زنجیره درامای (یوسفی راستگۆ) به گوته‌ی ره‌خنه‌گران و هه‌ڵسه‌نگێنه‌رانی بواری هونه‌ری، یه‌كێكه له باشترین زنجیره دراماكانی مێژووی فیلمی ئێرانی، كه به‌م دواییانه له چه‌ندین كه‌ناڵی ئاسمانی په‌خش كرایه‌وه. له كوردستانیش هه‌ریه‌كه له (ته‌له‌فزیۆنی یه‌كگرتوو/ كه‌ناڵی هه‌ولێر و سلێمانی) ئه‌م زنجیره‌یان به (ژێرنووسركراوی كوردی) بڵاوكرده‌وه. ئه‌م زنجیره درامایه له‌لایه‌ن (فه‌ره‌جوڵڵا سه‌لحشور)ـه‌وه كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه، كه هه‌مان ده‌رهێنه‌ری (زنجیره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت)ـه كه له رابردوودا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروست كرد.
ئه‌م زنجیره درامایه له لایه‌ن (20) كه‌سه‌وه سیناریۆكه‌ی نووسراوه‌ته‌وه و، (4)ساڵ سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی بوون به پشتبه‌ستن به كتێبه‌كانی (ته‌فسیر و مێژوو و فه‌رمووده)، تا ئه‌وه‌ی (8000) لاپه‌رِه‌ی پێویستیان كۆكرده‌وه بۆ سیناریۆكردنی ئه‌و فیلمه و له ئه‌نجامدا (1800) لاپه‌رِه‌یان وه‌كو سیناریۆ نووسیه‌وه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ڵقه‌كانی (یوسفی رِاستگۆ).
چۆن ئه‌م فیلمه هاته‌به‌رهه‌م؟
(سه‌لحشور) له یه‌كێك له دیداره‌كانیدا ده‌ڵێت: "من هه‌ر له ته‌مه‌نی دوانزه ساڵیمه‌وه ئاره‌زوویه‌كی زۆرم بۆ چیرۆكه قورئانیه‌كان هه‌بوو. له‌دوای ئه‌و كاته‌شه‌وه، ته‌واو گه‌یشتمه ئه‌و برِوایه‌ی كه ته‌واوترین وشه‌یه‌ك وشه‌كانی (خوای گه‌وره) و چیرۆكه قورئانیه‌كانن و، ئه‌گه‌ر كاریان له‌سه‌ر بكرێت ئه‌توانین بۆ هه‌موو كات و زه‌مه‌نێك ئه‌و چیرۆكانه بگێرِرێنه‌وه.
ده‌رهێنه‌ری (یوسفی راستگۆ) برِیاری ئه‌وه‌ی دابوو كه كار له‌سه‌ر فیلمی پێغه‌مبه‌ر یونس (سه‌لامی خوای لێبێت) بكات، به‌ڵام هاورِێكانی ناچاریان كرد كه چیرۆكی پێغه‌مبه‌ر یوسف (سه‌لامی خوای لێبێت) ده‌ربهێنێت. ئه‌و پێیوایه "چیرۆكی پێغه‌مبه‌ر یوسف (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) جیاواز و ترسناكه. له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی تر له شوێنی من ئه‌و كاره‌ی كردبووایه ته‌نها كاری له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خۆشه‌ویستی كردبووایه، واته مه‌به‌ستم (زوله‌یخا)یه، به‌ڵام پێموابوو كه پێویست ده‌كات كه زۆر بواری تریش له‌و زنجیره‌یه‌دا جێبكه‌مه‌وه به پشت به‌ستن به ده‌قه قورئانیه‌كان و لێكۆڵینه‌وه له‌و چیرۆكه".
