
رۆڵی توركیا له ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست و جیهانى ئیسلامی به‌گشتى قووڵاییه‌كى مێژوویی هه‌یه له سه‌رده‌مى ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى، كه ئه‌وان خه‌لافه‌تى عوســـــــمانییان پێ ده‌وت و ده‌ســـه‌ڵاتى زۆرێك له وڵاتانى نــــاوچه‌كه و جیهانى ئیســـــلامى به‌ده‌ســـــته‌وه بوو، له به‌رامبه‌ریشـــیدا ئیمراتۆریه‌تى ســـــــه‌فه‌وى هه‌بوو كه شیعه مه‌زهه‌ب بوون و ململانێیه‌كى زۆر له‌نێوان ئه‌م دوانه‌دا هه‌بوو، چونكه عوسمانییه‌كانیش سوننه بوون، به‌ڵام رۆڵی توركیا كه له‌و كاته‌دا خۆى له ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانی‌دا ده‌بینییه‌وه، له دواى رووخانى ئه‌م ئیمراتۆریه‌ته، رووناكى خۆرى توركیا له‌و وڵاتانه‌ى كه له‌ژێر ده‌ستیدا بوو، كوژایه‌وه، ئه‌ویش دواى هاتنى كه‌مال ئه‌تاتورك و رووخانى سیستمى ئیسلامى و دامه‌زراندنى سیسته‌مێكى سیكۆلارى ئاراسته رۆژئاوایی و پشتكردنه وڵاتانى ئیسلامى و رۆژهه‌ڵاتى، ئیدی بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر رۆڵی توركیا له ناوچه‌كه ون بوبوو، دواى شۆرِشی ئیسلامى له ئێران و رووخاندنى رژێمی شا، ئێران هه‌وڵیدا رۆڵی خۆى له ناوچه‌كه زیاد بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ى له پێشدا و له سه‌رده‌مى ئیمپراتۆریه‌تى سه‌فه‌وى هه‌یبوو، تا ماوه‌یه‌كى باش ساحه‌كه بۆ ئێران چۆڵ بوو، به‌ڵام له دواى رووخانى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا، توركیاى تاكه وڵاتى ئیسلامى ئه‌ندام له هاوپه‌یمانیه‌تى ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) كه له كاتى جه‌نگی سارد له‌دژی مۆسكۆ وه‌ستایه‌وه، دووباره چاوى خشانده‌وه به رۆڵ و كاریگه‌رى له ناوچه‌كه‌دا، به‌تایبه‌ت دواى گۆرِانى هاوسه‌نگى هێز له جیهاندا، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ش خه‌ریكى نه‌خشه‌كێشانى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌یه‌تى، سه‌رچاوه گرتوو له‌و قه‌ناعه‌ته‌ى كه توركیا ده‌توانىَ رۆڵێكى كاریگه‌ر بگێرِێ له سه‌قامگیرى ناوچه‌كانى قه‌وقاز و ناوه‌رِاستى ئاسیا و ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست و كیشوه‌رى ئه‌فریقا و، سه‌قامگیرى جیهانیش به‌شێوه‌یه‌كى گشتى.
