه خێزانى (ێلح) له سه‌یدا و عومه‌ر كه‌رامى له ته‌رابلوس و خێزانى حه‌ریرى له به‌یروت كه سه‌رۆك وه‌زیرانى تیرۆر كرا و ره‌فیق حه‌ریری یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانى و له به‌روارى (14)ی شوباتى (2005) تیرۆر كرا.
شیعه
چرِبوونه‌وه‌ى دانیشتوانى ئه‌م رِه‌وته به‌زۆرى له ناوچه‌ى باشور و بیقاع و كه‌رتى باكورى به‌یروته، به‌پێی ئه‌و ته‌وافوقه‌ى له‌و وڵاته‌دا هه‌یه، سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌و رِه‌وته ده‌بێـت.
مه‌رجه‌عی ئاینییان شێخ عه‌بدولئه‌میر قه‌بلان جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئیسلامى شیعی باڵا سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له دیارترین پارته شیعییه‌كان حیزبوڵڵا و بزوتنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ل.
دروز
به‌زۆرى له ناوچه‌ى تیم و چیا سه‌خته‌كان بڵاو بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت شوف و عالیه، مه‌رجه‌عیه‌تى رۆحییان كه به‌ناوى عه‌قڵ ناسراوه، شێخ نه‌عیم حه‌سه‌نه، كه هه‌وادارانى ئه‌رسه‌لان، كه كه‌سایه‌تیه‌كى دروزه، دانی پێدا نانێن و عه‌قڵێكى تریان بۆ خۆیان ده‌ستنیشان كردووه، كه ناوى شێخ ناسر غه‌ریبه.
عه‌له‌وییه‌كان
له‌رِێی كۆچكردنى هه‌زاران له شوێنكه‌وتوانى ئه‌و رِه‌وته له سوریاوه بۆ لوبنان گیرساونه‌ته‌وه و به‌زۆرى له ناوچه‌ى ته‌رابلوس و عه‌كار و به‌یروت و كوره و مه‌تن كۆبوونه‌ته‌وه.
له ساڵی (1995)یاسایه‌ك له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ركرا كه به‌هۆیه‌وه رێگه‌ی به‌و تائیفه‌یه دا كه ئه‌نجومه‌نى ئیسلامى عه‌له‌وى دروست بكه‌ن و، به‌پێی رێكه‌وتننامه‌ى (تائیف) چه‌ند پۆستێكى سیاسی‌یان بۆ دیاری كراوه.
ئیسماعیلییه‌كان
له ناوچه‌كانى تر‌ى شامه‌وه هاتوونه‌ته لوبنان، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاوازى ئه‌و وڵاته بڵاو بوونه‌ته‌وه و، مه‌رجه‌عیه‌تى ئاینییان له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌یه.
دیارترین رِه‌وته مه‌سیحییه‌كان:
مارۆنییه‌كان
به‌شێكن له كاسۆلیكه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان و، له سه‌ده‌ى حه‌وته‌مى میلادیدا له ئه‌نتاكیاوه كۆچیان كردووه بۆ لوبنان. دیارترین هێزى مه‌سیحین له لوبنان، هه‌روه‌ها توانیویانه به‌رپرسیاریه‌تى سیاسی گه‌وره له سه‌رده‌مى داگیركارى فه‌ره‌نسییه‌كاندا به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام له‌دواتردا به‌هۆى جیاوازى بیروبۆچوونه‌وه رِووبه‌رِووى قه‌یرانى زۆر بوونه‌ته‌وه.
مه‌رجه‌عیه‌تیان (باتریارك نه‌سروڵڵا بوترس ێفێر)ه له ناوچه‌ى (بكركى) كه هه‌فتانه كۆبوونه‌وه‌ى ئاینى و سیاسی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌زۆرى له جه‌به‌ل لوبنان و كه‌رتى رۆژهه‌ڵاتى به‌یروت نیشته‌جێن. به‌پێی ئه‌و ته‌وافوقه‌ش كه له‌و وڵاته‌دا هه‌یه، سه‌رۆكى وڵات له‌و رِه‌وته ده‌بێت.
