| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » ئاب » 1 » مایكرۆسۆفت و یاهوو ركابه‌ری گوگڵ ده‌كه‌ن
21:08:19 مایكرۆسۆفت و یاهوو ركابه‌ری گوگڵ ده‌كه‌ن |
ئاى سمارت
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ریێكه‌وتننامه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌وره كۆمپانیای ئه‌مریكی مایكرۆسۆفت‌و یاهوو له‌باره‌ی بزوێنه‌ری گه‌ڕانی ئینته‌رنێتیه‌وه ئاشكرا بكرێت، مه‌به‌ست له‌م رێكه‌وتنه‌ی نێوان ئه‌و دوو كۆمپانیایه بۆ ئه‌وه‌یه بتوانن پێكه‌وه كێبڕكێی گووگڵ بكه‌ن‌و رێژه‌ی ریكلامه‌كانیان به‌رز بكه‌نه‌وه. به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی وۆڵد ستیریت جۆرناڵی ئه‌مریكی هه‌ردوو گه‌وره كۆمپانیای ئه‌مریكی یاهوو و مایكرۆسۆفت له‌داوی گفتۆگۆیه‌كی زۆر گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه‌یه‌ك له‌نێوان ببه‌ستن، به‌ڵام تاكو ئاشكراكردنی ورده‌كاری رێكه‌وتنامه‌كه به‌ته‌واوه‌تی نازانرێت چ بوارێك له‌خۆده‌گرێت. هه‌رچه‌نده كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی ریكلامی زیاتر ده‌زگای (Live)ی گۆڕی به (Bing)، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگا نوێیه له‌ڕووی گه‌ڕانی ئینته‌رنێتییه‌وه توانایه‌كی زۆری هه‌یه‌و سه‌كه‌وتنی باشیشی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام هێشتا له‌بواری ریكلامدا قازانجی زۆری به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌و نه‌یتوانیوه رێژه‌ی قازانجی ریكلامه‌كانی به‌رزبكاته‌وه. هه‌رچه‌نده ورده‌كاری رێكه‌وتنامه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام پێشتر ئه‌وه ئاشكرا كرابوو كه له‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ی نێوان كۆمپانیای یاهوو و مایكرۆسۆفتدا هه‌ردووكیان له‌سه‌ر هاوكاری یه‌كتر رێكده‌كه‌ون له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌و داهاتی ریكلامه‌كانه‌وه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ساڵی رابردوو كۆمپانیای مایكرۆسۆفت داوای كڕینی (%47)ی پشكه‌كانی كۆمپانیای یاهووی كرد، به‌ڵام یاهوو ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه، پێده‌چێت ئه‌مجاره مایكرۆسۆفت به‌شێوه‌یه‌كی تر بیری كردبێته‌وه‌و بیه‌وێت كارێكی باشتر ئه‌نجامبدات. به‌پێی رای پسپۆڕان رێكه‌وتنامه‌ی نێوان ئه‌و دوو گه‌وره كۆمپانیایه كاریگه‌رییه‌كی زۆر ده‌بێت له‌سه‌ر رێژه‌ی ریكلامه‌كانی گووگڵ، كه ئێستا به‌هۆی ده‌زگا به‌هێزه‌كه‌یه‌وه رێژه‌ی (65%)ی بازاڕی ریكلامه‌كانی داگیركردووه.
|
|
مشاهده: 406 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 2 میوانان: 2 ئەندامان: 0 |
|