له دواى گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن پارتى داد و گه‌شه‌پێدان (ئه‌كه‌په)وه، قۆناغێكی تر‌ى نوێی دامه‌زراو له‌سه‌ر بنچینه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى زۆرترین هاورِێ و بیلایه‌نبوون دامه‌زرا، هه‌ر له‌و كاته‌ى كه عه‌بدوڵڵا گویل پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه وه‌رده‌گرێ، وا ده‌گێرِدرێته‌وه كه داوا له دیپلۆماسه‌كان ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كى پوخت رۆڵ و كاریگه‌رى و ئارِاسته‌ى وڵاتان و هێزه كاریگه‌ره‌كانى بۆ دیارى بكه‌ن، ئه‌وانیش دواى هه‌فته‌یه‌ك راپۆرتێكى نیو لاپه‌رِه‌یی بۆ دێنن، كه به‌م شێوه‌یه ئاراسته‌ى وڵاته‌كان ده‌خاته روو "كۆمه‌ڵێك گه‌شتیار له بیابانێكى مه‌كسیك ده‌بن له زۆر گه‌میدا خۆیان ده‌خه‌نه قاوه‌خانه‌یه‌ك، كاتێك له په‌رداخدا شتێكی ساردیان بۆ هێنان، هه‌موویان بینییان مێش له‌ناو په‌رداخه‌كه‌دا مه‌له‌وانى ده‌كات، ئینگلیزه‌كه داواى گۆرِینى سارده‌كه و په‌رداخه‌كه‌شی كرد، سویدییه‌كه‌ش داواى گۆرِینى سارده‌كه‌ى كرد، به‌ڵام وتى: قه‌ینا با هه‌ر له‌ناو هه‌مان په‌رداخدا بێت، فنله‌ندییه‌كه‌ش به‌ده‌ستى خۆى مێشه‌كه‌ى ده‌رهێنا و بێ هیچ دوودڵییه‌ك سارده‌كه‌ى خوارده‌وه، یۆنانییه‌كه‌ش نیوه‌ى په‌رداخه‌كه‌ى خوارده‌وه، دواتر ره‌خنه‌ى گرت و داواى گۆرِینى سارده‌كه‌ى كرد، یابانییه‌كه‌ش مێشه‌كه‌ى ده‌رهێنا و یه‌كسه‌ر ناردیه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى له بوارى زانستیدا سودى لێ وه‌ربگیرىَ، نه‌رویجییه‌كه‌ش سارده‌كه‌ى خوارده‌وه و مێشه‌كه‌ى هه‌ڵگرت، بۆ ئه‌وه‌ى دواتر له راوكردنى ماسی سودی لێ ببینێت، ئه‌مریكییه‌كه‌ش ره‌خنه‌ى گرت و له دادگاى مه‌كسیك داوایه‌كى تۆمار كرد و ملیۆنێك دۆلارى وه‌رگرت و هه‌رچیشی ویست بۆى بوو".
(گویل) كاتێك ئه‌مه‌ى خوێنده‌وه، پێكه‌نى و به دیپلۆماته‌كانى وت: باشه له گروپه‌كه‌دا توركیى تێدا نه‌بوو؟ گه‌وره‌ترین دیپلۆماس و زاناترینان وه‌ڵامى دایه‌وه: به‌ڵێ تێیدا بوو. گویلیش وتى ئێ چی كرد؟ دیپلۆماسه‌كه وه‌ڵامى دایه‌وه: زۆر به
توندى ره‌خنه‌ى له‌وانه گرت كه
سارده‌كه‌یان هێنابوو، ئیدانه‌شی
كردن". دواى گرتنـــــــه ده‌ستى ده‌سـه‌ڵات له‌لایه‌ن (ئه‌كه‌په)وه،
گویل كه به‌رپرسی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بوو، ویستى سیاسه‌تى ته‌نها "ره‌خنه‌گرتن و ئیدانه‌كردن" بگۆرِێت بۆ سیاسه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌ماى جوڵه‌ى پێشوه‌خته و سیسته‌ماتیككردنى هه‌ر هه‌نگاوێك كه ده‌نرىَ و، تێگه‌یشتى هه‌ڵسوكه‌وت و زمانى ئه‌و وڵاتانه. (چیرۆكی ئه‌م مێشه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه وڵاتانیش وه‌ك كه‌سه‌كانن، هه‌ر وڵاته‌و جۆره سایكۆلۆژیایه‌كى هه‌یه و پێویسته لێی تێبگه‌ى، بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كه‌ى ته‌واو مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێ) بنیات بنرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى توركیا باكگراوندێكى مێژوویی هه‌یه و له پێشوودا ده‌سه‌ڵاتێكى فراوانى هه‌بووه و له ئێستاشدا زۆرێك به گه‌رِانه‌وه بۆ سه‌رده‌مى عوسمانى ـ به‌ڵام به شێوازێك كه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مى نوێ‌دا بگونجێ ـ ناوزه‌دى ده‌كه‌ن، به‌ڵام لێكۆڵه‌رێكی تایبه‌ت به ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست، به‌ناوى (سه‌ركان ساڤلیو ئۆغلو) ده‌ڵێ:"ئه‌و رۆڵه به‌رچاو و روونه‌ى كه ئێستا توركیا له ناوچه‌كه‌دا ده‌یگێرِێ، له‌پێناو گێرِانه‌وه‌ى سه‌روه‌ریى عوسمانییه‌كان نییه، به‌ڵكو بۆ بوونێكی ئه‌كتیڤه كه له‌گه‌ڵ قه‌باره و توانا و پێگه‌ى سه‌ربازى و مێژوویی توركیا بگونجێت".
