ئاژانسه‌كانی جیهان بڵاویانكردۆته‌وه، ئه‌نجێلینا جۆلی خانمه ئه‌كته‌ری سینه‌مایی ئه‌مه‌ریكی له‌م پێشبرِكێیه‌دا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و ئۆپێرا وێنفری پێشكه‌شكاری به‌رنامه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا، له كاتێكدا مادۆنا خانمه گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی توانی پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بێنێت.
ماسیۆ میله‌ر سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "فۆربس"ی ئه‌مه‌ریكی كه ساڵانه ئه‌م پێشبرِكێیه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، رایگه‌یاند، ئله‌م پێشبركێیه ره‌چاوی دوو خاڵ كراوه، یه‌كه‌میان ئه‌و داهاته‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییه له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان ئاستی ناوبانگی ئه‌و كه‌سه‌یه له سه‌ر ئاستی جیهان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده وێنفری توانی 275 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌سه‌ر جولی سه‌ركه‌وێت كه ته‌نها 27 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له ماوه‌یه ساڵێكدا به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جولی له خاڵی دووه‌م توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به ده‌ست بێنێت، وه‌ك ناسراوترین كه‌سایه‌تی جیهان.
مادۆنا هه‌رچه‌نده پارساڵ له‌م پێشبرِكێیه‌دا له پله‌ی 21یه‌م بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ توانی بێته پله‌ی سێیه‌م ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی داهاتی كاری هونه‌ری گه‌یشته 110 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
هه‌روه‌ها بیۆنسی نۆلزی خانمه گۆرانیبێژ توانی له پله‌ی چواره‌م بمێنته‌وه كه هه‌مان پله‌ی پارساڵییه‌تی و داهاتی ئه‌مساڵی گه‌یشته 87 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئێستای ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌م پێشبرِكێیه بێبه‌ش نه‌بوو و توانی پله‌ی 49یه‌م به ده‌ست بێنێت.