رۆمى ئه‌رسۆزۆكس
به‌زۆرى له ناوچه‌ى (كوره) له باكورى وڵات و ناوچه‌ى (ئه‌شره‌فیه) له به‌یروتى پایته‌خت چرِ بوونه‌ته‌وه، مه‌رجه‌عیه‌تى ئاینییان باتریاركی ئه‌نتاكیه و ته‌واوى رۆژهه‌ڵات ئیغناتوسی چواره‌مه (كه له سوریا داده‌نیشێت).
رۆمى كاسۆلیك
هه‌روه‌ها به ملكیه‌كانیش ناویان ده‌برێت و سه‌ر به كڵێساى رۆما (ڤاتیكان)ـه، مه‌رجه‌عیه‌تى ئه‌نتاكیه و ته‌واوى رۆژهه‌ڵات (گریگورسی سێیه‌م)ـه، كه له لوبنان داده‌نیشێت.
ئه‌م تائیفه‌یه له ساڵی (1724) له لوبنان ده‌ركه‌وتن دواى ئه‌و ناكۆكییه‌ى كه‌وته ناو كڵێساى بیزه‌نتى، كه به‌هۆیه‌وه رۆمى كاسۆلیك له رۆمى ئه‌رسۆزۆكس جیابوونه‌وه.
كلدانییه‌كان
به‌زۆرى له ناوچه‌ى به‌یروت هه‌ن، مه‌رجه‌عیه‌تى ئاینییان بارتریارك مار روفائیلی یه‌كه‌مه كه له به‌غدا داده‌نیشێت.
ئینجیلییه‌كان
تائیفه‌ى ئینجیلی له ساڵی (1823) له لوبنان ده‌ركه‌وتن له رێی بزوتنه‌وه‌ى مورسه‌لین و شه‌پۆله‌كانى ته‌بشیری پرۆتستانتى، له دواییشدا دامه‌زراوه‌ى تایبه‌ت به‌خۆیان دامه‌زراند.
زۆربه‌ى ئینجیلییه لوبنانییه‌كان له ناوچه‌كانى ره‌ئس به‌یروت و ئه‌شره‌فیه چرِ بوونه‌ته‌وه و مه‌رجه‌عیه‌تیان له لوبنان قس سه‌لیم سه‌هیۆنییه.
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران
به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له تائیف له‌نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان له ساڵی (1989) مۆر كراوه له (128) ئه‌ندام پێكدێت كه له‌نێوان موسڵمان و مه‌سیحییه‌كان دابه‌ش بووه.
به‌پێی ریكه‌وتنى (تائیف) كورسییه‌كان له‌نێوان رِه‌وته‌كان و شاره‌كان به شێوه‌یه‌كى رێژه‌یی دابه‌ش كراوه و، به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتن نامه‌یه یه‌كه‌م ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر بنه‌ماى نیشتمانى نه‌ك تائیفى پێكهێنراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م دامه‌زراوه‌یه نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو رِه‌وته رۆحیه‌كان بكات كه ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه له كاروباره چاره‌نووسسازه‌كاندا.
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دوو ده‌سه‌ڵاتى سه‌ره‌كى هه‌یه كه یه‌كه‌میان یاسادانانه و له‌رێی ده‌نگدانى ئه‌ندامانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت، دووه‌میشان چاودێریكردنه كه كاروباره‌كانى حكومه‌ت چاودێرى ده‌كات و له به‌رپرسه‌كان ده‌پێچێته‌وه.
هه‌ڵبژاردنى گشتى
هه‌ر خولێكى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه چوار ساڵ ده‌خایه‌نێت و ئه‌ندامانیشی له هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ یه‌ك خول هه‌ڵده‌بژێدرێن به‌پێ یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان، هیچ ئه‌ندامێكیش ناتوانێت ئه‌ندامیه‌تى په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌یه‌كى گشتى یاخود شاره‌وانییه‌كان، یاخود ئه‌ندامى كۆمپانیایه‌ك بێت له یه‌ك كاتدا، كه سه‌ر به سێكته‌رى گشتى بێت، هه‌روه‌ها ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن مافى ئه‌وه‌ى نییه هیچ كاروبارێكى ئاینى به‌رِێوه به‌رێت كه مووچه‌كه‌ى له ده‌وڵه‌ته‌وه وه‌رگیرابێت.
