ئاى سمارت - ئاوينه - ئاراڵ كاكل
به‌هه‌زاران هاوڵاتی خۆیان ناونوسكردووه تاوه‌كو ببنه خاوه‌نی ئۆتۆمبێلێكی نوێ به شێوه‌ی قیستی مانگانه، به‌ڵام كۆمپانیاكه رایگه‌یاندووه كه حكومه‌تی هه‌رێم رێگرییان لێده‌كات، زۆربه‌ی پیشه‌وه‌رانی ئه‌و كاره‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌و كۆمپانیایه‌وه نرخی ئۆتۆمبێلی نوێ شكاوه.
«هه‌ر دوو مانگی دیكه‌یه ده‌بمه خاوه‌نی ئۆتۆمبێلێكی 2009 به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات ده‌فته‌رێك دۆلاری كۆكراوه‌م هه‌بێت». شیرین فه‌تاح 30 ساڵ فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه، دڵخۆشه كه وه‌كو خه‌ڵكی ئه‌ویش ده‌بێته خاوه‌نی ئۆتۆمبێلێك. ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه تا ئێستا نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌نی ئۆتۆمبێلێك بۆیه ئه‌و هه‌وڵه به‌تاكه هه‌لده‌زانێت، به‌شێوه‌ی قیستی مانگانه، ده‌بێته تیدایه‌كی مۆدێل 2009. له هه‌ولێر له دوو مانگی رابردوودا كۆمپانیایه‌ك به‌ڵێنی دابینكردنی 17 جۆری ئۆتۆمبێلی نیسان ده‌دات كه هاوڵاتیان ده‌توانن به چه‌ند ساڵێك قیسته‌كه‌ی بده‌ن، به‌بێ هیچ پێشینه‌یه‌ك. ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر شكاندنی نرخی ئۆتۆمبێل له بازاڕدا هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌وڵه نه‌بۆته هۆی شاردنه‌وه‌ی گومانی هاوڵاتیان له دابینكردنی ئه‌و بڕه زۆره‌ی ئۆتۆمبێل. كۆمپانیای یه‌كگرتوو بۆ به‌ڕێوه‌بردن‌و كاروباری ئه‌ندازیاریی هه‌ڵساوه به‌و كاره، ئه‌وان پێكدێن له 5 وه‌به‌رهێنی عێراقی به هاوكاری كۆمه‌ڵێك وه‌به‌رهێنی تری بیانی كه له بنه‌ڕه‌تدا «كۆمپانیایه‌كی وه‌به‌رهێنانه له بواری دروست كردنی خانوو‌و شوقه». ئه‌ریوان عه‌بدوڵا مزووری (مدیر مفوچ)ی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت «پاش دیراسه‌كردنی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا له قۆناغی یه‌كه‌مدا به هێنانی 17 جۆری ئۆتۆمبێلی نیسان ده‌ستپێبكه‌ین». ئه‌ریوان له باسی كاره‌كانیاندا ده‌ڵێت «نزیكه‌ی 40 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، ده‌ستمان به ناونووسین كرد‌و له 19ی مانگی رابردوو ناونوسینمان راگرت، به‌هۆكاری زۆربوونی ناونوسین له‌و ماوه‌یه‌دا، 31000 هاوڵاتی‌و 4972 فه‌رمانبه‌ر ناویان تۆمار كردووه». ئه‌ریوان ده‌رباره‌ی قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌كه‌یان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو «هه‌ركه‌سێك كه ناوی لای ئێمه تۆمار كردووه، خۆمان ئاگاداری ده‌كه‌ینه‌وه‌و فۆڕمی بۆ پڕده‌كه‌ینه‌وه، پاشان ئه‌و ده‌یباته بانك له‌وێ زه‌مانه‌ت‌و پێشه‌كی پاره‌كه‌ی داده‌نێت له‌گه‌ڵ 100 دۆلار، ئه‌و سه‌د دۆلاره ده‌چێته ره‌سیده‌كه‌یه‌وه، ماوه‌ی 30 بۆ 45 رۆژی بۆ داده‌نێین تا سه‌یاره‌كه‌ی به‌ده‌ست بگات، ئه‌گه‌ر له‌و واده‌یه به‌ده‌ستی نه‌گه‌یشت، ئه‌وا هه‌ر رۆژێك 500 دۆلار له نرخی سه‌یاره‌كه ده‌شكێت كه ئه‌مه‌ش بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی هاوڵاتییانه، ئه‌گه‌ر بێت‌و