| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » حوزەیران » 15 » كورد ره‌شبینه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق
03:48:24 كورد ره‌شبینه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق |
ئاى سمارت - ئاوينه

له‌كاتێكدا هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق بۆ یه‌كه‌م جاره وه‌ك پاڵه‌وانی ئاسیا به‌شداریی پاڵه‌وانێتیی جامی كیشوه‌ره‌كان ده‌كات، زۆرێك له چاودێران و جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی له كوردستان به ئاست و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه ره‌شبینن و پێیان وایه تیپه‌كه ناتوانێت ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت. پاڵه‌ونێتییه‌كه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه به به‌شداریی 8 هه‌ڵبژارده‌ی جیهان له باشووری ئه‌فریقیا ده‌ست پێده‌كات‌و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه پاڵه‌وانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای 2007ه، بۆ یه‌كه‌مجاره به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی كیشوه‌ری پیر (ئاسیا) ده‌كات. ئه‌ركان محه‌ممه‌د رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی و نوێنه‌ری رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌رباره‌ی ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “ئه‌گه‌رچی عێراق پاڵه‌وانی ئاسیا بوو، به‌ڵام له دوای به‌ده‌ست هێنانی جامی ئاسیا له ساڵی 2007، ئاستی به‌ره‌و خراپ بوون رۆیشتووه و تا ئیستا ئه‌و ئاسته باش نه‌بووه، بۆیه چاوه‌ڕوانی هیچ جۆره ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ری لێ ناكرێت.” ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حمان كه هانده‌رێكی سه‌رگه‌رمی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه و له هه‌ولێر نیشته‌جێیه، له‌وباره‌یه‌وه وتی “ئه‌ركێكی زه‌حمه‌ته و ده‌بێت ئاماده‌كارییه‌كی باشیان كردبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشییه به‌شێك له یاریزانه‌كان دوای دابه‌زینی ئاستیان، حاڵی حازر ئاستیان به‌رز بووه‌ته‌وه، له‌وانه نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م و عیماد محه‌ممه‌د و یونس مه‌حمود.” ئه‌حمه‌د وتیشی “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر گه‌شبین نین به ئاستی تیپه‌كه، به‌ڵام به هیوای ئه‌وه‌ین بتوانێت به به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی شایسته دڵی عێراقییه‌كان خۆش بكات.” هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له لایه‌ن راهێنه‌ری سربی بۆرا میلۆتینۆڤیچه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، كه له مانگی نیسانی رابردوودا مه‌شقی تیپه‌كه‌ی وه‌رگرتووه. عێراق له گروپی یه‌كه‌مدا شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی ئیسپانیا و باشووری ئه‌فریقیای میوانداری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه و نیوزله‌ندا یاری ده‌كات. یه‌كه‌م یارییشی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه به‌رامبه‌ر باشووری ئه‌فریقیایه له یاریی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌یه كه له كاتژمێر 5ی ئێواره به كاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت. رۆژنامه‌نوسی وه‌رزشی و سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه سپۆرت هیوا مه‌لا قادر پێی وابوو كه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له جامی كیشوه‌ره‌كاندا، هیچ ئه‌نجامێكی باشی لێ چاوه‌ڕوان ناكرێت “چونكه ئه‌و یاریزانانه‌ی كه ئێستا نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كه‌ن، هێنده‌ی خه‌ریكی به‌جێهێنانی مه‌رامی تاكه‌كه‌سین هیچ هیوایه‌كیان تێدا نییه بۆ به‌جێگه‌یاندنی مه‌رامی نیشتیمانی وڵاتێك، له‌به‌ر ئه‌وه ره‌شبینم.” وتیشی “عێراق هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م یاریزانانه بوو تووشی شكستی ئابڕوبه‌رانه هات له جامی كه‌نداو و پاڵاوتنی مۆندیالدا، بۆیه‌ش راهێنه‌ری پێشوو (ڕازی شنه‌یشل) وازی له كاره‌كه‌ی هێنا، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی پێشووی تیپه‌كه‌ش بۆ تیپی ئێستا، هه‌مان شكست دووباره ده‌كاته‌وه.” له به‌رامبه‌ردا فه‌رحان جه‌بار راهێنه‌ری یانه‌ی ئارارات پێشبینیی كرد