| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » حوزەیران » 10 » دێوتێك بۆ جاری دووه‌م
00:16:30 دێوتێك بۆ جاری دووه‌م |
ئاى سمارت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر واده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌لبومه نوێكه‌ی گۆرانیبێژی عیراقی كازم ساهیر، به‌ڵام بڕیاریداوه له كۆتایی مانگی شه‌شدا ئه‌لبومێكی تر بڵاوبكاته‌وه كه له به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیای رۆتانایه، ئه‌م ئه‌لبومه‌شی له 12 گۆرانی پێكهاتووه، شیعری شاعیرانی وه‌ك (نزار قه‌بانی، ئه‌سعه‌د غه‌ریری، داود غه‌نام، نه‌شوا جه‌رار)ی به‌كارهێناوه، هه‌روه‌ها دوو گۆرانیش له شیعری خۆیه‌تی، له‌م ئه‌لبومه‌دا بۆ جاری دووه‌م هه‌ریه‌ك له گۆرانیبێژان كازم ساهیر و خانمه گۆرانیبێژی مه‌غریبی ئه‌سما له‌منور له دیوێتێكدا به ناوی (سیدی القاچی)دا كۆده‌كاته‌وه. كازم پاش ئه‌و ئاهه‌نگه سه‌ركه‌وتووه‌ی له وڵاتی مه‌غریبدا له فیستیڤاڵی (موازین)دا گێڕای رووی كرده ئه‌مریكا بۆ سازدانی چه‌ند ئاهه‌نگێك له ویلایه‌ته جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته، كه بڕیار بوو له پێشتردا سازی بكردنایه، به‌ڵام له به‌ر كۆچی دوایی دایكی هه‌موو ئه‌م ئاهه‌نگانه دووا خرابوون.
|
|
مشاهده: 423 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 2 میوانان: 2 ئەندامان: 0 |
|