كه‌سێكیش له پاش پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم په‌شیمان ببێته‌وه، ئه‌وا له به‌رامبه‌ردا 500 دۆلار غه‌رامه ده‌كرێت به‌ڵام مافی گۆڕینی جۆری سه‌یاره‌كه‌ی هه‌یه». هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی چۆنێتی فرۆشتنی هه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌ڵێت «هه‌ر هاوڵاتی یان فه‌رمانبه‌رێك بۆ كڕینی سه‌یاره‌یه‌ك ئه‌گه‌ر 25%ی پاره‌كه‌ی دابینكرد، ئه‌وا بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ باقییه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرین‌و ئه‌گه‌ر هیچ پێشه‌كییه‌كیشی دابیننه‌كرد، ئه‌وا ده‌بێت له ماوه‌ی 3 ساڵدا پاره‌كه‌مان بۆ دابینبكات، جگه له‌وه‌ش پێویسته زه‌مانه‌ت بدات، به دانانی موڵكێك یان ره‌هنی خانوییه‌ك كه له نرخی ئۆتۆمبێله‌كه كه‌متر نه‌بێت». جه‌بار قادر خاوه‌نی یه‌كێك له پێشانگاكانی كڕین‌و فرۆشتنی ئۆتۆمبێله دڵخۆشه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌داو گوتی «هه‌ر شتێك سودی بۆ هاوڵاتیان هه‌بێت من له گه‌ڵیدام، ئه‌وه سودی هاوڵاتییانی تیایه، له‌به‌رئه‌وه له‌گه‌ڵیدام‌و به كارێكی شایسته‌ی ده‌زانم، هه‌ر چه‌نده ئه‌وه بۆته هۆی شكاندنی نرخی سه‌یاره له بازاڕدا». به‌ڵام رزگار جه‌باری 26 ساڵ كه كاری كڕین‌و فرۆشتنی ئۆتۆمبێله به‌گومانه له‌و هه‌نگاوه، «هه‌تاوه‌كو ئێستا هیچ باوه‌ڕناكه‌م ئه‌وان بتوانن ئه‌و ژماره‌یه دابینبكه‌ن كه باسی ده‌كه‌ن، چونكه كۆمپانیای جیهان‌و سه‌ردار تاوه‌كو 10 هه‌زار تاكسییان هێنا، چاویان سپی بوو، هه‌ر چه‌نده به پاڵپشتی حكومه‌ت كاره‌كه‌یان ئه‌نجامدا، ئینجا 50 بۆ 60 هه‌زار سه‌یاره چۆن دابینده‌كرێت». ئه‌و له گومانه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت‌و دووباره‌ی ده‌كاته‌وه «تا سه‌یاره‌كان نه‌یه‌ن ناتوانم باوه‌ڕبهێنم به‌وه‌ی باسیده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ی ئه‌وان تا ئێستا هیچ ریكلام‌و روونكردنه‌وه‌یه‌كیان نییه ده‌رباره‌ی واده‌و رێوشوێنی هێنانی سه‌یاره‌كان». له به‌رامبه‌ر ئه‌و بۆچونانه‌دا به‌رپرسی كۆمپانیاكه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو «210 هه‌زار سه‌یاره‌مان له كۆمپانیای نیسان كڕیوه كه له سه‌دا چلی پاره‌كه‌یمان داوه‌و له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین له سه‌ره‌تادا 50 بۆ 60 هه‌زار سه‌یاره داخیلی هه‌رێم بكه‌ین». سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری زۆری ئه‌و رێژه‌یه‌و رێگه‌نه‌دانی حكومه‌ت، ئه‌و ده‌ڵێت «با حكومه‌ت پێمان بڵێن، هه‌رێم توانای له‌خۆگرتنی 30 هه‌زار سه‌یاره‌ی تری نییه، ئه‌وا ئێمه 10 هه‌زار سه‌یاره دێنین، پێویسته حكومه‌ت رێوشوێنی تایبه‌ت بگرێته به‌ر‌و دیراسه‌ی خۆی بكات. چاوه‌ڕێین، وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و هاتوچۆ، له‌گه‌ڵ گومرگ بگه‌نه ئه‌نجامێك‌و ئێمه ئاگادار بكه‌نه‌وه تا ده‌ست بكه‌ین به هێنانی سه‌یاره‌كان». سه‌باره‌ت به هۆكاری تری دواكه‌وتنی هێنانی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ڵێت «ده‌مه‌وێ ئه‌وه رابگه‌یه‌نم كاروباره‌كانمان له باشوری عێراق ته‌واو بووه ته‌نها هه‌رێم ماوه، چونكه دژایه‌تی زۆر كراوین، بۆیه داواكارین حكومه‌ت هاوكاریمان بكات، به‌وه‌ش قایلین راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیمان بكات، تا زوو كاره‌كان راپه‌ڕێنین». له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا ئایا چ دژایه‌تییه‌ك كراون، ئه‌و وتی «تا ئێستا هیچ پاره‌یه‌كم له خه‌ڵك وه‌رنه‌گرتووه، چه‌ندین پڕوپاگه‌نده‌یان له‌سه‌ر كردووین، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ستافی كۆمپانیا گیراون به تۆمه‌تی پاره دزین». هه‌روه‌ها ئه‌ریوان ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه هیچ زیاده‌یه‌ك بخه‌نه سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كان‌و ده‌ڵێت «ئه‌و رۆژه‌ی ده‌ستمان به ناونووسینی خه‌ڵكی كرد سه‌یاره‌ی تیدا مۆدێل 2008 له‌بازاڕ نرخی 152 وه‌ره‌قه بوو، ئێمه به 140 وه‌ره‌قه ناونووسینمان ده‌ست پێكرد، به‌ڵام ئیستا ئێمه نرخ ناگۆڕین، چونكه له‌پاش ئه‌و ده‌نگدانه‌وه‌یه نرخی بازاڕ شكا». سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی بازاڕ، ئه‌و ئه‌وه ناشارێته‌وه كه به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه، نرخی ئۆتۆمبێل زۆر شكاوه، هه‌رچه‌نده دیعایه‌ی زۆریش له دژیان كراوه، وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ژاپۆنی ئه‌سڵ نین. له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئه‌ریوان وتی «له‌هه‌ر عه‌قدێكماندا له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان ئه‌وه ده‌نووسین كه سه‌یاره‌كانمان ته‌جمیع‌و ته‌سنیعی ژاپۆنین به زه‌مانی 1 ساڵیشه‌وه، هه‌ر هاوڵاتییه‌كیش ده‌توانێت ژماره‌ی شاسیه‌كه‌ی بداته شه‌ریكه‌ی نیسانی ژاپۆن له رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه تا بزانێت وایه یان نا؟». سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه بۆچی حكومه‌ت رێگرییان ده‌كات، به‌ڕێوبه‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی سوار عه‌زیز له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت «ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه كه رێگری له كۆمپانیایه‌ك كرابێت، ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیداره به ئێمه‌وه ته‌نها مۆڵه‌تدانه به كۆمپانیاكانه، ئه‌و كاته كۆمپانیاكه ده‌توانێت به‌پێی رێنوماییه‌كان كار بكات، ئه‌بێ ئه‌و كۆمپانییه دیاری بكات كه كێ رێگه‌ی پێنه‌داوه، ئه‌وسا ئه‌توانیت له‌هۆكاری رێگه‌پێنه‌دانه‌كه‌ی بكۆڵرێته‌وه». له‌و نێوه‌نده‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی چاوه‌ڕوانی هێنانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ن، لای ئه‌وان گرنگه به قیستی درێژ خایه‌ن ببنه خاوه‌نی ئۆتۆمبێل، له‌و لاشه‌وه ئه‌هلی پێشانگه‌كان پێیان خۆش نییه، چونكه روبه‌ڕوی بێبازاڕی‌و زیان بوونه‌ته‌وه، ماوه‌ته‌وه رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێم، ئاسان كاریان بۆ ده‌كات، یاخود رێگرییان ده‌كات.
|