یه‌كه‌م هه‌نگاوى ئه‌م سیاسه‌ته نوێیه‌شدا، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى داد‌و گه‌شه‌پێدانه‌وه نرا، ره‌فزكردنى هێرشكردنه سه‌ر عێراق بوو له خاكى توركیاوه، كه ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌م هه‌نگاوى توركیاى داد‌و گه‌شه‌پێدان داده‌نرێت بۆ خۆ رزگاركردن له به‌گوێكردنى كوێرانه‌ى ئه‌مریكا و، دارِێژانى سیاسه‌تێكى سه‌ربه‌خۆى لیبراڵی تایبه‌ت به توركیا، كه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى بنیات نراوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆى تورِه‌كردنى ئه‌مریكا و ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌م توركیا له سیاسه‌تی نوێیدا، كه له‌سه‌ر بنه‌ماى كرانه‌وه بۆ هه‌موو بنیات نراوه، به‌ڵام توركیاش ده‌رك به‌وه ده‌كات كه به‌بێ پاڵپشتیكردنى ئه‌مریكا بۆ سیاسه‌ته‌كانى ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌یه‌وێ بۆى ناچێته سه‌ر، بۆیه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا بارودۆخه‌كه هێور بكه‌نه‌وه. ئیداره‌ى سه‌رۆكى نوێ (باراك ئۆباما) ده‌رك به گرنگیى شوێن و پێگه‌ى ستراتیژی توركیا ده‌كات، بۆیه ده‌یانه‌وێت له چاره‌سه‌ركردنى گیروگرفته‌كانى ناوچه‌كه‌دا هاوكاریى یه‌كتر بكه‌ن، هه‌ر به‌لاوه‌نانێكی توركیا له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه، به زیانگه‌یاند به هاوپه‌یمانیه‌تى ئه‌م دوو وڵاته داده‌نرێت، جگه له‌وه‌ش وه‌رگرتنى كورسی ئه‌ندامى كاتى له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى، چالاكییه‌كانى توركیا بۆ بینی رِۆڵێكى زیاتر و كاریگه‌رتر له جیهاندا زیاتر ده‌كات.
له ئه‌فریقا كه ئێستا وڵاتگه‌لێكى زلهێزى جیهان كێبرِكێ ده‌كه‌ن بۆ وه‌ده‌ستخستنى مادده خامه‌كانى ئه‌م وڵاتانه له رێگه‌ى خۆشكردنى په‌یوه‌ندییان به‌م وڵاتانه‌وه و به‌ستنى كۆنگره له‌سه‌ر ئاستى ئه‌م وڵاتانه له‌گه‌ڵ وڵاتانى كیشوه‌رى ئه‌فریقا، بۆ نموونه ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و رووسیا و چین كۆنگره‌ى تایبه‌تیان به‌ست بۆ پته‌وكردنى هاریكارییه ئابوورى و سیاسییه‌كانى نێوانیان، ساڵی پاریش توركیا هه‌نگاوێكى هاوشێوه‌ى هاوێشت بۆئه‌وه‌ى له سیاسه‌ته نوێكانى وڵاتانى ئه‌فریقاش بێبه‌ش نه‌كات، كه له راستیدا بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانه. له‌م چه‌ند رۆژه‌ى پێشوشدا (عه‌بدوڵڵا گویل ـ سه‌رۆكى توركیا) سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له وڵاتانى كینیا و ته‌نزانیاى كرد و، له‌دواى گه‌رِانه‌وه‌ى بۆ وڵاته‌كه‌ى، له پرێس كۆنفرانسێكدا وتى:"من و دیپلۆماته هاوكاره‌كانم زۆر رازی بووین له‌م سه‌ردانه، چونكه ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمان بوو، ئه‌نجاممان دا". كه له راستیدا زیاتر باسی پێشخستنى هاریكاریى ئابورى بووه له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه. ساڵی (2007) ئاڵوگۆرِى بازرگانى نێوان توركیا و ئه‌فریقا (5.9) ملیار دۆلار بوو، كه‌چی بۆ ساڵی (2008) ئه‌م رێژه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى دراماتیكى به‌رز بوویه‌وه بۆ (9) ملیار دۆلار، بۆ ساڵی (2012)ش توركه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و رێژه‌یه بگاته (50) ملیار دۆلار، هه‌ر له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابورییه‌كان توركیا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه ژیارى و جڤاكییه‌كانیش به‌ره‌و پێشه‌وه ببات، ئه‌مه‌ش بۆ فراوانكردنى نفوزى خۆى له‌م وڵاتانه، ئه‌ویش له رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى چه‌ندین قوتابخانه‌ى توركى، هاوشێوه‌ى كۆلێژی عیشق، كه له هه‌ولێر هه‌یه، ساڵی پاریش كاتێك ده‌نگدان كرا بۆ ئه‌ندامبوون له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌فرقییه‌كان رۆڵێكى به‌رچاویان هه‌بوو له به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م ئه‌ندامێتیه كاتیه، هه‌ر بۆیه‌ش گویل له كاتى سه‌ردانێكى كیشوه‌رى ئه‌فریقا له‌م چه‌ند رۆژه‌ی پێشوودا، وتى:"ئێمه به‌رپرسیارێتییه‌كى ئه‌خلاقیمان هه‌یه به‌رامبه‌ر به ئه‌فریقا، له كاتى خۆیدا سه‌ردانى ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ى تریش ده‌كه‌ین، كه پێویسته سوپاسیان بكه‌ین".
هه‌روه‌ها به‌هۆى ئه‌وه‌ى توركیا یه‌كێكه له ئه‌ندامانى گروپی بیست، بۆیه گویل وتى:"ده‌بین به به‌رگریكار له مافی وڵاتانى ئه‌فریقا". به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه كه ئه‌فریقا كیشوه‌رێكى خامى ده‌ستلێنه‌دراوه، توركیا ده‌یه‌وێ شتێكى له‌مه به‌ربكه‌وێ، كه بێگومان هه‌م ئه‌و ژماره دانیشتوانه زۆره‌ى، هه‌م مادده خامه‌كانى سوودى گه‌لێك زۆرى بۆ توركیا ده‌بێت. وه‌زیرى بارزگانى توركیا وتى:"به‌هۆى ته‌نگه‌ژه‌ى دارایی هه‌نارده‌كانمان بۆ ئه‌وروپا به‌ره‌و كه‌مى ده‌چێت، بۆیه ده‌مانه‌وێت به شوێنێكى وه‌ك ئه‌فریقا پرِی بكه‌ینه‌وه".
هه‌رچی وڵاتانى ناوه‌رِاستى ئاسیاشه، به‌هۆى موسڵمانبوون و نزیكى زمانه‌كه‌یان و كلتوره‌كه‌یان له توركیا، توركیا ده‌توانىَ رۆڵێكى زۆر به‌رچاو له‌و ناوچه‌یه‌شدا بگێرىَ، چونكه په‌یوه‌ندى توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوچه‌یه قووڵاییه‌كى مێژووییشی هه‌یه، بۆیه توركیا تواناى هه‌یه لایه‌نێكى گرنگى هاوكێشه‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه بێت، له ئێستاشدا په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه له گه‌شه‌كردنێكى به‌رده‌وامدایه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كى گه‌لێك زۆر قوتابخانه و كۆلێژى توركى له‌م ناوچه‌یه بوونى هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریى زۆرى ده‌بێت بۆ رۆڵی توركیا له ناوچه‌كه‌دا.
كاریگه‌ریى توركیا له ئاسیا گه‌شتۆته وڵاتانى ئه‌فغانستان و پاكستانیش، هه‌ر بۆیه باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان برِیارى داوه دان به جینۆسایدكردنى ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه بنێت له روانگه‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان ئیشی به توركیایه، ئه‌مه بۆمان ده‌رده‌خات ده‌سته درێژه‌كانى توركیا له‌م ناوچه‌یه‌شدا بوونى هه‌یه.
