ئاى سمارت

لیستى سه‌ره‌كى
ڕاپرسی
زیاتر حه‌زت له‌ كام جۆرى فیلمه‌؟
كۆى ده‌نگده‌ران: 60
ئاى سمارت له‌
الرئيسية » 2009 » ئاب » 26 » سەربارى قەدەغەکردنى.. یوتیوب لە پلەى پێنجەمدایە لە تورکیا
20:52:37
سەربارى قەدەغەکردنى.. یوتیوب لە پلەى پێنجەمدایە لە تورکیا
ئاى سمارت
 

ماڵپەرى ڤیدیۆیی بەناوبانگ "یوتیوب" جەماوەرێکى یەکجار زۆری هەیە لەسەرانسەرى جیهان، هەربۆیەش پلەى پێنجەمى بەدەست هێناوە لەنێو پڕجەماوەریترین ماڵپەرەکان لە تورکیا، ئەمەش سەربارى قەدەغەکردن و دانانى فلتەر لەسەرى  ماوەى 15 مانگە.
سەژمێریەکان لەنێو زیاتر لە 20هەزار ئیمەیل دەریانخستووە کە یوتیوب لەدواى "گۆگڵ تورکیا" و "فەیس بووک" و "گۆگڵ" و "ویندۆز لایڤ"دێت لەسەر بنەماى جەماوەرى لە تورکیا.
لەسەر ئاستى وڵاتانیش لە سەر بنەماى سەردانیکردنى خەڵکى بۆ یوتیوب، تورکیا پلەى بیستەمى وەرگرتووە، نزیکەى 200ملیۆن کەس رۆژانە سەردانى یوتیوب دەکات لەسەرانسەرى جیهان کە نزیکەى یەک ملیۆنى لە تورکیایە، لەمانگى یونیوى ساڵی 2008 راستەوخۆ دواى لابردنى فلتەر لەسەر ئەو ماڵپەرە ژمارەى سەردانیکەرانى لە گەیشتە 100هەزار کەس.
لەسەرەتاى ئەمساڵیش، ژمارەى سەردانیکەرانى ئەم سایتە گەیشتە ملیۆنێک لە رۆژێکدا و، پلەى دوانزەهەمى لەنێو جەماوەریترین سایتەکان لە تورکیا وەرگرتووە.
ئەمەو بەرپرسانى یوتیوب سەرکەوتوو نەبوون لە رازیکردنى بەرپرسانى تورک بەلابردنى ئەو فلتەرەى لەسەر ئەو سایتە دانراوە کە پێ دەنێتە ساڵی دووەمیەوە.
شیاوى باسکردنە کە ماڵپەرى یوتیوب کەوتە ململانێ لەگەڵ بەرپرسانى تورک دواى ئەوەى توشی قەدەغەکردن بوو بۆ جارى دووەم، ئەمەش بەتۆمەتى بوونى چەند پارچە ڤیدیۆیەک کە سوکایەتى بە سەرکردە نیشتمانیەکانى ئەو وڵاتە وەک مستەفا کەمال ئەتاتورک و عەبدوڵڵا گیول و سەرۆک وەزیران ئەردۆگان، ئەمانە لەتەک دامەزاوەى میلیتارى.
لەپێشیشدا بەبیانوى هەمان تۆمەتى سوکایەتى کرد بە سیمبولە نیشتمانیەکانیان هەریەک لە هیندستان و پاکستان و ئێران و تایلاند فلتەریان خستە سەر ئەو سایتەو لە وڵاتەکانیان قەدەغەیان کرد.

مشاهده: 525 | أضاف: Abdullakurd | الترتيب: 0.0/0
مجموع المقالات: 0
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون
[ التسجيل | دخول ]
بۆكس ئۆفێس
پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا
يوتيوب
داتاكان

کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1
میوانان: 1
ئەندامان: 0

Copyright MyCorp © 2026
تستخدم تكنولوجيا uCoz