| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » ئاب » 11 » 7 ولآتى عه‌ره‌بی له‌سه‌رى ئه‌و ولآتانه‌ن كه زۆرترین كاریگه‌رى گۆرانكارى ژینگه‌یان به‌سه‌ره‌وه‌یه
16:12:35 7 ولآتى عه‌ره‌بی له‌سه‌رى ئه‌و ولآتانه‌ن كه زۆرترین كاریگه‌رى گۆرانكارى ژینگه‌یان به‌سه‌ره‌وه‌یه |
ئاى سمارت

راپۆرتێكى نوێ كه‌له‌لایه‌ن بانكى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه بلآوكراوه‌ته‌وه پیشانى ده‌دات كه 7ولآتى عه‌ره‌بی له‌نێو ئه‌و 12 ولآته‌ن كه زۆرترین كاریگه‌ری گۆرانكارى ژینگه‌ییان به‌سه‌ره‌وه‌یه. راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زیاتر له 12 ولآت هه‌ره‌شه‌ى وشكه‌ساڵیان به‌سه‌ره‌وه‌یه، كه تیایدا مۆریتیانیا به پله‌ى حه‌وته‌م هاتووه‌و سۆدان له‌پله‌ى نۆیه‌م هاتووه، هه‌روه‌ها لیسته‌كه ئه‌و ولآتانه‌شی خستووه‌ته روو كه به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاوى ده‌ریاكان هه‌ره‌شه له ژیانى دانیشتوانى ئه‌م ولآتانه ده‌كات كه تیایدا میسر به‌پله‌ى سێیه‌م هاتووه دواتر تونس به‌پله‌ى چواره‌م و مۆریتانیا به‌پله‌ى شه‌شه‌م و لیبیاش به‌پله‌ى دوانزه‌م كۆتایی هاتووه. به‌پێی ئه‌م لیسته مالاوى له‌سه‌ره‌ووى ئه‌و ولآتانه دێت كه هه‌ره‌شه‌ى وشكه‌ساڵی له‌سه‌ره، هه‌روه‌ها به‌نگلادشیش له‌سه‌رووى ئه‌و لیسته‌وه دێت كه هه‌ره‌شه‌ى به‌رززبوونه‌وه‌ى ئه‌وى ده‌ریاكانى له‌سه‌ره، به‌پێی راپۆرته‌كه توانه‌وه‌ى به‌فر له زنجیره چیاكانى هیمالایا به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاوى هه‌ریه‌ك له رووباره‌كانى گانگ و براهمابوترا و روافدهما. هه‌رچی فلیپینه ئه‌وا له‌سه‌رووى ئه‌و ولآتانه دێت كه هه‌ره‌شه‌ى لافاوى له‌سه‌ره له‌رووى دووباره‌بوونه‌وه‌ى لافاوه‌كان وتوندیه‌كه‌ى، ساڵی رابردووش فلیپین یه‌كێك بووه له‌و سێ ولاته‌ى زۆرترین جار رووبه‌رووى لافاوه‌كان بووه‌ته‌وه. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ى بانكى نێوده‌وڵه‌تى لیستى ئه‌و ولآتانه‌ى زۆرترین هه‌ره‌شه‌ى وشكه‌ساڵیان له‌سه‌ره به‌و شێوه‌یه‌یه، مالاوى به‌پله‌ى یه‌كه‌م هاتووه ودواتر ئه‌سیوپیا ، زیمبابوی، هیند، موزه‌نبیق، نه‌یجر، موریتانیا، ئه‌ریتیریا، سۆدان، تشاد، كینیا ودواترینیشان ئێران. هه‌رچی ئه‌و ولآتانه‌شه كه زۆرترین هه‌ره‌شه‌ى لافاویان له‌سه‌ره به‌م شێوه‌یه‌یه، به‌نگلادیش ، چین، هیند، كه‌مبۆدیا، مۆزه‌نبیق، لاوس، پاكستان، سریلانكا، تایلاند، ڤێتنام، بینین دواترینیان رواندا. ئه‌و ولآتانه‌ش كه زۆرترین هه‌ره‌شه‌ى زریان وره‌شه‌بایان له‌سه‌ره به‌م شێوه‌یه‌یه، فلیپین ، به‌نگلادیش ، مه‌دگشقر، ڤیتنام، مالدیف، مه‌نگۆلا، هاییتى، ساموا، تونگا، چین، هیندۆراس ودواترینینان ڤیجی. هه‌رچی ئه‌و ولآتانه‌شه كه رووبه‌رووى هه‌ره‌شه‌ى كه‌مى به‌رهه‌مى كشتوكاڵی ده‌بنه‌وه به‌هۆى به‌بیابانبوونى زه‌ویه‌كانیان به‌م شێوه‌یه‌یه، سۆدان، سه‌نیگال، زیمبابۆی، مالی، زامبیا، مه‌غریب، نه‌یجه‌ر، هیند، مالاوى، جه‌زائیر ، ئه‌سیوپیا ودواترینیان پاكستان. ئه‌و ولآتانه‌ش كه هه‌ره‌شه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى ده‌ریاكانیان لێده‌كرێت به‌م شێوه‌یه‌یه، ڤێتنام ، میسر، تونس، ئه‌ندۆنیزیا، مۆریتانیا ، چین، مه‌كسیك، میانمار، به‌نگلادیش، سه‌نیگال، لیبیا و هه‌موو دروگه نزمه‌كان.
|
|
مشاهده: 580 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1 میوانان: 1 ئەندامان: 0 |
|