سه‌باره‌ت به‌و زانیاریه زۆرانه‌ی كه له‌ناو ئه‌و زنجیره‌یه‌دا هه‌ن و سه‌رچاوه‌ی ئه‌و زانیاریانه له كوێوه‌ن؟ ئه‌وا (سه‌لحشور) ده‌ڵێت: "ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتمان به قورئانی پیرۆز به‌ستووه و له دواییشدا ئه‌و ته‌فسیره جۆراوجۆرانه‌ی كه زانایانی ئیسلامی هه‌ریه‌كه له (سوننی) و (شیعی)یه‌كان كردوویانه. به‌هه‌مان شێوه ئێمه پشتمان به‌ستووه به‌و چیرۆك و ئامۆژگاریانه‌ی كه له كتێبه‌كانی (ئه‌هلی سوننه‌ت)دا هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆمان پاراستووه له‌و زانیاریانه‌ی كه ئیشكالیان له‌سه‌ره".
ئه‌و له‌و برِوایه‌دایه كه "قورئانی پیرۆز ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن موسڵمانانیشه‌وه پشتگوێخراوه، له كاتێكدا چیرۆكه‌كانی بۆ هه‌موو سه‌رده‌مێك شتانێكی واقعین".
رۆڵگێرِانی (موسته‌فا زه‌مانی)
(موسته‌فا زه‌مانی) له‌دایكبووی ساڵی (1982)یه و، به‌كالۆریۆسی له (به‌رِێوه‌بردن)دا هێناوه.
سه‌باره‌ت به شێوازی هه‌ڵبژێررانی بۆ رۆڵگێرِانی له زنجیره درامای (یوسفی رِاستگۆ)دا ده‌ڵێت: "له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه ئاگاداری ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه پێویستیان به كه‌سێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی پێغه‌مبه‌ر یوسف (سه‌لامی خوای لێبێت) بگێرِێت، رۆژێك رێم كه‌وته یه‌كێك له نووسینگه‌كانی ناونووسین بۆ ئه‌و رۆڵه، به‌ڵام ناوی خۆمم تۆمار نه‌كرد، ئه‌وه‌بوو به‌بآ ئاگاداری خۆم یه‌كێك له هاورِێكانم وێنه‌كانی منی دابوویه ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه و، ئه‌وه‌بوو داوای بینینی راسته‌وخۆی منی كردبوو".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی (موسته‌فا زه‌مانی) بۆ رۆڵگێرانی وه‌كو (پێغه‌مبه‌ر یوسف) له‌و فیلمه‌دا، ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه "دوای ئه‌وه‌ی موسته‌فا زه‌مانی داوای ئه‌وه‌ی پێكه‌ش كرد كه ئه‌و رۆڵه ببینێت، ئێمه‌ش چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كانمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانین تاچه‌نده شیاوه، ئه‌وه‌بوو سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ست هێنا، هه‌رچه‌نده ئه‌زموونی پێشوویشی نه‌بوو. له دواییدا قبووڵمان كرد و ناردمان بۆ راهێنان له بواری ئه‌سپسواری و وه‌رزشی جه‌سته‌یی و ده‌نگ".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا ده‌ركه‌وتنتان له‌و فیلمه‌دا و بۆ یه‌كمجار له به‌رامبه‌ر كامێرا كارێكی زه‌حمه‌ت نه‌بوو؟ (زه‌مانی) ده‌ڵێت: "شه‌ش مانگ به‌رله‌وه‌ی كه ده‌ست بكه‌ین به ده‌رهێنانی فیلمه‌كه، راهێنانی جۆراوجۆر و تایبه‌تم ئه‌نجامدا، له‌گه‌ڵ به‌رِێز (دانشور)". و ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا: "به‌شداریكردنم له هه‌ندێ له شانۆكانی قوتابخانه و زانكۆ هۆكارێك بوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بواره‌دا ئه‌زموونم تا راده‌یه‌ك هه‌بێت و هاوكارێكم بێت له‌و رۆڵه‌مدا". (زه‌مانی) ده‌ڵێت: "به‌ر له‌وه‌ی كه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر رۆڵگێرِانم بكه‌م، سیانزه جار ده‌قه‌كانم خوێنده‌وه".
