| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » ئاب » 24 » بەنفوزترین ئافرەتانى جیهان
20:33:53 بەنفوزترین ئافرەتانى جیهان |
ئاى سمارت

ئافرەتان لە ئێستادا دەسەڵاتێکى زۆریان هەیە بەسەر ئابورى و سیاسەتى وڵاتان، نفوزى ئەوان لە گەشەسەندن دایە. لیستى بەهێزترین ئافرەتانى جیهان دەربارەى ناسراوى و ناوداری نیە،بەڵکو لەبارەى نفوزە. شاژنى ئەردەن کوین رانیا (کە ژمارەى 75ی ئەو لیستەى وەرگرتووە)، ئەو وا پێدەچێت لە ناوچەى خۆهەڵاتى ناوەراست چاڵاککترین ئافرەت بێ کە گوێ لە ئافرەتانى ئەم ناوچەیەش بەشێوەیەکى فراوان دەگرێ، ئەکاونتەکەى لە ماڵپەرى ناسراوى تویتەر 600.000 هەزار فۆڵۆوەرى هەیە. لەو لیستەدا فۆربیس لەسەر بنەماى بەرێوەبردنى وڵات و کۆمپانیاى بازرگانى و ئافرەتانى چاڵاک لەبوارە جیاکان، ئافرەتانى ئەو لیستەى هەڵبژاردووە، ئەو پلەیەى لەو لیستە وەریان گرتووە لەسەر دوو بنەما بووە، یەکەمیان: دەرکەوتنیان لە میدیاکان و دووەمیان قەبارەى ئەو دەوڵەتە یان کۆمپانیا یان دامەزراوەى ئەو ئافرەتە بەرێوەى دەبات. ژمارە یەکى ئەو لیستە بۆ چوارەم ساڵی لەسەر یەک ئەنگیلا مێرکى راوێژکارى ئەڵمانیایە، کە مانگى سێپتێمبەرى ئەمساڵ خولێکى نوێی هەڵبژاردنى لەپێشە، ئەو سەرۆکى چوارەم گەورە ئابورى جیهانە، ئەو ساڵێکى ناخۆش رووبەرووى دەبێتەوە: گەشەی بەرهەمى نیشتمانى ئەو وڵاتە پێشبینى دەکرێت داکشان بەخۆیەوە ببینێ ئەمساڵ سەرەڕاى بەرزبوونەوەیەکى کەم لە چارەکى دووەمى ئەمساڵ. ئەو ئافرەتەى پلەى دووەمى ئەو لیستەى وەرگرتووە کە بەرێوەبەرى ئەنجومەنى بەرێوەبردنى کۆمپیانیاى فیدرال دیسپۆتە کە یەکێکە لە گەورە کۆمپیانیاکانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا. هەرچی پلەى سێیەمى ئەو لیستەیە بەر ئەندریا نوویی بەرێوەبەرى جێبەجیکارى کۆمپیانیاى پیپسیکۆ کەوتووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، پلەى چوارەمى ئەو لیستەش سینسیا کارۆلە کە بەرێوەبەرى جیبەجێکارى کۆمپیانیاى ئەنگلۆ ئەمریکانە لە بەریتانیا، هۆ چینگیش پلەى پێنجەمى ئەو لیستەى فۆربیسی وەرگرتووە کە بەرێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى تیماسیکە لە سەنگافورا، پلەى شەشەمیش ئایرین رۆزینفیڵدە کە بەرێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى کرافتە بۆ خواردەمەنى لە ئەمەریکا، ئیلین کیولمانی بەرێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپیانیاى دوپۆنتیش لە ئەمریکا پلەى حەوتەمى وەرگرتووە، پلەى هەشتەمیش دیسانەوە لە ئەمریکاوە بەر ئەنگیلا برالی بەرێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپیانیاى وێڵ پۆین کەوتووە، پلەى نۆیەمیش ئانى لاوڤێرجیۆنە کە بەرێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى ئەریڤە لە فەرەنسا، لینن ئیلسینهانی بەرێوەبەرى جیبەجێکارى کۆمپانیاى سەنۆکۆ لە ئەمریکا پلەى دەیەمى وەرگرتووە، سەرۆکى ئەرجەنتینیش کریستینا فێرناندز پلەى یانزەمى لیستى بەهێزترین ئافرەتانى جیهانى وەرگرتووە، پلەى دوانزەمیش کارۆڵ بیرتزە کە بەرێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى ناسراوى بوارى تەکنەلۆژیا یاهووە لە ئەمریکا، سۆنیا گانیش لە هیندستان کە سەرۆکى پارتى کۆنگرێسی نیشتمانى هیندیە پلەى سێزدەهەمى ئەو لیستەى وەرگرتووە، بەدواى ئەویش ئورسولا بێرنس کە بەرێوەبەری جێبەجێکارى کۆمپانیاى سیرۆکسە لە ئەمریکا پلەى چواردەهەمى وەرگرتووە، ئانى میلکەهیش کە بەرێوەبەرى ئەنجومەنى بەرێوەبردنى هەمان کۆمپانیایە پلەى پازدەهەمى وەرگرتووە. ئەو لیستە کە سەد بەهێزترین ئافرەتانى جیهان لەخۆدەگرێت پلەى سی و چوارى داوەتە میلیندا گەیتسی هاوسەرى بیل گیتسی خاوەنى کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت و پلەیەک بەدواى ئەویش نانسی پیلۆسی سەرۆکى کۆنگرێسی ئەمریکا دێت دواى ئەویش هیلاری کلینتۆنى وەزیری دەرەوى ئەمریکا دێت، خانمى یەکەمى گەورەترین وڵاتى جیهانیش میشێل ئۆباما پلەى چلهەمینى وەرگتووە، ئینجا بەدواى ئەو ئۆپرا وینفرى پێشکەشکارى بەرنامەى ئۆپرا دێت و راستەوخۆ بەدواى ئەویش کوین ئیلیزابێسی دووەم دێت، کوین رانیاى شاژنى ئەردەنیش پلەى حەفتاوپێنجەمى وەرگرتووە، دواتر شەیخە لوبنا قاسمى وەزیری بازرگانى دوبەى پلەى نەوەدو چوارەمى وەرگرتووە.
|
|
مشاهده: 483 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمهكانى ئهم ههفتهیهى سینهماكانى ئهمریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1 میوانان: 1 ئەندامان: 0 |
|