| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » ئاب » 18 » كۆمپانیاى "ڤۆڵكس ڤاگن" ده‌بێته گه‌وره‌ترین كۆمپیانیاى ئۆتۆمبێل له جیهان
23:07:05 كۆمپانیاى "ڤۆڵكس ڤاگن" ده‌بێته گه‌وره‌ترین كۆمپیانیاى ئۆتۆمبێل له جیهان |
ئاى سمارت

كۆمپیانیاى قه‌ته‌ر بۆ وه‌به‌رهێنان بووه خاوه‌ن سێیه‌م گه‌وره‌ترین پشكدار له كۆمپیانیاى ڤۆڵكس ڤاگن، ئه‌مه‌ش دواى سه‌ركه‌وتنى له ئیمزاكردنى گرێبه‌ستێك كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانێت نزیكه‌ى حه‌وت بلیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بدات له‌رێگاى كرینه‌وه‌ى 17%ی پشكه‌كانى ئه‌و كۆمپیانیا ئه‌ڵمانیه زه‌به‌لاحه. ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌ى قه‌ته‌ر به‌سه‌ر 17%ی پشكه‌كانى ئه‌و كۆمپیانیایه دواى ئه‌وه دێت كه هه‌ردوو كۆمپانیاى ڤۆڵكس ڤاگن و بۆرش دێت، كه به‌مه‌ش بووه گه‌وره‌ترین كۆمپیانیاى دروستكردنى ئۆتۆمۆبێل له ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م بۆندى له‌و جۆره كه پشكێكى بفرۆشرێته وه‌به‌رهێنه‌رانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا. له به‌رامبه‌ریشدا، قه‌ته‌ر به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ى كه ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانى بلآویكردۆته‌وه ئه‌و داوایه‌ى كۆمپانیاى پۆرش جێبه‌جێ ده‌كات كه داواى لێده‌كات قه‌رزێكى به‌برِی (265 ملیۆن یۆرۆ) پێبدات كه ده‌كاته سێیه‌كى ئه‌و قه‌رزه‌ى كه ئه‌و كۆمپانیایه پێیوستیه‌تى بۆ دوباره هه‌ڵسانه‌وه كه كۆى گشتى ئه‌و پاره‌یه‌ى پێویسته‌تى 750ملیۆن یۆرۆیه. زۆرێك له پسپۆران پێیان وایه كه كۆمپانیاى "ڤۆڵكس ڤاگن" ده‌بێته گه‌وره‌ترین كۆمپیانیاى ئۆتۆمبێل له جیهان دواى ئه‌وه‌ى پۆرشیش هاته نێو ئه‌و كۆمپانیایه و ژماره‌ى ماره‌كانى ئه‌و كۆمپانیایه بۆیه ده ماركه، ئه‌مه‌ش له‌ته‌ك به‌شدارى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى به حه‌وت بلیۆن یۆرۆ له‌رێگاى كرینه‌وه‌ى 17%ی پشكه‌كانى ئه‌و كۆمپیانیا ئه‌ڵمانیه زه‌به‌لاحه. ئه‌مه‌و ئه‌و كۆمپیانیا ئه‌ڵمانیه له‌ئێستادا ده ماركه‌ى ئۆتۆمۆبێل به‌رهه‌م دێنێت كه ئه‌مانه‌ن: ڤۆڵكس ڤاگن ، ئاودى ، سكۆدا ، سیات ، پۆرش ، ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگرى جۆرى سكانیا ، لمبۆرجینى ، بۆجاتى و بنتلى، جگه له‌مانه ئۆتۆمبێلی بازرگانى بۆ مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌و فریاكه‌وتن به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
|
|
مشاهده: 568 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1 میوانان: 1 ئەندامان: 0 |
|