| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » تەمموز » 17 » خزمه‌تگوزارى نوێی "گۆگڵ ماپس"
20:35:07 خزمه‌تگوزارى نوێی "گۆگڵ ماپس" |
ئاى سمارت
كۆمپانیاى "گۆگڵ"ی ئه‌مریكى خزمه‌تگوزارى "ماى لۆكه‌یشن"My location"ی زیادكردووه بۆ به‌شی "گۆگڵ ماپس"بۆ كۆمپیوته‌رى ئاسایی. له‌م باره‌یه‌وه ستیڤ بلۆك به‌رێوه‌به‌رى به‌شی به‌رهه‌مهێنان له كۆمپانیاى "گۆگڵ" ووتى : كاتێك سه‌ردانى "گۆگڵ ماپس" ده‌كه‌ى له‌رێگاى ئه‌وه‌ى كه به "supported web browser " ناسراوه، ئه‌وا له‌لاى چه‌پی ئه‌م لاپه‌ره‌یه خزمه‌تگوزارى "ماى لۆكه‌یشن" ده‌بینى، به‌كلیك كردنیش له‌سه‌ر ئه‌م نوسینه ده‌توانیت به‌شێوه‌یه‌كى زۆر ورد ئه‌و شوێنه ده‌ستنیشان بكه‌یت كه تۆ به‌دوایدا ده‌گه‌ره‌یت. ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئه‌و شوێنه ده‌ستنیشان بكه‌ى كه تۆ مه‌به‌ستته ئه‌وا ده‌توانى ئه‌و ناوچه‌یه بخه‌یه ناو بازنه‌یه‌كى زه‌رد به‌هه‌مان شێوه‌ى خزمه‌تگوزارى "گۆگڵ ماپس" كه له مۆبایلى زیره‌ك "Smart Cell" هه‌یه. له‌م خزمه‌تگوزاریه نوێیه‌ى "گۆگڵ" سودێكى زۆرى له supported web browser، وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها سیستمى ده‌سنیشانكردنى جیهانیشی به‌كارهێناوه، كه به‌مه‌ش ده‌توانى له‌رێگاى سایتى ئه‌لیكترۆنى ئه‌و شوێنه ده‌ستنیشان بكه‌ى كه تۆ تیایدا نیشته‌جێی. ئه‌م خزمه‌تگوزاریه له‌لایه‌ن براوزه‌ره‌كانى ئینته‌رنێت ئیكسپلۆره‌ره‌و گۆگڵ كرۆم و فایه‌رفۆكسه‌وه سه‌پۆرت ده‌كرێت و ده‌توانیت به‌كار بهێنى.
|
|
مشاهده: 686 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1 میوانان: 1 ئەندامان: 0 |
|