| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » حوزەیران » 15 » نایتلی حه‌ز له تۆمه‌تبارده‌كات
20:03:00 نایتلی حه‌ز له تۆمه‌تبارده‌كات |
ئاى سمارت - ده‌نكوباس

بۆ یه‌كه‌مینجار كیرا نایتلی ئه‌ستێره‌ی هۆلیۆد و كۆلن فاریێل پێكه‌وه به‌شداری له فیلمێكی سینه‌ماییدا ده‌كه‌ن به‌ناونیشانی (له‌نده‌ن پۆلفارد)ه و له‌سه‌ر بنه‌مای درامای به‌رهه‌مهێنراوه و چیرۆكی ڕووداوی فیلمه‌كه‌ش له پایته‌خی به‌ریتانیایه. گۆڤاری زه‌ی هۆلیۆد ریپۆرته‌ر باسی له كۆڵن كردووه كه خاوه‌نی خه‌ڵاتی گۆڵدن گلۆپه ئه‌مساڵ پێیبه‌خشراوه و ده‌ڵێت: "ئه‌كته‌رێكی به‌توانایه" هه‌روه‌ك گۆڤاره‌كه كه تایبه‌ته به بواری سینه‌ما و ئه‌ستێره‌كانی هۆلیۆد و بواری كاری سینه‌مایی ئاشكرایكردووه كه "نایتلی ڕۆڵی سه‌ره‌كی له فیلمه نوێیه‌كه‌دا به‌رجه‌سته ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له رای وێنستۆن و ده‌یڤێد سۆلێس به‌شداری ده‌كه‌ن". چیرۆكی ئه‌و فیلمه باس له تاوانبارێك ده‌كات كه له زیندان ئازاد ده‌كرێت و دواتر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ردا دروست ده‌كات و ئه‌و كه‌سه داده‌بڕێت له‌و دۆخه‌ی تێیدایه. ولیام مۆنهان سیناریست و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌یه و یه‌كه‌مین كاریشیه‌تی له‌پشت كامێراوه ده‌یكات، هه‌روه‌ك له ساڵی 2007دا خه‌ڵاتی ئۆسكاری پێبه‌خشرا بۆ باشترین سیناریۆی فیلمی (زه‌ی دیپارتیت). بڕیاره ئه‌م فیلمه نوێیه له ساڵی 2010دا ته‌واوبێت و نیشان بدرێت.
|
|
مشاهده: 582 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 2 میوانان: 2 ئەندامان: 0 |
|