| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » ئایار » 30 » رفاندن، پاشان لێدان و ئه‌تككردن: چیرۆكی كچه رۆژنامه‌نووسێكی قژ زه‌رد له ئه‌فغانستان
16:31:25 رفاندن، پاشان لێدان و ئه‌تككردن: چیرۆكی كچه رۆژنامه‌نووسێكی قژ زه‌رد له ئه‌فغانستان |
ده‌نگوباس - ئاى سمارت
شه‌ش رۆژی ته‌واو زیندانی له شاخه‌كانی ئه‌فغانستان، ئه‌مه چاره‌نووسی "جوانی دی رایك"ی ژنه رۆژنامه‌نووسی هۆڵه‌ندی بوو له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوودا له هه‌رێمی سوروبی. جونی به‌نیازی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی بوو له‌سه‌ر رووداوی كه‌مینێكی هێزه‌كانی تاڵیبان كه به‌هۆیه‌وه 10 سه‌ربازی فه‌ره‌نسی كوژران، هه‌ر له سه‌ره‌تای رفاندنی (دی رایك)ه‌وه وایزانی راسته‌وخۆ ده‌یكوژن و وتویه‌تی: "بێگومان سه‌رم ده‌بڕن"، ئه‌مه یه‌كه‌م به‌رچه‌كرداری بووه و هیچ پێویستیشی به بیركردنه‌وه نه‌بووه. به‌پێی رادیۆی جیهانیی هۆڵه‌ندا ئه‌م رۆژنامه‌نووسه چۆته ئه‌فغانستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كارێك بۆ گۆڤاری "ریڤیو"و گۆڤاری "بی ماگازین"ی به‌لجیكی ، سه‌باره‌ت به نه‌هامه‌تییه‌كانی ماوه‌ی رفاندنه‌كه‌شی "دی رایك" كتێبێكی نوسیوه به‌ناوی "له‌نێو ده‌ستی تاڵیباندا". ئه‌م رۆژنامه‌نووسه ماوه‌ی شه‌ش رۆژی به ڕفێنراوی له‌لای تاڵیبان به‌سه‌ربردووه، به‌ڵام وای هه‌ست كردووه ئه‌و ماوه كه‌مه چه‌ندین ساڵی دوورودرێژ بووه‌و هیچ ئاماژه‌یه‌ك نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی كه له به‌رامبه‌ر ئازادكردنیدا ئازادی ده‌كه‌ن یان نا؟ هه‌روه‌ك چۆن روونیش نه‌بووه چی له‌م ژنه رۆژنامه‌نووسه‌دا ده‌كه‌ن، بۆ شكاندنی ئه‌م دڵه‌راوكێیانه‌ش پێویسته له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا گفتوگۆ بكات، "بارودۆخه‌كه‌ش زۆر گرژ‌و ئاڵۆز بوو سه‌رۆكی رفێنه‌ره‌كان كه‌سێكی میزاجی بوو، جارێك به‌هێمنی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كردم و جارێكیش شێتانه. نه‌مده‌زانی كه‌ی زانیاریی پێده‌گات و ده‌مكوژێت، بۆیه به‌رده‌وام بارگرژیی هه‌بوو به‌هیچ شتێك نه‌ده‌شكێنرا جارێك به پێكه‌نینێكی توند و جارێكیش به قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر، ئه‌مه ململانێ بوو له‌پێناو مانه‌وه". "جوانی دی رایك" ده‌یویست ته‌واوی چیرۆكه‌كه‌ی تاڵیبان له چه‌ند تێڕوانینێكه‌وه بگوازێته‌وه ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كانی زیاتر ده‌كرد، توانی كاتی چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ یه‌كێك له سه‌ركرده مه‌یدانییه‌كانی تاڵیبان رێكبخات، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌مان كه‌سه‌وه رفێنرا، چه‌كداره‌كان وه‌ك نێچیرێكی ئاسان لێیان ده‌ڕوانی، یان شمه‌كێك كه ده‌توانرێت ئاڵوگۆڕی پێبكرێت. هه‌روه‌ك له كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێكردووه: "ده‌یاونوسیت زیاتر باس بكرێن و ناو ده‌ربكه‌ن، به‌ڵام شانازییان به‌وه‌شه‌وه ده‌كرد كه 10 سه‌ربازی فه‌ره‌نسییان كوشتووه‌و ئه‌م په‌یامه‌ش بوو ده‌یانویست بیگه‌یه‌نن به جیهان". ئه‌م ژنه رۆژنامه‌نووسه قژ زه‌رده هه‌ستی نه‌كردووه به‌ده‌ستی خۆی، خۆی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "له‌كۆتایدا هه‌ستم به‌وه نه‌ده‌كرد تاونبار بم له‌شتێكدا بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ر و مه‌ترسییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانم تاووتوێ كرد و قژه زه‌رده‌كه‌شم شارده‌وه تا سه‌رنجی كه‌س به‌لای خۆمدا رانه‌كێشم". "دی رایك" له كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "نه‌مده‌توانی زۆر توڕه‌بم لێیان، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یانكوشتم و رێگه‌یان پێنه‌ده‌دام بژیم". سه‌باره‌ت به شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا و ئه‌تككردنی، زۆر به ئاشكرا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه چۆن ده‌ستدرێژییان كردۆته سه‌ری به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رقی لێیان نییه و ده‌ڵێت: "ئه‌مه په‌یوه‌ندی به بیرۆكه‌ی سپی و ره‌شه‌وه نییه، سه‌رۆكی رفێنه‌ره‌كان ده‌ستدرێژی كرده سه‌رم، ده‌مویست رق و توڕه‌یی خۆم له‌رێگه‌ی سه‌ربڕینی سه‌رۆكه‌كه‌یانه‌وه یان فڕێدانی له‌سه‌ر شاخه‌كه‌وه ده‌رببڕم، به‌ڵام دواتر سه‌رۆكه‌كه‌یان په‌شیمان بۆوه له‌و كاره‌ی كه كردویه‌تی و له‌مباره‌شدا هه‌رچییه‌كی كردبێت و چه‌ندیش خراپ بێت، ئه‌وا مرۆڤ جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره كه‌سانه‌دا دروست ده‌كات و پێویستیشه دروستی بكات، چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌یت بڕیاری مردن به‌سه‌ر خۆتدا ده‌ده‌یت، لێره‌دا دوو شت هه‌یه ئه‌وانیش رق و تێگه‌یشتنه". له‌لایه‌كی تره‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه رێزی لێگیراوه و ده‌ڵێت: "له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردندا كه‌مێك رێزم لێده‌گیرا، نامه‌وێت ئه‌مه وا وه‌سف بكه‌م كه كه‌وتومه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ده‌روونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌نێوان رفێنه‌ر و رفێنراودا دروست ده‌بێت". ئه‌م سه‌ركێشییه مه‌ترسیداره ته‌نیا هه‌فته‌یه‌كی خایاند و به‌رامبه‌ر 37 هه‌زار دۆلار ئازادكرا كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای دی فرای پرێسه‌وه دابینكرا له ئه‌نتویربی باكوری به‌لجیكا.
|
|
مشاهده: 616 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 1 میوانان: 1 ئەندامان: 0 |
|