هه‌رچی ئه‌رمینیاى دراوسێشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له رووى ئایینه‌وه موسڵمان نین و ناكۆكییه‌كى مێژووییش له‌نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا هه‌یه به‌هۆى جینۆسایدكردنى ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه له سه‌رده‌مى ئیمراتۆریه‌تى عوسمانى ـ وه‌ك ئه‌رمه‌نییه‌كان ناوى ده‌به‌ن ـ كه‌چی سیاسه‌تى ژیرانه‌ى داد‌و گه‌شه‌پێدان خه‌ریكه ئه‌م ناكۆكییه‌ش راده‌ماڵێت، یه‌كه‌م هه‌نگاوى ئه‌م هه‌وڵانه‌ش له سه‌ردانێكى (عه‌بدوڵڵا گویل)دا دێت بۆ ئه‌رمینیا، كه به بیانووى سه‌یركردنى تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رمینیا سه‌ردانى ئه‌م وڵاته‌ى كرد، به‌ڵام بێگومان ئه‌گه‌ر پێشوه‌خته رێكخستنێك بۆ ئه‌م سه‌ردانه مێژووییه نه‌بوایه، هه‌ر وا به ئاسانى نه‌ده‌چوه سه‌ر، چونكه ئه‌م دوانه ناكۆكییه‌كى مێژووییان هه‌یه، چۆن به رۆژی رووناك ته‌نها بۆ سه‌یرى یارییه‌ك سه‌ردانى ئه‌م وڵاته ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین كه تۆپی پێی بوویه ئامرِازێكى پۆزه‌تیڤ بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌م دوو یاریزانه ناكۆكه.
له ده‌ستدرێژیی ئه‌م دواییه‌ى رووسیاش بۆ سه‌ر جۆرجیا، رِۆڵی توركیامان له جۆرجیاش بۆ ده‌ركه‌وت، كه بوبووه هاوكێشه‌كه‌ى قه‌یرانه‌كه و یه‌كێكیش بوو له‌وانه‌ى رۆژانه له‌سه‌ر رووداوه‌كان قسه‌ى هه‌بوو و له چاره‌سه‌ركردنیشیدا ده‌ستى هه‌بوو، ئه‌مه ئه‌گه‌ر شتێكمان بۆ ده‌ربخات، ئه‌وه‌یه كه خه‌ونه‌كانى توركیا كۆتایی نه‌هاتووه، هه‌ر به‌ته‌نها چاوى نه‌برِیوه‌ته شوێنێك، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت له هه‌موو یارییه‌كاندا یایزانێكى سه‌ره‌كى و لێهاتووش بێت له هه‌مان كاتدا.
له باسی قه‌وقازیشدا توركیا نفوزێكی مێژوویی له سه‌رده‌مى عوسمانییه‌كانه‌وه له‌و ناوچه‌یه هه‌یه، كه تا ئێستاش به تێپه‌رِبوونى مێژوو ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو فراوانتر بووه، ئێستا تێكه‌ڵییه‌كى كولتورى و ژیارى له‌نێوان تور‌كان و قه‌وقازییه‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌یه، ئه‌مه واى كردووه توركیا بتوانێت له‌و ناوچه‌یه به شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان كاریگه‌ریى هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى نابێت بیرمان بچێت گه‌ر هه‌ر وڵاتێك بیه‌وێت ببێته جه‌مسه‌رێك، یاخود كاریگه‌ری له شوێنگه‌لێك هه‌بێت، ده‌بێت ئابورییه‌كى به‌هێزیشی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تێكه له ئێستادا له توركیا هه‌یه، چونكه یه‌كێكه له ئه‌ندامانى گروپی بیست، واته یه‌كێكه بیست وڵاته زلهێزه‌كه‌ى جیهان و، ئێستاش ئابورییه‌كه‌ى یه‌كێكه له‌وانه‌ى كه پێی ده‌وترێت (تایگه‌ر)، یاخود (پڵنگ) به‌هۆى خێرایی گه‌شه‌كردنى ئابوریى ئه‌م وڵاتانه، كه خۆشبه‌ختى بۆ توركیا له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنى سیاسه‌ته‌كه‌یه‌تى، هه‌ر بۆیه‌ش له ئێستادا ژماره‌یه‌كى فراوان قوتابخانه و كولێژى توركى له ناوچه‌ى قه‌وقاز بوونى هه‌یه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى قه‌وقازییه‌كى زۆر زمانى توركى بزانن و شاره‌زاییان له‌سه‌رى هه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش له ئێستادا بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى رۆژنامه توركییه‌كان وه‌شانێكى تایبه‌ت به‌و ناوچه‌یه چاپ بكه‌ن، ئێستا واى لێهاتووه تێكه‌ڵی خێزانیش له‌نێوان قه‌وقازى و توركه‌كان هه‌یه، چونكه قه‌وقاز تاكه ناوچه‌ى موسڵماننشینى ئه‌وروپایه و به لێكدانه‌وه‌ى ئه‌وانیش توركیاش به‌شێكه له ئه‌وروپا، به‌ماناى ئه‌وه‌ى ئه‌و دوانه ته‌نها وڵاتانى موسڵمانى ئه‌وروپان، بۆیه هاریكاریى نێوانیان هه‌رده‌م به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت و پچرِانى نییه.
