| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » تەمموز » 8 » ئه‌مجاره‌ش ئیسلامییه‌كان توشی شۆكیان كردم
15:35:11 ئه‌مجاره‌ش ئیسلامییه‌كان توشی شۆكیان كردم |
ئاى سمارت - په‌نجه‌ره
رێبین هه‌ردی نووسه‌ر‌و چاودێری سیاسی ره‌خنه ئاڕاسته‌ی حیزبه ئیسلامییه‌كان ده‌كات‌و هه‌ڵوێستیان له رازیبوون بۆ ده‌ربازكردنی ده‌ستوور، تووشی "شۆك"یان كردووه. پێشیوایه ئه‌وان چه‌ند هێزێكی داخراون‌و ناتوانن به‌رانبه‌ر یه‌كێتی‌و پارتی بوه‌ستنه‌وه. رێبین هه‌ردی له‌و نووسینه‌یدا كه بۆ گۆڤاری (لڤین)ی نووسیوه‌و له ژماره (95)دا بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت "من هه‌میشه ئیسلامییه‌كان تووشی شۆكم ده‌كه‌ن، چونكه من هه‌میشه ئه‌وانم به ره‌وتێكی ته‌ندروست زانیوه، كه ده‌توانن ده‌ورێكی باش ببینن." ئه‌و كه به به‌ریگاری بزووتنه‌وه‌و جووڵانه‌وه ئیسلامییه‌كان ناسراوه‌و پێداگریی له‌سه‌ر چه‌سپاندنی مافه‌كانیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه "ئیسلامییه‌كان هه‌ڵوێستیان له یاسای رۆژنامه‌نووسیدا تووشی شۆكی كردم‌و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شیان خراپتر، له‌وه ده‌چێت ئه‌م هێزه ئیسلامییانه جورئه‌تیان به‌رانبه‌ر به‌م دوو هێزه ده‌سه‌ڵاتداره نه‌بێت‌و نه‌توانن نوێنه‌رایه‌تیی شه‌قامی كوردی بكه‌ن." هه‌روه‌ها رێبین ئه‌وه‌شی نووسیوه "ئه‌وان له له‌و ره‌وته به‌هێزه‌وه كه خه‌ریك بوو دروستده‌بوون، رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن‌و میسداقیه‌تی خه‌ڵك ده‌دۆڕێنن‌و ئه‌و بڕوایه‌ی كه خه‌ڵك پێی هه‌بوون، نامێنێت."
|
|
مشاهده: 467 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 2.0/1 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 2 میوانان: 2 ئەندامان: 0 |
|