داتاكان
به‌پێی داتاكانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كۆى ژماره‌ى ده‌نگده‌ران نزیكه‌ى (3258572) ده‌نگده‌ره كه به‌سه‌ر ناوچه‌كانى به‌یروت (446852) و باكور (751023) و جه‌به‌ل لوبنان (785276) و باشور (739294) و بیقاع (536127)دا دابه‌ش بوون.
به‌پێ هه‌ندێ داتاى نافه‌رمیش ژماره‌ى ده‌نگده‌ران (3160336) ده‌نگده‌ره و به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بوون: (1897193) موسڵمان و (1257618) كریستیان.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى تریش ژماره‌ى ده‌نگده‌ران له‌سه‌ر بنه‌ماى رِه‌وته‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه: سوننه (851670)، شیعه (840308)، مه‌وارینه (690368)، ئه‌رسۆزۆكس (240918)، دروز (178712)، كاسۆلیك (152052)، ئه‌رمه‌نى ئه‌رسۆزۆكس (88589)، ئه‌رمه‌نى كاسۆلیك (20229)، عه‌له‌وییه‌كان (26505)، ئینجیلییه‌كان (16787)، یه‌هودی(5525)، كه‌مایه‌تیه‌كانى تر (48675).
دابه‌شبوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى (2009) به‌پێی یاساى گشتى ساڵی (1960) په‌سه‌ند كرا، دابه‌شبوونه ئیدارییه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: به‌یروت و باكور و جه‌به‌ل لوبنان و باشور و بیقاع هه‌ریه‌كه‌ى (26) بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنه.
گروپه سیاسییه‌كان
له هه‌ڵبژاردنه‌كانى رِۆژی یه‌كشه‌ممه‌ى رِابردوودا دوو كوتله‌ى سه‌ره‌كى كێبرِكێیان ده‌كرد، یه‌كه‌میان (گروپی 14ی ئازار) بوو، كه به‌ره‌ى ده‌سه‌ڵاته و (8ی ئازار) كه ئۆپۆزسیۆنه، هه‌ریه‌ك له‌و كوتلانه‌ش له كۆمه‌ڵێك هێز و ته‌یارى سیاسی جیاواز پێكهاتووه.
(14)ی ئازار
دیارترین ئه‌و هێزانه‌ى كه هاوپه‌یمانیه‌تى (14ى ئازار) پێكدێنن: (ته‌یارى مستقبل) كه (سه‌عد حه‌ریرى) سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، (پارتى پێشكه‌وتووخوازى سۆسیالیست) به سه‌رۆكایه‌تى (وه‌لید جونبولات) و (پارتى هێزه لوبنانییه‌كان) به سه‌رۆكایه‌تى (سه‌میر جه‌عجه‌ع) و (پارتى كه‌تائیبى لوبنانى) به سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆك كۆمارى پێشوو (ئه‌مین جمه‌یل) و (پارتى نیشتمانخوازه سه‌ربه‌خۆكان) به سه‌رۆكایه‌تى (دورى شه‌معون) و (پارتى كوتله‌ى نیشتمانى) به سه‌رۆكایه‌تى (كارلۆس ئیدده) و (كۆمه‌ڵه‌ى قرنه‌ى شه‌هوان) كه له دیارترین كه‌سایه‌تیه‌كانى (سه‌میر فره‌نجیه و نه‌سیب له‌حود و بوترس حه‌رب و نائیله معه‌وه‌ز و فارس سه‌عید)ن.
(8)ی ئازار
دیارترین ئه‌و هێزانه‌ى هاوپه‌یمانیه‌تى (8ی ئازار) كه ئۆپۆزسیۆنن، ئه‌مانه‌ن: (حیزبوڵڵا) به سه‌رۆكایه‌تى (حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا) و (بزوتنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ل) به سه‌رۆكایه‌تى (نه‌بیه بری)، كه نوێنه‌رایه‌تى رِه‌وتى شیعه ده‌كه‌ن، (جه‌بهه‌ى كاری ئیسلامى) به سه‌رۆكایه‌تى (شێخ فه‌تحی یه‌كن) كه یه‌كێكه له باڵه‌كانى (كۆمه‌ڵه‌ى برایانى موسڵمان)، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هێزى تر‌ى وه‌كو (رێكخستنى میللی ناسرى) به سه‌رۆكایه‌تى (ئوسامه سه‌عد) له (سه‌یدا) و وه‌زیرى پێشوو (عه‌بدولحه‌لیم موراد) له (بیقاع) و سه‌رۆكى پێشووى حكومه‌ت (عومه‌ر كه‌رامی) له (ته‌رابلوس) و سه‌رۆكى (كۆنگره‌ى میللی لوبنانى) (كه‌مال شاتیلا) له (به‌یروت) ئه‌مه و هه‌ندێ كه‌سایه‌تى تر كه جه‌ماوه‌رێكى زۆرى هه‌یه له‌ناو سوننییه‌كاندا.
