| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » ئاب » 20 » ئاڵوده‌بویه‌ك به زنجیره‌ى "فرێندز" 84كاتژمێر به‌سه‌ر ده‌بات به سه‌یركردنى ئه‌ڵقه‌كانى
15:29:25 ئاڵوده‌بویه‌ك به زنجیره‌ى "فرێندز" 84كاتژمێر به‌سه‌ر ده‌بات به سه‌یركردنى ئه‌ڵقه‌كانى |
|
ئاى سمارت

هاولآتیه‌كى به‌ریتانى شه‌یداى زنجیره‌ى ته‌لفزیۆنى "فرێندز - هاورێیان" كه زنجیره‌یه‌كى كۆمیدیه توانى ژماره‌ى پێوانه‌یی بشكێنێ له‌و كاته‌ى كه سه‌یرى یه‌ك به‌دواى یه‌كى ئه‌ڵقه‌كانى ئه‌م زنجیره‌یه‌ى ده‌كرد كه به‌هۆیه‌وه توانى بۆماوه‌ى 84كاتژمێر له‌سه‌ر یه‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ى له‌شوێنى خۆى جوڵه بكات. له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ى "ده‌یلی میل"ی به‌ریتانى له ستیڤ میسیوراى ته‌مه‌ن 31 ساڵی گواستۆته‌وه كه ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ى پێشكه‌ش به به‌رپرسانى كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان كردووه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ژماره‌ى پێشوو 72كاتژمێر بوو له سه‌یركردنى به‌رده‌وامى ته‌له‌فزیۆن. میسیورا دانى به‌وه‌دانا كه له‌ساته‌كانى سه‌یركردنى ئه‌و زنجیره ته‌له‌فزیۆنیه هه‌ستى به ژانى گه‌ده و سه‌رسوران كردووه. وتیشی "فرێندزم خۆشده‌وێت، ئه‌وه‌یش كه ئه‌نجاممدا بوه هۆى ئازار گه‌یاندن خۆم، له دواى 72 كاتژمێر سه‌یركردن حه‌زم ده‌كرد بمرم، له‌و كاته‌وه ورێنه‌م ده‌كرد و، پرسیارم له هاورێكانم ده‌كرد كه چی روو ده‌دات له‌و ژوره؟ چونكه له‌پێش چاوم دیواره‌كان ون ده‌بوون". زیاتر وتیشی "له‌و كاته ئاگام له ده‌ورو به‌رم نه‌مابوو نه‌مده‌زانى چی رووده‌دات".
|
|
مشاهده: 505 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1 میوانان: 1 ئەندامان: 0 |
|