ئاى سمارت - تایبه‌ت
عێراق به خاڵێكى به‌نرخ له‌یارى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به‌رامبه‌ر باشورى ئه‌فریقیا هاته‌ده‌ر، دواى ته‌اوبوونى یاریه‌كه له یه‌كه‌م یارى جامى كیشوه‌ره‌كان به یه‌كسانبونێكى نێگه‌تیچ، خاوه‌ن یاریگا باشتر یاریكردن به‌لآم به‌هۆى بێ ئه‌زمونى یاریزانه‌كانى و لێهاتوویی گۆڵچی محمد گاسد گۆڵی عێراق له‌هه‌ژان پارێزرا.
ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه له گروپێك یاری ده‌كه‌ن كه هه‌ریه‌ك له ئیسپانیا و نیوزیله‌نداش له‌خۆ ده‌گرێت و بۆ یه‌كێك له پلیته‌كانى نیوه‌ى كۆتایی یارى ده‌كه‌ن كه باشورى ئه‌فریقیا له‌نێوان 14 - 28ی حوزه‌یران له‌خۆى ده‌گرێت.
جامى كیشوه‌ره‌كان وه‌ك "پرۆڤه" داده‌نرێت بۆ تواناكانى باشورى ئه‌فریقیا بۆ رێكخستنى مۆنیالی جیهانى له‌ساڵی داهاتوو.
له هه‌ڵبژارده‌ى عێراق 6 یاریزان یاریان ده‌كرد كه له جامى كیشوه‌رى ئاسیا یاریان ده‌كرد و تیایدا جامه‌كه‌یان له‌سه‌ر حیسابی سعودیه به‌ده‌رست هێنا، له ته‌شكیله‌ى سه‌ره‌كى عێراق 3یاریزانى یانه ناوخۆییه‌كان و 8یاریزانى ده‌ره‌كى یاریان ده‌كرد كه 6یان له قه‌ته‌رن و یه‌كێكیان له ئیمارات و ئه‌وى تر له ئێرانه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا راهێنه‌رى باشورى ئه‌فریقا هێرشبه‌رى یانه‌ى ئێڤه‌رتۆنى ئینگلیزى ستیڤن بینارى له ته‌شكیله‌ى سه‌ره‌كى دوورخستبوه‌وه، له‌كاتێكدا كه هه‌رشبه‌رى سه‌ره‌كى ئه‌م هه‌لبژارده‌یه بینیدیكت ماكارسی كه له‌یانه‌ى بلاكبێرنى ئینگلیزیه یارى نه‌ده‌كرد.
له یاریه‌كه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به ترسه‌وه یاریان ده‌كرد چونكه هه‌ردووكیان ده‌یانزانى به دۆراندن هیواكانیان بۆ چوارگۆشه‌ى كۆتایی قورس ده‌بێت به‌تایبه‌ت كه‌هه‌ردووكیان ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئیسپانیا یاری بكه‌ن.
ئه‌نجامى یاریه‌كه تا كۆتایی به‌و شێوه‌یه مایه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌فریقاى باشور چه‌ند هێرشێكى برد به‌لآم لێهاتووی محه‌مه‌د گاسد بوه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌میان.
شیاوى باسه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له 17ی ئه‌م مانگه یاری دووه‌میان ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه تیایدا عێراق رووبه‌رووى ئیسپانیا ده‌بێته‌وه‌و باشورى ئه‌فریقیا به‌رامبه‌ر نیوزیله‌ندا.
|