ئاى سمارت

(ئیلهام حه‌میدى) ته‌مه‌ن (28) ساڵ، ئه‌و ئه‌كته‌ره رِووخۆشه‌یه كه له ژماره‌یه‌ك له زنجیره و فیلمه‌كانى ئێران‌دا به‌شداریى كردووه. له باسى ژیانى تایبه‌تى خۆیدا ده‌ڵێت :"وه‌كو هه‌ر خێزانێكى تر‌ى وڵاته‌كه‌م، كه په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌كانمان تێدا به‌هێزه، منیش له خێزانێكدا گه‌وره بووم كه خۆشه‌ویستى و سۆز پانتاییه‌كى به‌رفراوانى ژیانمانى داگیر كردووه". ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه هه‌ر له ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵییه‌وه له چالاكییه‌كانى قوتابخانه‌یه‌كه‌یدا به‌شدارى كردووه و، باوكى كاریگه‌رییه‌كى زۆرى له‌سه‌ر داناوه.
(ئیلهام) له سه‌ره‌تادا به رِۆڵ بینینى له زنجیره‌ى (گه‌شتیارێك له هینده‌وه)، زیاتر له‌ناو بینه‌راندا ناسرا. به‌م دواییه‌ش له رِۆڵى (ئاسنات/ خێزانى یوزارسیف) له زنجیره‌ى (حه‌زره‌تى یوسف)دا كه‌وته به‌ر دیده‌ى بینه‌ران. لێره‌دا به كورتى چه‌ند وته‌یه‌ك له زمانى خۆیه‌وه ده‌رباره‌ى كاره‌كانى ده‌خوێنینه‌وه.
ناوى ئه‌و زنجیره و فیلمانه‌ى به‌شدارى تێدا كردووه "زنجیره‌ى حه‌زره‌تى یوسف، شارى ئاشووب، گه‌نجى ئه‌مرِۆ، بارانى عه‌شق، زنجیره‌ى گه‌شتیارێك له هینده‌وه، زۆر نزیك و زۆر دوور، له‌ژێر تیغدا". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شدارى كردووه له " زنجیره‌ى شه‌هریار، فیلمى سینه‌مایى منداڵانى هه‌میشه‌یى"، به‌ڵام تا ئێستا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كارى هونه‌رییان ماوه.
له باسى (زنجیره‌ى ژێر تیغ)دا ده‌ڵێت " (ژێر تیغ) زنجیره‌یه‌كى (24) ئه‌ڵقه‌یى بوو، كه كاره‌كانى له (2005)دا ته‌واو بوو. ئه‌و زنجیره‌یه باس له‌وه ده‌كات كه مرۆڤ ده‌كرێت له هه‌ندىَ له له‌حزه‌كانى ژیانیدا كه‌سێكى زۆر ساده بێت و له هه‌ندىَ كاتى تریشدا مرۆڤێكى زۆر كاریگه‌ر بێت. له‌وێدا ئه‌وه خراوه‌ته رِوو كه ده‌كرێت مرۆڤ واقیعى ژیانى خۆى بگۆرِێت و ئه‌و رِووداوانه‌ى دێته پێشی كاری لىَ بكات، یا ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌یه‌كى ته‌ندروستیان له‌گه‌ڵ بكات و ئه‌زموون وه‌ربگرێت. له (له‌ژێر تیغدا) هه‌وڵ دراوه پشتبه‌ستن به خوا و ئارامگرتن له ژیاندا بخرێته‌رِوو. (له‌ژێر تیغدا) چیرۆكێكى تایبه‌ته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌و ناوه ده‌كرێت به‌كاربهێنرێت وه‌كو نیشانه‌یه‌ك بۆ فشارى ده‌وروبه‌ر له‌سه‌ر كه‌سێك".
له‌باره‌ى زنجیره‌ى (حه‌زره‌تى یوسف)ـه‌وه (ئیلهام حه‌میدى) ده‌ڵێت :"ئه‌و زنجیره‌یه یه‌كێك بوو له‌و زنجیرانه‌ى زۆر به‌لامه‌وه گه‌وره بوو، به‌رِاستى منى كه‌مه‌ندكێش كرد. دیكۆرى زنجیره‌كه زۆر نمونه‌یى و گه‌وره بوو، ئه‌یخستیته ناو واقیعێكى رِاسته‌قینه‌وه. هه‌ر ئه‌وكاته‌ش پێم وابوو كه ئه‌و زنجیره‌یه بینه‌رانیش كه‌مه‌ندكێش ده‌كات". سه‌باره‌ت به دیاریكردنى بۆئه‌وه‌ى رِۆڵى خێزانى (یوسف) ببینێت، ده‌ڵێت :"چیرۆكى حه‌زره‌تى یوسف یه‌كێكه له‌و چیرۆكانه‌ى كه هه‌موومان ده‌رباره‌ى شتمان زانیوه، به‌ڵام له ته‌واوى چیرۆكه‌كه ئاگادار نین، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و كاته‌ى كه پێشنیار كرام بۆئه‌وه‌ى رِۆڵى هاوسه‌رى حه‌زره‌تى (یوسف) بگێرِم، خۆم نه‌مده‌زانى كه ئایا حه‌زره‌تى (یوسف) جگه له زوڵه‌یخا خێزانێكى تر‌ى هه‌بووه!" ئه‌و ده‌ڵێت "له چیرۆكێكى تر‌ى مێژووییشدا به‌شداریم كردووه، كه كاروبارى وێنه‌گرتنى ته‌واو بووه، ئه‌ویش زنجیره‌ى مێژوویى شه‌هریاره".
