| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » ئاب » 1 » كوڕان به ماكیاژ كچان سه‌رسام ده‌كه‌ن
21:14:20 كوڕان به ماكیاژ كچان سه‌رسام ده‌كه‌ن |
ده‌نگوباس/ئاى سمارت - سلێمانی
مرۆڤ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌موو سه‌رچاوه و له ده‌می هه‌موو خه‌ڵكانێكی ده‌بیستین، خۆی جوانه و به‌ده‌م خۆی ناشرین ده‌كات. یان خه‌ڵكانێكی دی پێیانوایه خۆی هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌تی نییه و زمانێتی مانا و به‌های پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام خۆجوانكردن و خۆڕازاندنه‌وه و ته‌نانه‌ت ماكیاژكردن له‌مڕۆدا، بۆته هۆكارێكی یاریده‌ده‌ر بۆ جوانكردنی مرۆڤه‌كان، چونكه مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌ستده‌كات جوانی ته‌نها له زماندا نییه، به‌ڵكو ڕووخساریش پێویسته جوان بێت، ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌مانی پێشوودا زیاتر كچان و ژنان ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد، به‌ڵام له‌ئێستادا كوڕانیش هاوشانی كچان ماكیاژ ده‌كه‌ن. كوڕان ماكیاژی كاڵ ده‌كه‌ن سالار، دوكانداری كه‌لوپه‌لی جوانكارییه، ده‌ڵێت: "كوڕان، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان كڕیارمانن، به‌ڵام ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ئه‌وان به‌كاریانده‌هێنن زیاتر سوراو و سپاوه و هه‌ندێك قه‌ڵه‌می لێوه". ناوبراو باسی له‌وه‌شده‌كرد جیاوازی هه‌یه له‌نێوان ماكیاژی كوڕان و كچاندا، هه‌ر له جۆری ماكیاژ و نرخ و ته‌نانه‌ت شێوه‌یه‌وه، وتیشی: "هه‌رچه‌نده كه‌لوپه‌له‌كانی جوانكاریی هیچیان وێنه‌ی پیاویان له‌سه‌ر نه‌كێشراوه و هیچ ئاماژه‌یه‌كی تێدانییه كه پیاوان به‌كاریبهێنن، به‌ڵام ئاساییه ئه‌گه‌ر پیاوانیش به‌كاریبهێنن، چونكه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه، به‌ڵام به‌گشتی پیاوان سووراوی كاڵ و ئه‌ساسی كاڵ به‌كارده‌هێنن، كه زۆر دیارنه‌بێت به ڕووخساریانه‌وه". كۆسار، له‌كاتی مامه‌ڵه و سه‌ودای كه‌لوپه‌لی جوانكارییدا بوو، ئه‌و به‌شه‌رمێكی زۆره‌وه كه‌وته قسه‌كردن بۆمان، وتی: "خۆی له‌ڕاستیدا ئاساییه كوڕانیش وه‌ك كچ خۆیان جوان بكه‌ن، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی من هه‌ندێك ده‌رمان به‌كارده‌هێنم كه دژه‌هه‌تاوه، نه‌ك سووراو یاخود هۆكاری تری جوانكاریی". پاش ئه‌وه‌ی تۆزێك شه‌رمی له قسه‌كردن شكا، وتیشی: "كوڕانیش مافی خۆیانه، ئه‌گه‌ر كچان به سووراو هه‌ڵمانده‌خه‌ڵه‌تێنن و له‌ڕاستیدا ڕووخساریان شێوه و ڕه‌نگێكی تره، ئه‌وا ئیتر ئێمه‌ش هۆكاری تری خۆجوانكردن به‌كارده‌هێنین، وابزانم زۆر زیاده‌ڕه‌ویشمان نه‌كردووه". ئارایشتگا و سه‌رتاشخانه سه‌رتاشخانه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه به‌شێكی زۆریان ئێستا هۆكاره‌كانی خۆجوانكردنی تێدا به‌كاردێت، ئه‌مه بێجگه له ده‌موچاو هه‌ڵگرتن و مه‌ساج و چه‌ندین هۆكاری دی. خاوه‌نی سه‌رتاشخانه‌یه‌ك جه‌ختی له‌وه‌ده‌كرده‌وه: "ماكیاژ بۆ كوڕان پێویستتره، چونكه كوڕان زیاتر له‌به‌ر هه‌تاون و موویان زیاتره و چه‌ندین هۆی تر كه پێویسته ئاگاداری ڕووخسار و جوانیانبن". شیلان، خاتوونێكی جوان، به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه وتی: "سه‌یرم لێدێت ده‌ڵێن كوڕان خۆیان جوان ده‌كه‌ن، ئاخر ئه‌وان چ پێویستیه‌كیان به خۆجوانكردن هه‌یه؟ ئه‌وان گله‌یی له ژنان ده‌كه‌ن كه كاتێكی زۆریان به ماكیاژكردن و خۆڕازاندنه‌وه‌وه سه‌رف ده‌كه‌ن، كه‌چی وه‌ك باسیده‌كه‌ن ئێستا ئه‌وانیش هیچیان له ژنان جیاوازنییه". باسی له‌وه‌شده‌كرد، كه ئه‌و باشتر ده‌زانێت كام كوڕانه ماكیاژ ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ئێستادا كه‌م پیاو هه‌یه بزانێت هاوڕێكه‌ی ماكیاژ ده‌كات یان نا. عوسمان سدیق، ته‌مه‌نی 48 ساڵه، ئه‌و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی عه‌شایه‌ره و شه‌رمی له‌و كارانه دێت، ته‌نانه‌ت وه‌ك خۆی ده‌یوت: "هه‌رگیز ناهێڵم كوڕه‌كانم قژیان به‌شێوه‌ی سه‌رده‌میانه‌ش بتاشن، نه‌خوازه كارێكی وایان لێ ببینم، ئه‌وه حاشاشیان لێده‌كه‌م". له‌باره‌ی ئه‌و كوڕانه‌ی به‌وشێوه‌یه خۆیان جوانده‌كه‌ن یان خۆیان ده‌ڕازێننه‌وه، وتی: "سه‌یره له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك خۆماندا كه هه‌رگیز شتی وای تێدا ڕوونه‌داوه گه‌نجه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، داخۆ له خۆیان ناپرسن: ده‌بێت جیاوازییان له‌گه‌ڵ ژن و خوشكه‌كانیانا چی بێت؟". هاوینان زیاتره كوڕێكی قۆز و تاڕاده‌یه‌ك ڕه‌فتاری له كوڕان جیاوازتر بوو، ناوی خۆی به هاوكار ناساند، خاوه‌نی قژێكی درێژ و ده‌موچاوێكی ساف و جلێكی ڕه‌نگ كاڵی له‌به‌ردابوو، سه‌باره‌ت به جیاوازییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه، وتی: "ناكرێت ته‌نها خۆجوانكردن و پۆشینی ڕه‌نگی جل بكرێته پێوه‌ر بۆ جیاوازی نێوان ژن و پیاو، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ڕه‌نگی كاڵ هی ژنانه، ئه‌وا خۆ ژنان ڕه‌نگی ڕه‌شیش ده‌كه‌ن، كه‌واته نابێت پیاوان ڕه‌نگی ڕه‌ش بكه‌ن، هه‌روه‌ها خۆجوانكردن په‌یوه‌ندی نییه به ڕه‌گه‌زه‌وه، چونكه ئه‌و پێوه‌رانه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و كاته‌كاندا ده‌گۆڕێن، ڕۆژگارێك عه‌یب بوو پیاو به‌بێ جامانه بێت، وا ئێستاكه زۆربه‌ی پیاوان جامانه ناكه‌ن و عه‌یبیش نییه، له‌هه‌مانكاتدا خۆجوانكردن په‌یوه‌ندی هه‌یه به تاقه‌ت و سه‌لیقه‌ی كه‌سه‌كانه‌وه، نه‌ك ڕه‌گه‌زه‌وه، چونكه پیاوی وا هه‌یه هه‌ر حه‌زده‌كه‌ی سه‌یری بكه‌یت، له‌كاتێكدا ژنی وا هه‌یه هێنده ناڕێكه هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆشی حه‌زناكات لێی نزیك بێته‌وه". هاوكار، دیاربوو چه‌ندین جاری تر ئه‌م پرسیارانه هه‌ژانبێتیان، به تۆنێكی تۆزێك توڕه‌ییه‌وه، وتی: "ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ماكیاژ به عه‌یبه ده‌زانن بۆ كوڕانی گه‌نج، هه‌ر ئه‌وانه بوون سه‌رده‌مانێك خۆشیان جێگه‌ی توانجی نه‌وه‌ی پێش خۆیان بوون".
|
|
مشاهده: 723 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 2 میوانان: 2 ئەندامان: 0 |
|