| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » ئاب » 5 » رۆژانه 43 ده‌قیقه نه‌زه‌ر ده‌كه‌ن - پیاوان ساڵێكی ته‌مه‌نیان به سه‌یركردنی ئافره‌تانه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن
18:55:45 رۆژانه 43 ده‌قیقه نه‌زه‌ر ده‌كه‌ن - پیاوان ساڵێكی ته‌مه‌نیان به سه‌یركردنی ئافره‌تانه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن |
| ده‌نگوباس - ئاى سمارت
پیاوان ساڵێك له ته‌مه‌نی خۆیان به سه‌یركردنی ڕه‌گه‌زی مێوه به‌سه‌ر ده‌به‌ن و زۆربه‌ی كاته‌كانیان به‌دیار ڕوانین له ئافره‌تانه‌وه خه‌رجده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی راپرسییه‌كدا ئاشكراكراوه كه له به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه. راپرسییه‌كه كه بنكه‌كانی كۆداك بۆ چاویلكه و بینین پێی هه‌ستاوه و ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گراف بڵاویكردۆته‌وه، ڕۆژانه پیاوان بۆ ماوه‌ی 43 ده‌قیقه به‌دیار 10 جۆر له ئافره‌تانه‌وه واقیان ده‌وڕمێ، واتا له ساڵێكدا 11 ڕۆژ به‌به‌رده‌وامیی ئه‌مه ده‌كه‌ن. تێكڕای ماوه‌كه‌ش له‌نێوان ته‌مه‌نه‌كانی 18 – 50 ساڵیی پیاواندا، ده‌گاته 11 مانگ و 11 ڕۆژ كه به‌دیار سه‌یركردنی مێوه به‌سه‌ریده‌به‌ن. توێژه‌ران ده‌ریانخستووه، سه‌یركردنه سه‌رسوڕماناوییه‌كان ته‌نیا له پیاواندا نییه، به‌ڵكو ئافره‌تانیش به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن، 20 ده‌قیقه ڕۆژانه له‌كاتی خۆیان سه‌رفده‌كه‌ن به‌دیار سه‌یركردنی پیاوان و ڕه‌گه‌زی نێره‌وه. به‌مشێوه‌یه تێكڕای كاته‌كه به‌لایه ئافره‌تانه‌وه ده‌گاته 6 مانگ له ته‌مه‌نیائن كه واقیان به‌دیار پیاوانه‌وه وڕده‌مێنێ. ڕاپرسییه‌كه ده‌ریخستووه، زۆرترین ئه‌و شوێنانه‌ی پیاوان سه‌یری كچان و ژنانی تێدا ده‌كه‌ن، سۆپه‌ر ماركێته‌كان و یانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه به pubs ناسراون له‌گه‌ڵ یانه شه‌وانه‌ییه‌كاندا، ڕاپرسییه‌كه 300 كه‌س تێیدا به‌شداربوون. 19له سه‌دی پیاوان ده‌ڵێن: سه‌یركردنی ئافره‌تان خۆشییان ده‌داتێ، به‌رامبه‌ر 9 له‌سه‌دی ژنان كه هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه بۆ پیاوان سه‌دا 16ی ژنانیش ئه‌م كاره‌ی پیاوان به ناشرین ده‌زانن و ده‌ڵێن پێی ته‌نگ ده‌بین. 40%ی ژنان و كچانیش وتویانه چاوانی پیاوان زۆرترین شوێنی جه‌سته‌یانه كه ڕامانده‌كێشنبه‌لای خۆیاندا. 35%ی به‌شداربووانی ڕاپرسییه‌كه ئه‌وه به‌باشده‌زانن سه‌یری كچان بكه‌ن،چونكه به ده‌رووازه‌یه‌كی ده‌زانن بۆ چوونه ناو په‌یوه‌ندییكه سۆزدارییه‌وه.
|
|
مشاهده: 458 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 2 میوانان: 2 ئەندامان: 0 |
|