هه‌روه‌ها له پێكهاته‌كانى تر‌ى كوتله‌ى (8)ی ئازاردا: (ته‌یارى نیشتمانى سه‌ربه‌خۆ) به سه‌رۆكایه‌تى (میشێل عۆن)، (ته‌یارى مه‌رده) به سه‌رۆكایه‌تى (سلێمان فره‌نجیه)، ئه‌و دوو هێزه‌ش به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانى (2005) زۆرینه‌ى كریستیانه‌كان پێكده‌هێنن، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك پارتى چه‌پ وه‌ك (پارتى به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتیراكى) و، (پارتى عه‌ره‌بی دیمو‌كراتى) كه نوێنه‌رایه‌تى عه‌له‌وییه‌كان ده‌كات و، (پارتى سورى نه‌ته‌وه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تى)، هه‌روه‌ها هه‌ندێك كه‌سایه‌تى وه‌ك وه‌زیر (میشێل سماحه) و (ئیلی فرزلی) و هه‌روه‌ها جێگرى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى پێشوو (ناسر قه‌ندیل) و هه‌ندێك كه‌سایه‌تى تر.
ده‌ستێوه‌ردانى هێزه ده‌ره‌كیه‌كان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى رووبه‌رى لوبنان زۆر بچووكه، به‌ڵام پێگه جوگرافی و سروشتییه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها ره‌نگاورِه‌نگى ئاینى و دابه‌شبوونه سیاسییه‌كان واى كردووه كه گرنگییه‌كى زۆرى هه‌بێت بۆ كۆمه‌ڵێك وڵاتى ئیقلیمى و هه‌ندێك هێزى رۆژئاوایی گه‌وره. به شێوه‌یه‌ك ده‌توانرێت بووترێت كه لوبنان بۆته شوێنى ململانێی نێوان هه‌ندێك وڵاتى ئیقلیمى له‌لایه‌ك و هه‌ندێك وڵاتى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تى له‌لایه‌كى تره‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان باشترین رێگه‌یه بۆ دروستكردنى برِیار، له‌به‌رئه‌وه ده‌ست و ده‌نگى هێزه ده‌ره‌كیه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاره، هه‌ریه‌كێكیش له‌و هێزانه مه‌به‌ستیه‌تى پشتگیرى له پشتیوانانى بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانى رِێژه‌ى زیاترى ده‌نگه‌كان و دواتر كۆنترۆڵكردنى ناوه‌ندى برِیار و دارِشتنى سیاسه‌تى لوبنان بۆ چه‌ند ساڵی داهاتوو.
له دیارترین ئه‌و هێزانه‌ى كه تۆمه‌تبار ده‌كرێن به ده‌ستوه‌ردان له كاروبارى لوبنان، ئه‌مانه‌ن:
1- سوریا: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوریا ماوه‌ى چوار ساڵه لوبنانیان جێهێشتووه، به‌ڵام زۆرێك واى بۆ ده‌چن كه سوریا تا ئێستاش تاوانى هه‌یه ده‌ستى هه‌بێت له نه‌خشه‌كێشان و ئاراسته‌كردنى سیاسه‌ته‌كانى ئه‌و وڵاته، ئه‌مه‌ش له رێی هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه له كوتله‌ى ئۆپۆزسیۆن، له‌وانه (حیزبوڵڵا) و (بزوتنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ل) و (پارتى به‌عس).
