| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » حوزەیران » 10 » پاش یوسف زولێخا وازی هێنا
00:27:57 پاش یوسف زولێخا وازی هێنا |
ئاى سمارت - رووداو
كەتایون ریاحی ئەكتەری بەنێوبانگی سینەمای ئێرانی، كە رۆڵی زولێخای لە زنجیرە تەلەڤزیۆنی (یوسف پێغەمبەر) گێڕابوو، لەنامەیەكدا كە دانەیەكی دەست (رووداونێت) كەوتووە ماڵئاوایی لەدونیای سینەما كرد. كەتایون ریاحی كە ماوەی 28 ساڵە كاری سینەمایی دەكات و بە فیلمی (پاییزان) دەستی بەكاری سینەمایی كرد، لەنامەیەكدا ماڵئاوایی لە دونیای سینەما كردو رایگەیاند " كاتی ئەوە هاتووە هیوای خۆم و كوڕەكەم بێتەدی، ئێستاش دەچمە سەفەرێك، سەفەرێك بۆ ئەو دیوی ژیان، بۆیە بە پێویستی دەزانم سوپاسی هاوڕێیان و مامۆستاكانم بكەم، هەر چەند هەموو ئازیزانم عاشق بوون، بەڵام عەشقی زولێخا موعجیزەیەك بوو بۆ من كە وای لەمن كرد ئەو سەفەرە بكەم". لەو نامەیەی ریاحی دەردەكەوێت كە زنجیرەی یوسف پێغەمبەر كاریگەری خستبێتەسەر ریاحی، هەر بۆیەش وازی لە ئەكتەرایەتی هێناوە، چونكە دەڵێ " هەندێ جار مرۆڤ بۆ دۆزینەوەی گەنجینەیەكی بێ بنەما، گەوهەری خۆی ون دەكات، هەندێ جاریش گەوهەری راستەقینەی خۆی دەدۆزێتەوە". لەبەشێكی نامەكەیدا دەڵێ "ئەوەی دەبووایە لە موعجیزەی سینەماو فیلم فێرببم، فێربووم، ئەو رێگەیەی دەبوایە بیدۆزمەوە ژیانی عاشقانەی زولێخا بۆی دۆزیمەوە". یوسف پێغەمبەر كە ئێستا لە هەندێك تەلەڤزیۆنی كوردستان نیشان دەدرێ، دەمەنەقێیەكی زۆری لە نێوان مەلاكانی لایەنگری یەكگرتوو و مەلاكانی تر ناوەتەوە لەسەر ئەوەی دروست نییە وێنەوشێوەی یوسف پێغەمبەر نیشانبدرێ، بەڵام مەلاكانی یەكگرتوو دەڵێن دروستە.
|
|
مشاهده: 617 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمهكانى ئهم ههفتهیهى سینهماكانى ئهمریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 2 میوانان: 2 ئەندامان: 0 |
|