| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » حوزەیران » 20 » ده‌رهێنه‌رێكی ئه‌مریكی خوازیاره خانمی یه‌كه‌می فه‌ره‌نسا رۆڵ له‌یه‌كێك له‌فیلمه‌كانیدا ببێنێت
16:08:07 ده‌رهێنه‌رێكی ئه‌مریكی خوازیاره خانمی یه‌كه‌می فه‌ره‌نسا رۆڵ له‌یه‌كێك له‌فیلمه‌كانیدا ببێنێت |
ئاى سمارت - ده‌نگوباس
وودی ئالینی ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی هیوای خواست كارلا برۆنی رۆڵ له‌یه‌كێك له‌فیلمه‌كانی ببینێت‌و رایگه‌یاند برۆنی كه‌سێتیه‌كی سه‌رنج راكێشی هه‌یه‌و ناسراویشه له‌لای خه‌ڵكی. وودی ئالینی ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئه‌مریكی رۆژی پێنجشه‌ممه به‌وێستگه‌ی ئار تی ئێڵی راگه‌یاند: زۆر حه‌ز ده‌كات كارلا برۆنی خانمی یه‌كه‌می فه‌ره‌نسا له‌یه‌كێك له‌فیلمه سینماییه‌كانی رۆڵ ببینێت‌و وتیشی له‌و بڕوایه‌دام زۆر جوان رۆڵه‌كه ده‌بینێت چونكه كه‌سێتیه‌كی سه‌رنج راكێشی هه‌یه‌و پێشتریش رۆڵی بینیوه له‌فیلمی تردا ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناسراویشه له‌لای جه‌ماوه‌ر. ئالین وتیشی: زۆر رێگه ده‌گرمه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم كارلا بێنمه نێو یه‌كێك له‌كاره سینه‌ماییه‌كانم، به‌ڵام ئێستا چیرۆكێكی حازرم له‌به‌رده‌ستدا نیه بۆ كارلا به‌ڵام بێگومان قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م له‌و باره‌یه‌وه‌و پرسیاریشی ئه‌وه‌شی ئاراسته ده‌كه‌م ئایه گرنگی ده‌دات به‌و مه‌سه‌له‌یه یان نا. جێی ئاماژه‌یه كارلا برۆنی كه‌ئێستا به‌برونی ساركۆزی ناوده‌بڕێت دوای ئه‌وه‌ی شووی به‌نیكۆلا ساركۆزی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كرد ، سه‌ره‌تا وه‌كو یه‌كێك له‌نمایشكه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی جل‌و به‌رگی جیهان ناسراو دواتر رووی كرده بواری گورانی وتن‌و ساڵی پاریش ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێكهێنا، برۆنی ساڵی 1994 به‌شداری له‌فیلمێكی سینه‌مایی له‌سه‌ر نمایشی جل‌و به‌رگ كرد كه له‌ده‌رهێنانی رۆبه‌رت ئاڵتمان بوو. كه‌ناڵی ئار تی ئێڵ بڵاویكرده‌وه كه‌ئالین نوێترین فیلمی خۆی له‌هۆڵه سینمایه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌مانگی داهاتوو نمایش ده‌كات‌و به‌نیازه ساڵی داهاتوو فیلمێك له‌شاری پاریس به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.
|
|
مشاهده: 488 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 2 میوانان: 2 ئەندامان: 0 |
|