| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » ئەیلوول » 2 » تامر پاره ده‌به‌خشێته‌وه و.. ئه‌ساڵه‌ش سه‌رپۆش ده‌پۆشێت
20:25:02 تامر پاره ده‌به‌خشێته‌وه و.. ئه‌ساڵه‌ش سه‌رپۆش ده‌پۆشێت |
ئاى سمارت
له‌م مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌دا ماڵپه‌ره ئه‌لیكترۆنیه‌كانى هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌بیه‌كان له كێبه‌ركێیه‌كى تونددان بۆ به‌كارهێنانى ئه‌و مانگه به باشترین شێوه، بۆ نموونه دیزاینى ماڵپه‌ره‌كانیان گۆریوه‌و جه‌ماوه‌رى ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌ستیان كردووه به رێكخستنى هه‌ڵمه‌تى خێرخوازى بۆ یارمه‌تیدانى هه‌ژاران و رێكخستنى پێشبركێ بۆ له‌به‌ركردنى قورئانى پیرۆز. رابیته‌ى جه‌ماوه‌رى هونه‌رمه‌ندى میسرى تامر حوسنى له‌سه‌ر تۆرى ئینته‌رنێت ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵمه‌تێك كه ئامانج لێی كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌وه‌و به‌خشینه‌وه‌یه‌تى به‌سه‌ر هه‌ژاران له‌مانگى ره‌مه‌زان، به‌پێی رۆژنامه‌ى "ده‌ستور"ى میسرى. هه‌رچی ماڵپه‌رى عه‌مر دیابه گۆرانكارى زۆرى له دیزاینى ماڵپه‌ره‌كه كردووه كه له‌گه‌ڵ مانگى ره‌مه‌زان یه‌كبگرێته‌وه‌و وێنه‌یه‌كى ئه‌ویان داناوه كه تیایدا نیشانى ده‌دات دیاب نوێژ ده‌كات و له‌خواى گه‌وره ده‌پارێته‌وه و له‌سه‌رى نوسراوه "ره‌مه‌زانتان پیرۆز". هه‌رچی جه‌ماوه‌رى گۆرانیبێژی سورى ئه‌ساڵه نه‌سریه هه‌ڵساون به دروستكردنى به‌شێك له‌ناو مه‌كۆكه‌یان به‌ناوى "ره‌شماڵی ئه‌ساڵه‌ى ره‌مه‌زانى"، هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كى ئه‌ساڵه‌یان داناوه كه سه‌رپۆشی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و له‌خوا ده‌پارێته‌وه. جه‌ماوه‌رى گۆرانیبێژی لوبنانى راغب عه‌لامه‌ش هه‌ڵساون به‌دروستكردنى به‌شێك له سایته‌كه‌ى به‌ناوى "ره‌شماڵی ره‌مه‌زان" كه تیایدا باسی داب و نه‌ریتى خه‌ڵكى ده‌كرێت له‌مانگى ره‌مه‌زان و زانیارى له‌باره‌ى ئه‌و مانگه پیرۆزه‌وه بلآوده‌كرێته‌وه. هه‌رچی جه‌ماوه‌رى راغب عه‌لامه‌یه ده‌ستیانكردووه به‌رێكخستنى پێشبركێیه‌ك بۆ له‌به‌ركردنى قورئانى پیرۆز له‌ماوه‌ى مانگى ره‌مه‌زان، ئه‌مه‌ش له‌ته‌ك رێكخستنى به‌رنامه‌ى پرسیار و وه‌لآم ئه‌وه‌یش كه وه‌لآمه‌كه‌ى راست بێت دیارى ده‌كرێت.
|
|
مشاهده: 533 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 2 میوانان: 2 ئەندامان: 0 |
|