| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » حوزەیران » 15 » میسر هەڵبژاردەی بەرازیلی تەنگەتاو كرد و بەئەستەم دۆڕا
22:21:56 میسر هەڵبژاردەی بەرازیلی تەنگەتاو كرد و بەئەستەم دۆڕا |
ئاى سمارت - ئاكا نيوز
هەڵبژاردەی بەرازیل بەزەحمەتێكی زۆر و بەئاستێكی مام ناوەندییەوە توانی لە هەڵبژاردەی میسر بباتەوە بەئەنجامی 4/3. میسری پاڵەوانی ئەفەریقیا لە یەكەم یاریی خۆیدا بەرامبەر هەڵبژاردەی بەرازیل، توانی ئاستێكی بەرز پێشان بدات و 3 جار تۆڕی گۆڵی خۆلیۆ سیزاری گۆڵپارێزی بەرازیلی هەژاند. میسرییەكان لە یەكەم یاریی خۆیاندا لە تاسی پارزەوینەكان كە ئەفەریقیای باشوور تا 28ی ئەم مانگە حوزەیران/یۆنیۆ مێوانداریی دەكات، تا خولەكی كۆتاییی یارییەكە لە دەرچوون بەخاڵێكەوە لە یارییەكە نێزیك بوون، بەڵام پاڵەپەستۆی بەردەوامی هەڵبژاردەی سامپا لە دوا خولەكی یارییەكەدا پەنارتییەكی لێ كەوتەوە كە ڕیكاردۆ كاكا توانی بیكاتە گۆڵی بردنەوەی هەڵبژاردەكەی.
یارییەكە لەسەرەتاوە دراماتیكیی و خێرا بوو، هەڵبژاردەی بەرازیل لە خولەكی 5 دا لە ڕێگەی كاكاوە گۆڵی پێشكەوتنی تۆمار كرد، محەمەد زێدانی میسری هەر زوو لە خولەكی 9 دا بەرازیلییەكانی تووشی سەرسامی كرد و ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە، وەڵامی بەرازیل تەنیا 2 خولەكی خایاند و لە خولەكی 11 لویس فابیانۆ جارێكی تر بەرازیلی پێش خستەوە، پاڵەپەستۆی هەردوو هەڵبژاردە بەرادەوام بوو، تا لە خولەكی 37 و لە لێدانی كۆڕنەیەكەوە جوان ئەنجامەكەی كردە 3/1 لە بەرژەوەندی بەرازیل. لە كۆتایییەكانی گێمی یەكەمدا میسرییەكان نێزیك بوون لە كەمكردنەوەی جیاوازیی گۆڵەكانیان لەگەڵ پاڵەوانی كوپا ئەمەریكا، بەڵام ڕاپەڕینی فیرعەونەكان كەوتە سەرەتای گێمی دووەم و لە پاڵەپەستۆیەكی چاوەڕوان نەكراو و كاردانەوەیەكی خێرادا، میسر لە خولەكەكانی 54 و 55 لە ڕێگەی محەمەد شەوقی و محەمەد زێدانەوە ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە و ئەم دوو گۆڵە دۆنگای ڕاهێنەری بەرازیلی ناچاری چەند گۆڕانێك كرد، لەوانەش هێنانە دەرەوەی ڕۆبینیۆی هێرشبەر كە كاریگەریییەكی ئەوتۆی لە نێو یاریگەدا نەبوو.
دوای یەكسانبوونی ئەنجامەكە، میسرییەكان چەندان هێرشی بەردەوامیان كردە سەر گۆڵی بەرازیل و كۆنتڕۆڵی یاریگەیان كرد و چەند جارێك بوونە مەترسیی گۆڵ تۆمار كردن، وەڵامی بەرازیلییەكان بۆ خولەكەكانی كۆتاییی یارییەكە دوا كەوت، كاتێك چەند پاڵەپەستۆیەكی بەردەوامی سامپا بووە هۆی دروست بوونی لێدانێكی سزا بۆ بەرازیل، ئەمەش دوای ئەوەی سەید معەوەز گۆڵێكی لەسەدا سەدی بەرازیلی لەسەر هێڵی گۆڵ بەدەست دەرهێنایەوە و ویستی بەناوبژیوانی یارییەكە وا پێشان بدات كە بەسەر گێڕاویەتییەوە، بەڵام ناوبژیوانی وێڕای ئەژماركردنی پەنارتیی بەكارتی سوور سەید معەوەزی كردە دەرەوە و لە خولەكی 90 دا كاكا توانی گۆڵی بردنەوەی هەڵبژاردەی بەرازیل لە لێدانی سزاوە تۆمار بكات.
هەر ئەمشەو یاریی دووەمی ئەم كۆمەڵەیە لە نێوان هەڵبژاردەكانی ئەمەریكا و ئیتاڵیادا بەڕێوەدەچێت.
|
|
مشاهده: 584 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمهكانى ئهم ههفتهیهى سینهماكانى ئهمریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 2 میوانان: 2 ئەندامان: 0 |
|