ئاى سمارت

لیستى سه‌ره‌كى
ڕاپرسی
زیاتر حه‌زت له‌ كام جۆرى فیلمه‌؟
كۆى ده‌نگده‌ران: 60
ئاى سمارت له‌
الرئيسية » 2009 » حوزەیران » 15 » لیۆناردۆ دی كاپریۆ كۆشكەكەى خۆى بە8 ملیۆن دۆلار فرۆشت
03:54:36
لیۆناردۆ دی كاپریۆ كۆشكەكەى خۆى بە8 ملیۆن دۆلار فرۆشت
ئاى سمارت - ئاكا نيوز
 
 
لیۆناردۆ دی كاپریۆى ئەكتەر كۆشكى مالیبۆى بەنێزیكەى 8 ملیۆن دۆلار فرۆشت، دوێنێ شەموو ئەم هەواڵە هاتە ڕاگەیاندن.

ڕۆژنامەى لۆس ئەنجلۆس بڵاوى كردەوە، ئەم كۆشكەى لە دوو ژوورى نووستن پێك دێت لەسەر ڕووبەرى 2374 پێ چوارگۆشەیە بە7999000 دۆلار هاتە نێو لیستى فرۆشتنەوە، دیوارەكانى لە شووشە پێك هاتووە، بەسەر دیمەنى زەریاوە دەڕوانێ. هەروەها هۆڵێكى بۆ پێشوازیى مێوانانى تێدایە كە دوو ژوورى یەك كەسى سویتى تێدایە، لەگەڵ ڕێڕەوێكى تایبەت كە ڕاستەوخۆ بەرەو سەر لێوارى زەریا دەچێ.

لە مانگى نۆڤێمبەر، دى كاپریۆ، تەمەن 34 ساڵ، گشت كەلوپەلەكانى بردە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن. باى نێزیكەى 6.34 ملیۆن لە ساڵى 2007دا كەلوپەلى فرۆشت.

ساڵى ڕابردوو، كۆوارى فۆبیس ناوى دى كاپریۆى بەپێنجەم بەنرخترین ئەكتەرى هۆڵیوود هەژمار كرد. فیلمى (دوورگەى داخەر) كە دوایەمین فیلمى دى كاپریۆیە بڕیار وایە لە مانگى ئۆكتۆبەرى ئەمساڵ بێتە وەشاندن. شایانى باسە ناوبراو لە چەندان فیلمى تردا ڕۆڵى سەرەكیى بینیوە ئەوانیش: ڕێگەى شۆڕشگێڕى، ئەڵماسى خوێناوى، بمگرە گەر دەتوانى لەگەڵ تایتانیك.
مشاهده: 458 | أضاف: Abdullakurd | الترتيب: 0.0/0
مجموع المقالات: 0
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون
[ التسجيل | دخول ]
بۆكس ئۆفێس
پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا
يوتيوب
داتاكان

کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 2
میوانان: 2
ئەندامان: 0

Copyright MyCorp © 2026
تستخدم تكنولوجيا uCoz