PNA - ئاى سمارت

تۆم كروزی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی له فیلمێكی نوێی ئه‌مه‌ریكی رۆڵی سیخورێك ده‌بینێت. رۆژنامه‌ی "فرایێتی" بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و فیلمه‌ی تۆم كر‌و به‌شداری تێدا ده‌كات، فیلمێكی كۆمێدییه به‌ناوی "ویتشیتا" و تیایدا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات سه‌ره‌نجی خانمه ئه‌كته‌ری سینه‌مایی كامیرون دیاز بۆ خۆی رابكێشێت كه ئه‌ویش رۆڵی سه‌ره‌كی له‌م فیلمه‌دا ده‌بینێت.
ئه‌م فیلمه له لایه‌ن ستۆدیۆی "توینتیس سنتشری ڤۆكس" به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و جێمس مانگولد كاری ده‌رهێنانی بۆ ده‌كات و وا پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م فیلمه له هاوینی ساڵی 2010 نمایش بكرێت.
به‌ر له مانگێك فیلمی نوێی تۆم كروز به‌ناوی "ڤاڵێكری" بڵاوكرایه‌وه، تیایدا رۆڵی ئه‌فسه‌رێكی ئه‌ڵمانی له جه‌نگی دووه‌می جیهانی ده‌بینێ و هه‌وڵی كوشتنی ئه‌دۆلف هیتله‌ری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌لمَانیا ده‌دات.
|