| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » تەمموز » 20 » له ئاهه‌نگێكدا نیلسۆن ماندێللا یادی 91 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی كرده‌وه
23:24:50 له ئاهه‌نگێكدا نیلسۆن ماندێللا یادی 91 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی كرده‌وه |
ئاى سمارت
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك هاوڕێ و له‌نێو خانه‌واده و خێزانكه‌یدا له شاری "جۆهانسبێرگ"ی پایته‌ختی ئه‌فریقای باشوور "نیلسۆن ماندێللا"ی یه‌كه‌م سه‌رۆكی ڕه‌شپێستی ئه‌و وڵاته، له ئاهه‌نگێكدا یادی 91 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی كرده‌وه. له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی ماندێللا، كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی (هۆفتۆن) له باكووری جۆهانسبێرگ، ڕۆژنامه‌نووسان توانییان گوێیان له گۆرانی (هه‌پی بێرزده‌ی) ببێت كه به‌ئینگلیزی و به‌زمانی خوسا ده‌وترایه‌وه له‌لایه‌ن ماندێللا و خێزان و هاوڕێیانیه‌وه. یه‌كێك له كچه‌زاكانی ماندێللا به‌ناوی (ماندلا زویلیفیلیلی) له‌كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له‌ماڵی ماندێللا به‌ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، باپیره‌م له بارودۆخێكی زۆرباشدایه، ئه‌و دڵخۆشه به‌مڕۆژه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌نێو خانه‌واده و هاوڕێیانی خۆی و سه‌رانی حزبی فه‌رمانڕه‌وادا (حزبی كۆنگره‌ی نیشتمانی ئه‌فریقی) كات به‌سه‌ر ده‌بات. زۆربه‌ی میوانان كه به‌چاودێرییه‌كی ورده‌وه هه‌ڵبژێردرابوون، ڕووه‌و ماڵه‌كه‌ی ماندێللا به‌ڕێكه‌وتبوون كه له شورایه‌كی ئه‌منی توندوتۆڵدا پاسه‌وانی ده‌كران. یه‌كێك له ئاماده‌بووانی ئه‌و بۆنه‌یه، (نادین گۆردمیر)ی نووسه‌ر و ڕوناكبیر بوو، كه به‌وبۆنه‌یه‌وه وتی: "ژیان له سه‌رده‌می ماندێللادا زۆر خۆش‌بوو، نیلسۆن ماندێللا كه‌سێكی دڵسۆرزه و هاوڕێیه‌كی دێرینیشمه". نیلسۆن ماندێللا به‌م بۆنه‌یه‌وه نامه‌یه‌كی زۆری پیرۆزبایی به‌ده‌ستگه‌یشت له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی دیار و هاوڵاتیانی ئاسایی ئه‌فریقاوه كه به (مادیبا)ی ناوده‌به‌ن ئه‌ویش وه‌ك خۆشه‌ویستییه‌ك بۆ ئه‌و سه‌ركرده‌یه. جێی ماندێللا به‌ڕه‌مزی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌رده‌می ڕه‌گه‌زپه‌رستی داده‌نرێت له جیهاندا.
|
|
مشاهده: 534 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1 میوانان: 1 ئەندامان: 0 |
|