(زه‌مانی) له‌و برِوایه‌دایه كه "مه‌سه‌له‌ی جوانیی یوسف (سه‌لامی خوای لێبێت) شتێكی ناوه‌كییه به‌ر له‌وه‌ی ده‌ره‌كی بێت". جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه "جوانی ده‌ره‌كی كاتییه و دوای ماوه‌یه‌ك نامێنێت".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی خۆی به‌و كه‌سه‌ی كه رۆڵی (یوسفی منداڵی) بینی ده‌ڵێت: "ئه‌و منداڵه‌ی رۆڵی یوسفی (سه‌لامی خوای لێبێت) بینی له منداڵی‌دا، كورِی مام بوو".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا خۆی له‌و ئاسته‌دا ده‌بینێت كه رۆڵ له‌و فیلمه‌دا ببینێت؟ ده‌ڵێت: "به بۆچوونی من رۆڵگێرِان له‌و فیلمه‌دا پێویستی به كه‌سێك هه‌یه كه به ژیانێكی نارِه‌حه‌تدا تێپه‌رِیبێت، هه‌روه‌ها كه‌سێك بێت پێویسته ئازار و حه‌سره‌ت و نارِه‌حه‌تی چێشتبێت و، منیش پێموایه كه ته‌نها (70%)ی ژیانم به‌و بارودۆخه‌دا رۆیشتووم. كاریگه‌ری هه‌ندێ دیمه‌ن ئه‌وه‌نده زۆربوو له‌سه‌رم كه خۆمم بیر ده‌چوویه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌و ره‌خنانه‌ی له‌و زنجیره درامایه‌ش گیراوه وتی: "ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌خنه له‌م زنجیره درامایه ده‌گرن ده‌كرێت دابه‌ش بكرێن بۆ دوو جۆر، یه‌كێكیان كه ره‌خنه‌كانیان له‌جێگه‌ی خۆیدایه و پێویسته به گرنگیه‌وه سه‌یر بكرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم ستافی كاری ئه‌م به‌رهه‌مه زۆر به‌دڵسۆزانه كاریان كردووه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه له به‌رزترین ئاستدا بێت". به‌ڵام به گوته‌ی ئه‌و هه‌ندێك كه‌سانی تر "ره‌خنه‌كانیان ناعادیلانه‌یه". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه "به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م زنجیره‌یه به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو".
(زه‌مانی) هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئه‌م زنجیره‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گێرِێته‌وه كه "(یوسفی راستگۆ) چه‌ندین لایه‌نى جیاوازی له‌خۆی گرتبوو، ئه‌م چیرۆكه چه‌ندین بابه‌تی له‌خۆی گرتبوو كه په‌یوه‌ست بوو وه‌كو بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و چیرۆكانه‌ی بابه‌تی عه‌شقیان تێدایه خواستی زیاتریان له‌سه‌ره. به‌هه‌مان شێوه ئه‌م چیرۆكه ئاماژه‌یه‌كی زۆری تێدایه بۆ ژیانی پێغه‌مبه‌ر (یه‌عقوب) و له‌كۆتاییه‌كانی ئه‌و فیلمه‌دا و گه‌رِانه‌وه‌ی (زوله‌یخا) و بانگهێشت كردن بۆ یه‌كتاپه‌رستی و ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی ئه‌و فیلمه دووباره شتانێكن كه كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر بینه‌ر هه‌یه و، له‌و دیمه‌نانه‌دا هه‌وڵمداوه كه رۆڵێكی باش بگێرِم".
(موسته‌فا زه‌مانی) زۆربه‌ی كاته به‌تاڵه‌كانی خۆی به كتێب خوێندنه‌وه به‌سه‌ر ده‌بات.