(ئیلهام) له‌ناو ئه‌و زنجیره‌یه‌دا به‌م شێوه‌یه وه‌سفى خۆی ده‌كات "(ئاسنات) ئافره‌تێك بوو كه په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌دا هه‌بوو، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و كاته‌ى كه زوڵه‌یخا بوو به هاوسه‌رى (یوسف)، وتى ئه‌گه‌ر خواستى خواى گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، منیش گوێرِایه‌ڵى ده‌كه‌م، هه‌ر بۆیه له‌و زنجیره‌یه‌دا وه‌كو ئافره‌تێكى حه‌سوود مامه‌ڵه‌م نه‌كردووه".
(ئیلهام حه‌میدى) ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه "میكیاج و جوانكارى كه‌تایون ره‌یاحى، كه رِۆڵى زوڵه‌یخاى ده‌بینى، هه‌ر جارێك (3) كاتژمێرى ده‌خایاند، بۆیه ئه‌مه‌ش بووبوویه كێشه بۆ ئێمه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه من رِۆژانه كاتژمێر (4)ى به‌یانى هه‌ڵده‌ستام و ته‌نها یه‌ك كاتژمێر خه‌ریكى جوانكارى و میكیاجم ئه‌بوون". (ئیلهام) زۆر خۆشحاڵ بووه به‌و رِۆڵه‌ی و ئومێدیش ده‌كات هه‌میشه رِۆڵى له‌و شێوه‌یه ببینێت.
(ئیلهام حه‌میدى) ده‌ڵێت :"موسته‌فا زه‌مانى كه رِۆڵى یوزارسیفى بینى، ئه‌كته‌رێكى زۆر هۆشمه‌ند و به‌توانایه و دیالۆگه‌كانى به باشى ئه‌زبه‌ر ده‌كرد، ئه‌مه‌ش به‌لاى منه‌وه شتانێكى زۆر باش بوون". (ئیهام) زۆر سوپاسى ده‌رهێنه‌رى ئه‌م زنجیره‌یه (سولحشور) و هه‌موو هاوكارانى ده‌كات كه هه‌وڵێكى زۆریان داوه به‌تایبه‌ت له نووسینه‌وه‌ى ئه‌و زنجیره‌یه‌دا.
سه‌باره‌ت به كارى هونه‌رى له وڵاته‌كه‌یدا و ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى ئه‌و به ئه‌ستێره‌یان ناوده‌بات، (ئیلهام) ده‌ڵێت :"ده‌توانم بڵێم هه‌ریه‌كه له (نیكى كه‌ریمى) و (رِه‌زا گوڵزار) و (رادان جه‌زو) ئه‌ستێره‌ى سینه‌مایى ئێرانن، به‌ڵام پێم وایه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م كه‌سانى تریشدا واڵا بكرێته‌وه و سینه‌ماى ئێران ته‌نها له چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكدا قه‌تیس نه‌كرێت، ئه‌وا هه‌لى زیاتر بۆ كه‌سانى تر ده‌رِه‌خسێت بۆئه‌وه‌ى وه‌كو ئه‌ستێره ده‌ربكه‌ون".
(ئیلهام حه‌میدى) له كۆتاییدا ئاماژه‌ى به‌وه دا "خۆشترین كاتى ژیانم ئه‌وه‌یه له‌ناو فیلم‌دا رِۆڵێكى شایسته بگێرِم و بینه‌رانم له بینینى من خۆشحاڵ بن". ئه‌مه‌و سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كىَ هاوكارى بووه له كاره‌كانیدا بۆئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتوو بێت، ده‌ڵێت :"باوكم به‌تایبه‌ت له سه‌ره‌تاى ده‌ستكردنم به كارى هونه‌ری، هاوكارێكى سه‌ره‌كیم بووه و كاریگه‌رییه‌كى زۆری له‌سه‌ر من بووه، شانازى پێوه ده‌كه‌م".
|