| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » حوزەیران » 18 » باشووری ئەفەریقیا بردییەوە و نیوزیلەنداش ماڵئاوا
16:29:51 باشووری ئەفەریقیا بردییەوە و نیوزیلەنداش ماڵئاوا |
ئاى سمارت
هەڵبژاردەی ئەفەریقیای باشووری خانەخوێی پاڵەوانیەتیی تاسی پارزەوینەكان لە نیوزیلەندای بردەوە و بە 4 خاڵ پلەی دووەمی كۆمەڵەكەی گرت. لە دووەم یاریی خۆیدا هەڵبژاردەی باشووری ئەفەریقیا توانی یەكەم سەركەوتن لە پاڵەوانیەتیی ئەمساڵدا كە خۆی لە 14 تا 28ی ئەم مانگە حوزەیران/یۆنیۆ مێوانداریی دەكات، بەدەست بێنێت. باشوورییەكان بە 2/0 لە نیوزیلەندایان بردەوە.
خانەخوێ لەم یارییەدا ئاستێكی بەرزی پێشان دا و نێزیكەی تەواوی یارییەكە جڵەوی تۆپ و كۆنتڕۆڵی یاریگەی بەدەستەوەبوو، پاڵەپەستۆی تەواوی خستە سەر گۆڵی نیوزیلەندا كە یاریی یەكەمی بە 5/0 بەرامبەر ئیسپانیای یەكەم سەركەوتوو بۆ قۆناخی داهاتوو دۆڕاندبوو، كە كاتێكی پێشتری ئەمڕۆ 1/0 لە عێراقی بردەوە.
گۆڵەكانی باشووری ئەفەریقیا لەلایەن برنارد پاركەرەوە لە خولەكەكانی 21 و 52 دا تۆمار كران، هەڵبژاردەی نیوزیلەنداش وەك ئەوەی پێشبینی دەكرا دوای دوو دۆڕانی لەسەر یەك ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتییەكە كرد. شەمووی داهاتوو، یارییەكانی ئەم كۆمەڵەیە بەڕووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیا و باشووری ئەفەریقیا لە یاری یەكەم و عێراق و نیوزیلەنداش لە یاری دووەم كۆتایی دێت.
|
|
مشاهده: 496 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمهكانى ئهم ههفتهیهى سینهماكانى ئهمریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1 میوانان: 1 ئەندامان: 0 |
|