| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » حوزەیران » 16 » ڕۆسییەكان پێشەوایەتیی ئیتاڵیایان كرد بۆ بردنەوە لە ئەمەریكا
02:58:31 ڕۆسییەكان پێشەوایەتیی ئیتاڵیایان كرد بۆ بردنەوە لە ئەمەریكا |
ئاى سمارت - ئاكا نيوز
جۆسیبی دی ڕۆسی و دانیێلی دی ڕۆسی پێشەوایەتیی هەڵبژاردەی ئیتاڵیایان كرد بۆ بەدەستهێنانی یەكەم 3 خاڵ لە تاسی پارزەوینەكانی ئەمساڵ كە دوێنێ یەكشەم دەستی پێ كرد و تا 28ی ئەم مانگە حوزەیران/یۆنیۆ ئەفەریقیای باشوور مێوانداریی دەكات.
ئێوارەی دووشەم ڕۆسییەكان دۆڕانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیای پاڵەوانی جیهانیان لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەمەریكا لە 1/0 بۆ 2/1 گۆڕی و هەڵبژاردەكەیان كردە خاوەنی پلەی دووەمی كۆمەڵەی دووەم، كە هەر ئەمڕۆ بەرازیل دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی میسر 4/3 توانی پلەی یەكەمی مسۆگەر بكات.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە سەرەتای یارییەكەوە پاڵەپەستۆی زۆری خستە سەر گۆڵی ئەمەریكا و چەند مەترسییەكی ڕاستەقینەی لەسەر گۆڵی بەرامبەرەكەی دروست كرد، هەرچی هەڵبژاردەی ئەمەریكا بوو پەنای بردە بەر هێرشی پێچەوانە و لەم پلانەشدا توانی بەرگری بەهێز و بەنێوودەنگی ئیتاڵیا تووشی سەرئێشە بكات.
لە خولەكی 34 دا ناوبژیوانی یاری كلاركی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەمەریكای بەكارتی سوور كردە دەرەوە .
لە خولەكی 40 دا برۆنستاین ئاسانكاریی بۆ هێرشبەرانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا كرد و گۆڵێكی بۆ تۆمار كردن، بەڵام ناوبژیوان بەبیانووی ئۆف سایدەوە ڕەتی كردەوە، خولەكێك دوای ئەمە هەڵبژاردەی ئەمەریكا بەهۆی بەردانەوەی یاریزانێكییەوە هەلی گۆڵ تۆمار كردنی لە لێدانی سزاوە بۆ هەڵكەوت و لاندۆن دۆنۆڤانی هێرشبەر توانی گۆڵی پێشكەوتن بۆ هەڵبژاردەی ئەمەریكا تۆمار بكات و گێمی یەكەم بەم ئەنجامە كۆتاییی هات.
گێمی دووەم هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەڕووی ئەمەریكادا تەقییەوە و بەتەواوی كۆنتڕۆڵی یارییەكەی كرد و 3 گۆڵی تۆمار كرد، گۆڵەكانی ئیتاڵیا لەلایەن جۆسیپی ڕۆسی (خولەكەكانی 59 و 90+4) و دانییڵی دی ڕۆسی لە خولەكی 72 تۆمار كران.
ڕاهێنەری ئیتاڵیا لە خولەكی 72 لۆكا تۆنی هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانیایی بۆ چالاكتركردنی هێرشی هەڵبژاردەكەی هێنایە ناوەوە، ئەم یاریزانە لە خولەكی 90+2 هەلێكی زێڕینی گۆڵ تۆمار كردنی لە دەستدا دوای ئەوەی لەگەڵ گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەمەریكادا مایەوە، بەڵام نەیتوانی گۆڵ بكات.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا جارێكی تر بووەوە گرێی مێژوویی بۆ هەڵبژاردەی ئەمەریكا و درێژەی بەمێژووی دێرینی 75 ساڵەدا كە تێیدا ئەمەریكا نەیتوانیوە لە ئیتاڵیا بباتەوە.
ئیتاڵیا پلەی دووەمی كۆمەڵەكەی لە دوای بەرازیلەوە بە 3 خاڵ و بەجیاوازیی گۆڵ گرت، هەڵبژاردەی ئەمەریكا بەبێ خاڵ كەوتە ژێرەوەی ڕیزبەندی كۆمەڵەكەیەوە.
ڕۆژی پێنجشەمی داهاتوو هەڵبژاردەی ئەمەریكا یاریی دووەمی خۆی لە پاڵەوانیەتییەكە بەرامبەر هەڵبژاردەی بەرازیل ئەنجام دەدات و ئیتاڵیاش هەمان ڕۆژ ڕووبەڕووی میسر دەبێتەوە.
|
|
مشاهده: 488 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمهكانى ئهم ههفتهیهى سینهماكانى ئهمریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 2 میوانان: 2 ئەندامان: 0 |
|