كه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به پله‌ی دووه‌م بۆ قۆناغی دووه‌می جامی كیشوه‌ره‌كان سه‌ركه‌وێت‌و وتی “هه‌ڵبژارده‌ی عێراق راهێنه‌رێكی زیره‌كی هه‌یه، هه‌رچه‌نده ركابه‌رییه‌كی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی هه‌یه سه‌باره‌ت به شێوازی ئیشكردنی، به‌ڵام ئه‌مه له كاتی یارییدا جیاوازیی ده‌بێت.” وتیشی “یاریزانه‌كان به‌ڵێنیان داوه كه رووی خۆیان سپی بكه‌نه‌وه و تۆڵه‌ی شكسته‌كانی تیپه‌كه له جامی كه‌نداو و پاڵاوتنی جامی جیهانی بكه‌نه‌وه، ئێمه‌ش ئه‌و هیوایه ده‌خوازین كه تیپه‌كه ئه‌نجامی باش تۆمار بكات.” هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ جامی كیشوه‌ره‌كان له كۆمه‌ڵێك یاریزانی پرۆفێشناڵ‌و چه‌ند یاریزانێكی لاوی ناوخۆیی خولی عێراق پێكهاتووه. راهێنه‌ری ناسراوی شاری هه‌ولێر و ئه‌ندامی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان دڵشاد ساڵح له باره‌ی باشیی یاریزانانه‌وه وتی “وه‌كو تاك، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاریزانی زۆر باشی هه‌یه، هه‌روه‌ها راهێنه‌ره‌كه‌ش زیره‌كه، به‌ڵام له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كاندا تیپ ده‌بێت به كۆمه‌ڵ و یه‌كده‌سته یاری بكات، به تایبه‌تی به‌رامبه‌ر تیپه به‌هێزه‌كانی جیهان”، رونیشیكرده‌وه “هاوكات راهێنه‌ره‌كه كه‌متر له دوو مانگه ده‌ستبه‌كاربووه و هێشتا شاره‌زایی ته‌واوی له یاریزانان په‌یدا نه‌كردووه، بۆیه پێشبینی ناكه‌م تیپه‌كه له قۆناغی دووه‌مدا ده‌رباز بێت.” هه‌ڵبژاردی عێراق پێش ئه‌وه‌ی به‌شداریی جامی كیشوه‌ره‌كان بكات، دوو یاریی ئاماده‌كاریی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی قه‌ته‌ر و پۆڵه‌ندا ئه‌نجام داوه، له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر به 0-1 گۆڵ دۆڕا و به 1-1 گۆڵیش له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا به‌رامبه‌ر بوو، بۆیه به‌لای جه‌ماوه‌ری وه‌رزشیی و چاودێرانه‌وه هێشتا گه‌شبینی به تیپه‌كه دروست نه‌بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی ئه‌ركان محه‌ممه‌د پێی وابوو “ئه‌وه‌ی زیاتر چانسی عێراق باش ده‌كات گروپه‌كه‌یه‌تی كه جگه له ئیسپانیا دوو هه‌ڵبژارده‌ی دیكه‌ی ( باشووری ئه‌فریقیا و نیوزله‌ندا)ی تێدایه، كه هه‌ڵبژارده‌ی ئاست مامناوه‌ندی هاوشێوه‌ی عێراقن.” وتیشی “گره‌وی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ستراوه به یاریی یه‌كه‌م و ئه‌گه‌ر هاتوو عێراق یاری یه‌كه‌م له باشوری ئه‌فریقیا بباته‌وه ئه‌وا چانسی باشتر ده‌بێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه بێت، ئه‌وا یه‌كه‌م تیپ ده‌بێت له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه، چونكه یاریی دووه‌می له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای یه‌كه‌می ئه‌وروپایه و پڕ ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگه و بردنه‌وه و یه‌كسان بوون له‌گه‌ڵیدا زۆر سه‌خته.” سه‌ردار حاجی ئه‌حمه‌د هانده‌رێكی دیكه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه، كه به شه‌وقه‌وه چاوه‌ڕێی یارییه‌كانی جامی كیشوه‌ره‌كان ده‌كات، له باره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه‌وه وتی “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاریی تیپه‌كه وه‌كو پێویست نییه، به‌ڵام به راهێنه‌ر (بۆرا میلۆتینۆڤیچ) گه‌شبینم كه بتوانێت تیپه‌كه به‌ره‌و ئه‌نجامی باش ببات، چونكه زیره‌كه و له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیادا له‌گه‌ڵ هه‌ر تیپێك كاری كردبێت سه‌ركه‌وتوو بووه.” سه‌ردار وتیشی “پێَشبینی ده‌كه‌م عێراق ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراو تۆمار بكات، هیوای ئه‌وه‌ش ده‌خوازم ئه‌و راهێنه‌ره له دوای جامی كیشوه‌ره‌كانیش له‌گه‌ڵ تیپه‌كه به‌رده‌وام بێت.” هیوا و ئاواتی چاودێران و جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی له كوردستان، له‌گه‌ڵ ئاست و ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردی عێراق بۆ جامی كیشوه‌ره‌كان یه‌كناگرێته‌وه، به‌ڵام له تۆپی پێدا مه‌حاڵ نییه و هه‌موو ئه‌نجامێك چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، به تایبه‌تی بۆ تیپێكی وه‌كو عێراق.
|
|
مشاهده: 466 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1 میوانان: 1 ئەندامان: 0 |
|