| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » حوزەیران » 7 » وێنه‌یه‌كی رووتی كارلا برۆنی به 14 هه‌زار یۆرۆ
16:15:47 وێنه‌یه‌كی رووتی كارلا برۆنی به 14 هه‌زار یۆرۆ |
ئاى سمارت - ده‌نگوباس

له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا وێنه‌یه‌كی رووتی كارلا برۆنی نمایشكه‌ری پێشووی جلوبه‌رگی فه‌ره‌نسی و خانمی یه‌كه‌می فه‌ره‌نسا له ئێستادا به‌بڕی 13900 یۆرۆ فرۆشرا كه ده‌كاته 19600 دۆلاری ئه‌مریكی، وێنه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه و له مه‌زادێكدا كڕدرا له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا. ئه‌و وێنه‌یه یه‌كێك بوو له‌و 11 وێنه رووته‌ی كالا برۆنی كه له‌سه‌ر سیسه‌م به‌رووتی و له‌كاتی نوستنیدا له‌لایه‌ن وێنه‌گری ئه‌مریكی پامێلا هانسۆن له‌ساڵی 1994دا گیراون. خانه‌ی مه‌زاده‌كان پێشبینی كردبوو كه هه‌ر وێنه‌یه‌كی رووتی برۆنی بگاته 2500 تا 3500 یۆرۆ به‌ڵام له‌زۆر وڵاتی دووره‌وه وه‌كو مه‌كسیك كڕیار بۆ وێنه‌كانی هه‌بوون. له‌وباره‌یه‌شه‌وه فرانسیسكا شمیت پسپۆری وێنه‌گران سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی و وتی: "نازانم ئه‌م هه‌موو هه‌رایه چییه له ده‌وری ئه‌م وێنانه، به‌لای ئێمه‌وه زۆر بایه‌خی نیه". شایانی باسه ساڵی پار مه‌زادخانه‌یه‌ك له نیویۆرك وێنه‌یه‌كی رووتی تری كارلا برۆنیی به 30 ئه‌وه‌نده‌ی نرخی پێشبینیكراوی خۆی فرۆشت، ئه‌وه‌بوو كه‌سێكی نه‌ناسراو 91 هه‌زار دۆلاری دایه وێنه‌كه. كارلا برۆنی كه پێشتر نمایشكه‌ری جلوبه‌رگ بوو له فه‌ره‌نسا، ئێستا هاوسه‌ری نیكۆلا ساركۆزیی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسایه.
|
|
مشاهده: 525 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1 میوانان: 1 ئەندامان: 0 |
|