| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » حوزەیران » 17 » ئیسپانیا لە عێراقی بردەوە و بۆ قۆناغی داهاتوو سەركەوت
22:47:28 ئیسپانیا لە عێراقی بردەوە و بۆ قۆناغی داهاتوو سەركەوت |
ئاى سمارت

لە دووەم یاریی خۆیدا لە تاسی پارزەوینەكاندا هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی عێراقی بردەوە و سەركەوتنی بۆ قۆناخی داهاتووی پاڵەوانیەتییەكە مسۆگەر كرد. یارییەكە كۆنتڕۆڵی ڕەهای یاریگەی لەلایەن هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە بەخۆوە بینی و هەڵبژاردەی عێراقیش بەرگرییەكی سەرسەختانەی كرد و ژمارەیەكی زۆری هێرشەكانی ئیسپانیای پووچەڵ كردەوە.
لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا ئیسپانیا هەر لە سەرەتاوە بەهێرش دەستی پێ كرد و كۆنتڕۆڵی نێوەڕاستی یاریگە یارمەتیی هەڵبژاردەی ئیسپانیای دا بۆ ئەوەی لە تەنیشتەكانەوە چەندان هێرشی مەترسیدار بباتە سەر گۆڵی عێراق، ئەم گێمە هیچ گۆڵێكی بەخۆوە نەبینی.
گێمی دووەم هەردوو هەڵبژاردە تەواوی گۆڕانكاریییەكانی خۆیان ئەنجام دا، هەردوو هەڵبژاردەش بەشێوەی گێمی یەكەم یارییان كرد، ئیسپانیا بەتەواوی هاتە نێو گۆڕەپانی عێراقەوە و هەڵبژاردەی عێراقیش پەنای بردە بەر هێرشی پێچەوانە و لەم پلانەدا توانی ئیسپانیایییەكان تووشی كێشە بكات و چەند جارێك لە گۆڵ تۆمار كردن نێزیك بوو. چڕبوونەوەی هێرشەكانی ئیسپانیا لەم گێمەدا لەلای چەپی یاریگەوە بوو، هەر لە هێرشێكی ئەو لایەشەوە داڤید ڤیای هێرشبەر توانی تاكە گۆڵی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە خولەكی 55 دا تۆمار بكات و تا كۆتاییی ئەنجامی یارییەكەش وەك خۆی بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر مایەوە.
بەم بردنەوەیە هەڵبژاردەی ئیسپانیا كۆی خاڵەكانی كردە 6 خاڵ و لە پلەی یەكەمی كۆمەڵەی یەكەمی پاڵەوانیەتیی تاسی پارزەوینەكاندا مایەوە كە ئەفەریقیای باشوور لە 14 تا 28ی ئەم مانگە حوزەیران/یۆنیۆ مێوانداریی دەكات، هەڵبژاردەی عێراقیش بەتەنیا یەك خاڵ لە پلەی سێیەمی كۆمەڵەكەیدا بەشێوەیەكی كاتیی مایەوە لە چاوەڕوانی یارییەكەی تری ئەم كۆمەڵەیەدا كە ئەمشەو هەڵبژاردەی نیوزیلەندا و ئەفەریقیای باشووری خانەخوێ كۆدەكاتەوە.


|
|
مشاهده: 530 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمهكانى ئهم ههفتهیهى سینهماكانى ئهمریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1 میوانان: 1 ئەندامان: 0 |
|