| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » تەمموز » 20 » فوجی فیلم كامێری وێنه‌گرتنى 3D ده‌خاته بازاره‌وه
22:57:59 فوجی فیلم كامێری وێنه‌گرتنى 3D ده‌خاته بازاره‌وه |
ئاى سمارت
كۆمپانیاى فوجی فیلم Fujifilmی ژاپۆنى رایگه‌یاند كه یه‌كه‌م كامێراى دیجیتاڵی به‌رهه‌مهێناوه كه ده‌توانێت به‌شێوه‌ى 3D واته سێ لایی وێنه‌بگرێت، كه به‌مه‌ش ئه‌م كامێرایه ده‌بێته یه‌كه‌م كامێرا له مێژووى وێنه‌گرتن كه خزمه‌تگوزارى وێنه‌گكرتنى سێ لایى بۆ به‌كارهێنه‌رانى ده‌ره‌خسێنێت. ئه‌م كامێرا نوێیه به كواڵێتى 10مێگا پێكس و له دوولاوه و به‌دوو عه‌ده‌سه‌ى جیاواز وێنه ده‌گرێت كه به‌مه‌ش بینه‌ر ده‌توانێت له دوو زاویه‌ى جیاواز و له‌هه‌مان كات هه‌مان وێنه ببینێت. ئه‌م كامێرا نوێیه له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و بنه‌مایه كارده‌كات كه مێشكى مرۆڤ كارده‌كات كاتێك هه‌ر چاوێك له‌لایه‌كه‌وه هه‌مان شت ده‌بینێت و به‌لام له دوولاى جیاوازه و دواتر له‌مێشكى ئه‌م دوو وێنه‌یه به‌یه‌كده‌گات و واده‌زانێت به‌شێوه‌ى سێ لایی شته‌كان ده‌بینێت. هه‌روه‌ها زانایان ئاشكرایان كرد كه Fujifilm له‌م كامێرا نوێیه‌ى دوو رێگاى ره‌خساندووه بۆ بینینى وێنه‌كان، یه‌كه‌میان به‌شێوه‌ى 3d سێ لایی كه ئه‌مه‌ش له‌رێگاى شاشه‌یه‌كى كریستالی LCD، كه درێژه‌كه‌ى 20سانتیمه‌تره و، وێنه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌ك رێكده‌خات كه وه‌ك وێنه‌ى سێ لایی ده‌رده‌كه‌وێت. رێگاى دووه‌میش،به‌پێی ووته‌ى ئه‌و زانایانه‌ى ئه‌م كامێرایه‌یان دروستكردووه، ئه‌وه‌یه كه ده‌توانیت كامێراكه به ئامێرێكى سێ لایی ده‌به‌ستیته‌وه دواى ئه‌وه‌ى كه كامێراكه له دوو لاوه وێنه ده‌گرێت. جێی ئاماژه بۆكردنه كه فوجی فیلم یه‌كه‌م كۆمپانیاى تایبه‌تمه‌نده به دروستكردنى كامێرای دیجیتال له‌وه‌ته‌ى 1988ـه‌وه، تا 10ساڵ پێش ئێستا ئه‌م كۆمپانیایه 30%ی بازاره‌كانى كامێراى داگیركردبوو، به‌لآم ئه‌م رێژه ساڵ دواى ساڵ كه‌م بوویه‌وه و له‌ئێستادا رێژه‌كه‌ى له‌بازار ته‌نها 7%ـه، به‌لآم واپێشبینى ده‌كرێت كه ئه‌م كامێرا نوێیه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ زیادبوونى رێژه‌ى فرۆشه‌كانى له بازاردا.
|
|
مشاهده: 443 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1 میوانان: 1 ئەندامان: 0 |
|