له باسی قوبرسیشدا، كه یه‌كێكه له ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌م ئه‌ندامبوونى له یه‌كێتى ئه‌وروپا، خه‌ریكه وه‌ك یاریزانێكى لێهاتوو ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌نگاو ده‌هاوێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى، ئه‌گه‌رچی له‌م كه‌یسه‌دا هه‌نگاوه‌كانى زۆر هێواشن، به‌ڵام هه‌ستیاریى كه‌سییه‌كه واى لێ ده‌كات زۆر ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ باسه‌كه‌دا بكات، به‌ڵام چاوه‌رِوان ده‌كرێت له ماوه‌ى داهاتوودا چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ش بدۆزێته‌وه و ئه‌ویش ریز بكات.
ئه‌وه‌ى كه له ئێستادا توركیا زۆر به روونى و به كاریگه‌رى ئیشی له‌سه‌ر ده‌كات، كه‌سی ئاشتى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌رِاسته، ئه‌ویش به ئاشتكردنه‌وه‌ى چه‌ند وڵاتێكى ناكۆك، كه هیچ وڵاتێك پێش ئه‌و تواناى ئه‌وه‌ى نه‌بووه ته‌نها گفتوگۆش له‌نێوانیاندا رێكبخات، به‌ڵام توركیا به‌هۆى په‌یوه‌ندیى باشی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان، له‌وانه‌ش (سوریا و ئێران و حه‌ماس) كه به به‌ره‌ى "ممانعه" ناو ده‌برێن و، (سعودیا و میسر و ئه‌رده‌ن) كه به به‌ره‌ى میانه‌رِه‌و ناو ده‌برێن و، له هه‌مان كاتیش‌دا له‌گه‌ڵ (ئیسرائیل) واى كردووه كه توركیا له‌لایه‌ن هه‌موانه‌وه مه‌قبول بێت، هه‌ر بۆیه‌ش له هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه، بینیمان كه سه‌ره‌كیترین یاریزان توركیا بوو، هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی جه‌نگه‌كه‌وه بۆ دوا رِۆژی زۆرترین هه‌وڵ بۆ وه‌ستانى شه‌رِه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه درا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆر به توندى هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل، ته‌نانه‌ت له یانه‌ى داڤۆسی ئابورى به به‌رچاوى هه‌موو دنیاوه ئه‌ردۆگان به (شه‌معون پێرێس)ی وت "ئێوه له كوشتنى منداڵی سیڤیلدا شاره‌زان"، به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین له‌م قسانه‌ى توركیادا ته‌نها عاتیفه رِۆڵ نابینێ، چونكه ئه‌م وڵاته به پلان سیاسه‌ت ده‌كات، هیچیش رێی تێناچێ له‌پێناو ئه‌و شه‌رِه‌دا ئه‌و هه‌موو قسه‌یه بكات. هه‌ر دواى ئه‌و شه‌رِه قسه‌یه‌ى داڤۆس، بینیمان له میدیاكان بڵاو بوویه‌وه كه پیرێس قسه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان كردووه و هه‌ردووكیان جه‌ختیان له به‌هێزیى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌دوو وڵات كردۆته‌وه، دواتریش ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى هه‌ردوولا به‌رده‌وامى هه‌بوو، هه‌روه‌ها رۆژی هه‌ینى رۆژنامه‌ى هائارتزى ئیسرائیلیش بڵاوى كردۆته‌وه كه گویل نیازى وایه له‌م نزیكانه‌دا سه‌ردانى ئیسرائیل بكات، ئه‌گه‌ر به چاوێكى مێژووییش سه‌یرى بكه‌ین، جوله‌كه و توركه‌كان له سه‌رده‌مى ئیمراتۆریه‌تى عوسمانییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كى توندوتۆڵیان هه‌بووه، هیچ مومكین نییه له چه‌ند رۆژێكدا به چه‌ند شه‌رِه