| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » ئاب » 1 » ته‌نیا خۆشه‌ویستی به‌س نییه بۆ به‌رده‌وامی "ژیانی هاوسه‌ریی"
21:04:38 ته‌نیا خۆشه‌ویستی به‌س نییه بۆ به‌رده‌وامی "ژیانی هاوسه‌ریی" |
ده‌نگوباس – ئاى سمارت
چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر پێت بڵێن ته‌نیا خۆشه‌ویستی به‌س نییه بۆ به‌رده‌وام بوونی په‌یوه‌ندی نێوان ژن و مێرده‌كان و سه‌رجه‌می چیرۆكه رۆمانسییه‌كان و چه‌ند شتێكی گرنگیان له‌بیركردووه ئه‌ویش هه‌موو شتێكه ته‌نیا خۆشه‌ویستی نه‌بێت. له‌نوێترین توێژینه‌وه‌دا به‌ناونیشانی "چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌خۆشه‌ویستییه‌وه هه‌یه؟"، سێ توێژه‌ری ئوستورالی گه‌یشتونه‌ته چه‌ند سه‌ره‌نجامێك كه‌ده‌بنه هۆكاری به‌رده‌وامی ژیانی هاوسه‌ری و دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی ته‌ڵاق له‌نێوان ژن و مێرده‌كاندا. توێژینه‌وه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باس له هۆكاره‌كانی (ته‌مه‌ن، پاره، منداڵ و جگه‌ره‌كێشان) ده‌كه‌ن. تویژه‌ره‌وه‌كان له‌ساڵی 2001ه‌وه چاودێری 2.482 ژن و مێردیان كردووه تاوه‌كو 2007 ئه‌وانه‌ی كه به‌ره‌سمی هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجامداوه‌و له‌م كاره‌یاندا به‌راوردیان كردوه له‌نێوان ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌رده‌وام بووه و ئه‌وانه‌ی كه جیابوونه‌ته‌وه‌و بۆیان ده‌ركه‌وتووه "ته‌مه‌ن" یه‌كێكه له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان كه كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌ژیانی هاوسه‌رییدا و په‌یوه‌ندی به خۆشگوزه‌رانییه‌كی ماوه درێژه‌وه هه‌یه له‌ناو خێزاندا، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر پیاوێك 9 ساڵ یان زیاتر له ژنه‌كه‌ی گه‌وره‌تربوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م ژن و مێرده له قۆناغێك له‌قۆناغه‌كانی هاوسه‌رییدا دوو هێنده زیاتر ده‌بێت له‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌یه‌كه‌وه نزیكه، ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌یه بۆ ئه‌و كوڕانه‌ی پێش ته‌مه‌نی 25 ساڵی ژن ده‌هێنن یان جگه‌ره ده‌كێشن و مادده كهولییه‌كان ده‌خۆنه‌وه. هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه باس له‌چه‌ند هۆكارێكی تر ده‌كات وه‌ك جیابوونه‌وه‌ی دایك و باوكی كوڕه‌كه یان كچه‌كه یان كه‌می داهاتی تاكه‌كان به‌ڕێوه‌نه‌بردنی ماڵ وه‌كو پێویست له‌ڕووی داراییه‌وه، ئه‌مانه‌ش هۆكاری شكستهێنانی ژیانی هاوسه‌ریین له‌م هۆكارانه‌ش روونتر كێشانی جگه‌ره و خواردنه‌وه‌ی مادده كهولییه‌كانه كه توێژینه‌وه‌كه به ئه‌گه‌ره‌كانی جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاقی داده‌نێت.
|
|
مشاهده: 509 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 2 میوانان: 2 ئەندامان: 0 |
|