| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » تەمموز » 17 » به‌ریتانییه‌كان كه‌متر رۆمانسین، له‌چاو نه‌ته‌وه‌كانی تری جیهان
20:30:48 به‌ریتانییه‌كان كه‌متر رۆمانسین، له‌چاو نه‌ته‌وه‌كانی تری جیهان |
ده‌نگوباس – ئاى سمارت
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه زانكۆی هارفوردشایری به‌ریتانیا ئه‌نجامی داوه‌و رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گراف بڵاویكردۆته‌وه، به‌ریتانییه‌كان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ گه‌لانی دنیا كه‌متر رۆمانسین. به‌پێی توێژینه‌وه‌كه به‌ریتانییه‌كان كه‌متر حه‌زیان له موجامه‌له‌و پیاداهه‌ڵدان و نوسینی شیعری خۆشه‌ویستییه، هه‌روه‌ك ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان نییه خۆشه‌ویسته‌كانیان ببه‌ن بۆ گه‌شت كردن، ئه‌مانه‌ش به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ گه‌لانی تری جیهان. له‌لایه‌كی تره‌وه به‌ریتانیه‌كان پێیان وایه كڕینی جلوبه‌رگی وروژێنه‌ری ژێره‌وه‌ی ژنان و دیاری به‌نرخ باشترین رێگایه تابه‌دڵی ژنانیان بگه‌یه‌نێت. توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 6500 پیاو ژن كراوه له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی جیهان، ده‌ركه‌وتووه كه ژنانی به‌ریتانیا ده‌یانه‌وێت مێرده‌كانیان حه‌مامیان بۆ گه‌رم بكه‌ن و به‌یانیان "چا"یان بۆ ئاماده‌بكه‌ن، 52%شیان گله‌یی له‌وه ده‌كه‌ن كه مێرده‌كانیان نه حه‌مامیان بۆ گه‌رم ده‌كه‌ن و نه به‌یانیان "چا"یان بۆ لێده‌نێن، هه‌روه‌ها 45%ی ئه‌و ژنانه ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كاتێك هه‌ست به سه‌رمایه‌كی زۆر ده‌كه‌ن، مێرده‌كانیان قه‌مسه‌ڵه‌كانی خۆیانیان ناده‌نێ تا گه‌رم بنه‌وه. سه‌باره‌ت به پیاوانی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ركه‌وتووه كه ته‌نیا 10%ی پیاوان وشه‌ی رۆمانسی ده‌رده‌بڕن بۆ ژنه‌كانیان، هه‌روه‌ها ته‌نیا 22%ی پیاوان چیرۆكی خۆشه‌ویستییان نوسیوه بۆ خۆشه‌ویسته‌كانیان.
|
|
مشاهده: 467 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1 میوانان: 1 ئەندامان: 0 |
|