|
سابرین یه‌كێكه‌له‌ئه‌كته‌ره‌به‌ناوبانگه‌كانى هونه‌رى سینه‌ماى میسرى و ماوه‌یه‌كى زۆرله‌ناو كارى نواندن و ده‌رهێنان كارى كردووه‌و دواتر برِیارى حیاب ده‌دات وله‌زۆرێك له‌كاره‌كانى دواتر به‌باڵاپۆشى له‌سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌كان ده‌ركه‌وت.
سابرین له‌میانه‌ى دیمانه‌یه‌كدا كه‌كه‌ناڵى (المحور) ى ئاسمانى له‌گه‌ڵیدا سازیكردووه، تیشك ده‌خاته‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ته‌وه‌رێكى گرنگ، به‌تایبه‌ت له‌ژیانى تایبه‌تى خۆیى و باس له‌وه‌ده‌كات قۆناغه‌كانى ژیانى به‌نارِه‌حه‌تى و قه‌رزارى و دابرِان له‌عیباده‌ته‌كان به‌رِێكردووه‌و دواتر به‌هۆى ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ده‌رووى خێرى لێكردۆته‌وه، ئه‌ویش هه‌نگاوى رِووه‌و كارى باشه‌و حیجاب و خواپه‌رشتى ناوه.
سابرین له‌به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات كه‌ئه‌و له‌دواى ئه‌وه‌ى پابه‌ندى خۆى له‌به‌رامبه‌ر حیجاب ده‌ربرِى و خۆى به‌كارى چاكه‌وه‌به‌سته‌وه، ژیانێكى تر‌ى به‌به‌رخۆیدا كرد‌و ئارامى رِاسته‌قینه‌ى بۆ گه‌رِایه‌وه‌و هاوسه‌ره‌كه‌شى توانى كه‌شێكى خواپه‌رستى بۆ دابین بكات و له‌زۆرێك له‌گرفته‌كانى ژیان رِزگارى بكات.
له‌باره‌ى به‌شدارى كردنى جارێكى تر‌ى له‌كارى نواندنى دراما‌و فیلمه‌كان سابرین ده‌ڵێت: ئه‌و سابرینه‌ى كه‌پێشتر به‌شێوه‌یه‌كى ناشرین به‌شدارى كارى ده‌رهێنانى فیلم و دراماكانى كردبوو، ئه‌وه‌نه‌ماو له‌مه‌ودوا سابرین به‌شێوه‌ى حیجاب به‌شدارى كاره‌كانى سینه‌ما ده‌كات و هونه‌ریش رِێگه‌پێدراوه‌به‌و شێوه‌یه‌ى ئه‌و كه‌سه‌سنووره‌كانى بزانێت.
ناوبراو پێشى وابوو كه‌ئه‌وانه‌ى حیجابیان پۆشیوه‌پێویسته‌به‌رده‌وام بن له‌كاره‌كانى ده‌رهێنان، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ى كه‌حیجابه‌و ووتیشى: من به‌شدارى كاره‌سینه‌ماییه‌كان ده‌كه‌م و وازیش له‌حیجاب ناهێنم.
|