| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » ئاب » 20 » خزمه‌تگوزارى نوێی نۆكیا بۆ مانگی ره‌مه‌زان
15:22:26 خزمه‌تگوزارى نوێی نۆكیا بۆ مانگی ره‌مه‌زان |
|
ئاى سمارت
كۆمپانیاى نۆكیا رایگه‌یاند كه كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزارى نوێی ئاماده‌كردووه بۆ ره‌مه‌زانى ساڵی 2009 له جۆرى"Ovi" ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه ساڵی پاری پێشكه‌شكران به‌لآم بۆ ئه‌مساڵ ڤێرژنى نوێی ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه ئاماده‌كراوه تایبه‌ت به مانگى ره‌مه‌زان كه هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ده‌توانێت به‌خۆرایی دایبه‌زێنێته سه‌ر هانده نۆكیاكه‌ى. ئیدى رزق به‌رپرسی كۆمپیانیاى نۆكیا له‌ناوچه‌ى باشورى ئه‌فریقیا رایگه‌یاند كه له‌ساڵی 2008 زیاتر له 2.4ملۆن كه‌س ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه‌ى دابه‌زاندووه، به‌پێی ئه‌و په‌رچه‌كرداره‌ى له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانمانه‌وه هه‌بووه، برِیارى پێشخستنى ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه‌مان دا بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ندین خزمه‌تگوزارى نوێش بگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش جگه له نوێكردنه‌وه‌ى خزمه‌تگوزاریه كۆنه‌كان. به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن ئه‌م خزمه‌تگوزاریه نوێیانه له به‌شی داونلۆدى سایتى سه‌ره‌كى نۆكیا دابه‌زێننه ناو هانده‌كانیانه‌وه یانیش له سایتىnokia.com/Ramadan ده‌توانن دایبه‌زێننه ناو ئامێری كۆمپیوته‌ره‌كانیان له‌وێشه‌وه بۆناو هانده‌كانیان. له‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ش كه له‌م ساڵ پێشكه‌ش به‌به‌كارهێنه‌ران ده‌كرێت به‌رنامه‌ى قورئانى پیرۆز و كاته‌كانى بانگ و حه‌دیس و ژمێریارى زه‌كات و كۆمه‌ڵێك پۆستكارتى ئه‌لیكترۆنى تایبه‌ت به‌و بۆنه‌یه. چه‌ندین خزمه‌تگوزارى نوێش زیادكراوه له‌وانه قورئانى پیرۆز به‌ده‌نگى چه‌ند قورئانخوێنێك له‌جۆرىMP3. هه‌روه‌ها كاته‌كانى بانگ و ئاراسته‌ى قیبله‌ى نزیكه‌ى 1000شارى له 200ولآتى جیهان تێدایه، له‌گه‌ڵ تواناى زیادكردن و ریموچكردنى هه‌ر شوێنێك كه خۆت بته‌وێت به‌پێس سیستمى جیهانى بۆ ده‌ستنیشانكردنى شوێنه‌كان"GPS"، هه‌رچی ژمێریارى زه‌كاتیشه ئه‌وا یارمه‌تى موسڵمانان ده‌دات بۆ چۆنیه‌تى دابه‌شكردنى زه‌كات بۆ هه‌ر تاكێك به‌پێی ئاینى ئیسلام.
|
|
مشاهده: 604 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1 میوانان: 1 ئەندامان: 0 |
|