2- ئێران: زۆرێك له هێزه‌كانى لوبنان و رۆژئاوا و عه‌ره‌بییه‌كان به به‌رده‌وامى داوا له ئێران ده‌كه‌ن ده‌ست وه‌رنه‌داته كاروبارى لوبنانه‌وه و وه‌ك گۆرِه‌پانێك بۆ روبه‌رِووبوونه‌وه‌ى دوژمنه‌كانى ئێران له ناوچه‌كه‌دا به‌كارى نه‌هێنێت، به‌تایبه‌ت هێزه رۆژئاواییه‌كان و به‌تایبه‌تتریش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
(حیزبوڵڵا) ـ دیارترین هێزى ئۆپۆزسیۆن ـ نایشارێته‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كى زۆر به‌هێزى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌میندارى گشتیى ئه‌و حیزبه (حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا) چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ى رِاگه‌یاندووه كه ئێران ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى لوبنان یا ئه‌وه‌ى سوپاكه‌ى پرِچه‌ك بكات، له به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانى (14ی ئازار) (حیزبوڵڵا) به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه لوبنانى كردۆته‌وه گۆرِه‌پانێك بۆ جه‌نگان دژی ئیسرائیل، به‌تایبه‌ت له ساڵی (2006) وه‌ك خزمه‌تێك به (ئێران).
3- سعودیه: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى (ریاز) هه‌میشه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه پاڵپشتى له هیچ گروپێك ناكات و به شێوه‌یه‌كى بێلایه‌ن سه‌یرى هه‌موو كوتله‌كان ده‌كات، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كانى كوتله‌ى (14ی ئازار) به‌تایبه‌ت (ته‌یارى ئاینده) به (عه‌ره‌بستانى سعودى)، بیانوو ده‌دات به‌ده‌ست (كوتله‌ى 8ی ئازار)ه‌وه، به‌وه‌ى ئاماژه بدات به‌وه‌ى كه په‌نجه‌كانى سعودیه له‌ناو لوبنان یاری ده‌كات و هه‌وڵی سنورداركردنى رۆڵی ئۆپۆزیسۆن ده‌دات كه په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ تاران بووه‌ته هۆى توورِه‌كردنى ریاز.
4- ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئیداره‌ى نوێی ئه‌مریكا چه‌ندین جار داواى وه‌ستاندنى ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌كیه‌كان ده‌كات، كه‌چی له‌لایه‌ن هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به بێلایه‌ننه‌بوون و ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
ئه‌مه و به‌هێزترین ره‌خنه‌كانى ئۆپۆزسیۆن له ئیداره‌ى ئه‌مریكى له‌دواى سه‌ردانى (جۆزێف بایدن)ی جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكى هات بۆ لوبنان، كه پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی دا، هه‌روه‌ها تێیدا (بایدن) ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه یارمه‌تیه‌كانى ئه‌مریكا بۆ لوبنان له‌سه‌ر شێوه‌ى حكومه‌تى داهاتوو ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش بووه هۆى دژایه‌تیكردنى له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن و تاران و دیمه‌شق.
پێش چه‌ند رۆژێكیش له‌م سه‌ردانه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا (هیلارى كلینت) هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانى سه‌ردانێك بۆ (به‌یروت)، كه زۆرێك له چاودێران ئه‌م سه‌ردانه‌یان به پاڵپشتیكردنى به‌ره‌ى زۆرینه دانا كه خۆى له كوتله‌ى (14ی ئازار)دا ده‌بینێته‌وه.
5- میسر: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى میسر به‌شێوه‌یه‌كى به‌هێز له گۆرِه‌پانى سیاسی لوبنانى ده‌رناكه‌وێـت، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنى لوبنانى هه‌میشه قاهیره به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه پاڵپشتى له كوتله‌ى (14ی ئازار) ده‌كات.
به‌پێی وته‌كانى ئۆپۆزسیۆن ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى میسر له كاروبارى لوبنان به شێوه‌یه‌كى دیار له جه‌نگى (ته‌موزى 2006) به‌رچاوكه‌وت كاتێك قاهیره ره‌خنه‌ى له هه‌ڵویستى ئۆپۆزسیۆن گرت، هه‌روه‌ها (حیزبوڵڵا) ره‌خنه‌ى له حكومه‌تى میسر گرت به‌وه‌ى كه قه‌یرانى جاسوسه‌كانى ئه‌و حیزبه‌ى به ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وه‌ك كارتێك بۆ ناشیرینكردنى وێنه‌ى ئه‌و حیزبه به‌كارهێنراوه.
|