قسه‌یه‌ك ئه‌م په‌یوه‌ندییه كۆتایی بێت، له ئێستادا ئه‌وه‌ى چاوه‌رِوانى توركیا ده‌كات، چه‌ند كه‌یسێكى یه‌كجار قورسه، له‌وانه ئاشتى نێوان سوریا و ئیسرائیل و دروستكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ى پێشوودا وه‌ك ئه‌ردۆگان وتى، ئێرانییه‌كان داوایان لێ كردون رِۆڵی ناوبژیوانى بگێرِن له‌نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكادا، هه‌روه‌ها كه‌یسی ناوخۆیی فه‌ڵه‌ستینى، هه‌روه‌ك عه‌لی باباجان وتى:"له داهاتوودا فه‌ڵه‌ستین له ئه‌وله‌ویاتى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ده‌بێت". توركیا له تواناشیدایه زیاتر له میسر ئه‌م رۆڵه بگێرِێ، چونكه په‌یوه‌ندیى زۆر باشی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نى حه‌ماس و فه‌تح و، هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاته ئیقلیمیانه‌شدا هه‌یه، كه په‌وه‌ندییان به بابه‌ته‌كه‌وه هه‌یه، له‌وانه ئێران و سعودیا، بۆیه چاوه‌رِوان ده‌كرىَ زۆربه‌ى كه‌یسه‌كان به‌تایبه‌تى ئاشتى نێوان سوریا و ئیسرائیل، ئه‌گه‌رێكى زۆرى هه‌یه سه‌ربگرىَ، چونكه ئێستا دانوستانه‌كان خه‌ریكه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن، ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌یسه گه‌رمانه‌ى كه له‌به‌رده‌ستى توركیادان، چاره‌سه‌ریان بكات، ئه‌وا پێگه‌ى توركیا له ناوچه‌كه‌دا چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ى تر به‌هێز ده‌بێت.
دوا شوێن كه ده‌مه‌وێ رۆڵی توركیاى تێدا باس كه‌م، كه‌یسی كورده، كه وه‌ك كه‌یسه‌كانى تر به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون هه‌نگاوى ناوه، نه‌ك ئه‌وه، به‌ڵكو هه‌نگاوى فراوانى ناوه، له‌وانه‌ش كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵى "ته‌ره‌ته شه‌ش" و كردنه‌وه‌ى به‌شی ئه‌ده‌بیاتى كوردى له زانكۆكانى توركیا و، هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنان و پێشخستنى ناوچه كوردییه‌كان، كه ئه‌مانه‌ش رێخۆشكه‌رن بۆ گۆرِینى ده‌ستورى ئه‌م وڵاته، كه ئه‌ردۆگان وتى له‌دواى هه‌ڵبژاردنه لۆكاڵییه‌كانى كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ئیشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، كه چاوه‌رِوان ده‌كرىَ له‌م ده‌ستوره‌دا دان به كورددا بنرىَ وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ته‌ك تور‌كان، هه‌روه‌ها ده‌بینین په‌یوه‌ندییه‌كانى كورد له‌گه‌ڵ توركیا رۆژ دواى رۆژ به‌ره‌و باشتربوون ده‌چێت، كه به راى سه‌نته‌رێكى توێژینه‌وه‌ى ئه‌مریكى ئه‌گه‌ر كێشه‌ى كورد له توركیا چاره‌سه‌ر ببێت، ئه‌وا چاره‌رِوان ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا، یاخود زووتر، توركیا ببێته وڵاتێكى زلهێزى جیهان.
تێبینى:
بۆ ئه‌م بابه‌ته سودم له زۆرێك له سایته‌كانى ئینته‌رنێت وه‌رگرتووه گرنگترینیان:
-واشنتن پۆست
-شه‌رقول ئه‌وسه‌ت
-ئه‌لئه‌هرام
-رۆژنامه‌ى هوریه‌ت(ئینگلیزى)
-رۆژنامه‌ى سه‌باحی توركى(ئینگلیزى)
زۆرێك له‌و سه‌رژمێریانه‌ش كه‌له‌و بابه‌ته ئاماژه‌م پێكردووه تییایدا سودم له رۆژنامه‌ى (توده‌یس زه‌مان) وه‌رگرتووه.