خه‌ڵاتی چله خورمای زێرِین:
-فیلمی "شریتی سپی" The White Ribbon له ده‌رهێنانی مایكل هانیكیی ده‌رهێنه‌ری نه‌مساوی، ئه‌م فیلمه باس له گوندێكی بچووك ده‌كات كه له لایه‌ن چه‌ند منداڵێكه‌وه رووبه‌رِووی زنجیره تاوانێكی ده‌بێته‌وه.
خه‌ڵاتی گه‌وه‌ره‌ی فیستیڤاڵ:
-فیلمی "پێغه‌مبه‌ر" A Prophet له ده‌رهێنانی جاك ئۆدیار، چیرۆكی ئه‌م فیلمه باس له خاوه‌ن سه‌روه‌ت و سامان ده‌كات، بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ برِیاری زیندانی كردنی بۆ ده‌رده‌چێت، له زینداندا زیره‌كی و سامان خۆی بۆ رووبه‌رِبوونه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی ناو زیندانه‌كه به‌كار دێنێت.
خه‌ڵاتی تێكرِای كاره‌كان:
-ده‌رهێنه‌ری فه‌ره‌نسی ئالان ریسنیس كه ئه‌مساڵ فیلمی "گیای كێوی" Wild Grass سازكرد، چیرۆكی ئه‌م فیلمه باس له پیاوێك ده‌كات كه جانتایه‌كی پاره‌ی ئافره‌تان ده‌بینێته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر (پیاو):
-كریستو ڤالته‌ری ئه‌كته‌ری نه‌مساوی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی له فیلمی "كه‌سه خراپه بێ به‌هاكان" Inglorious Bustards به‌ده‌ست هێنا، ئه‌م فیلمه له ده‌رهێنانی كوینتین تارنتینویه، چیرۆكه‌كه‌ی باس له چه‌ند سه‌ربازێكی جوله‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات كه هه‌وڵ بۆ تیرۆركردنی به‌رپرسه ئه‌ڵمانییه نازییه‌كان ده‌ده‌ن، له‌وانه‌ش هێتله‌ر.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر (ئافره‌ت):
-شا‌رلۆت جینسبور خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌تی به‌ده‌ست هێنا به رۆڵبینین له فیلمی "دوژمنی مه‌سیح" Antichristله ده‌رهێنانی لارس فو ترایر، چیرۆكی ئه‌م فیلمه باس دوو هاوسه‌ر ده‌كات كه كورِه‌كه‌یان به‌هۆی رووداوێكه‌وه گیان له ده‌ست ده‌دات.
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر:
-بریلیانتی میندوزا ده‌رهێنه‌ری فیلمی "كیناتای" Kinatay توانی خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر به‌ده‌ست بێنێت، چیرۆكی ئه‌م فیلمه قوتابییه‌ك له گه‌ڵ كچه هاورِێكه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره كارێك ده‌كات، به‌ڵام دواتر لێ په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ:
-می فینج خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆنووسی له فیلمی "تای به‌هار"ی Spring Fever ده‌رهێنه‌ری چینی لو یی به‌ده‌ست هێنا، چیرۆكی ئه‌م فیلمه باس له ئافره‌تێك ده‌كات كه پیاوێك به كرێ دگرێت بۆ ئه‌وه‌ی سیخوری له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات.
خه‌ڵاتی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی (هاوبه‌ش):
-فیلمی "كۆگای ماسی" Fish Tank له ده‌رهێنانی ئه‌ندریا ئارنۆلدی ده‌رهێنه‌ری به‌ریتانی، چیرۆكی ئه‌م فیلمه باس له كچێك ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی دایكی هاورِێیه‌كی نوێ بۆخۆی دێنێته ماڵه‌وه، ناره‌حه‌ت ده‌بێت و ژیانی وه‌كو جاران نامێنێت.
-فیلمی "تێنویه‌تی" Thirst له ده‌رهێنانی بارك تشان ووكی ده‌رهێنه‌ری كۆری، چیرۆكی ئه‌م فیلمه باس له قه‌شه‌یك ده‌كات كه دواتر ده‌بێته پیاوێكی خوێن مژ.
خه‌ڵاتی كامێرای زێرِین (بۆ یه‌كه‌م كار):
-"شه‌مشون و ده‌لیله" Samson and Delilah له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری ئۆسترالی وارویك تورنتون، چیرۆكی ئه‌م فیلمه باس له په‌یوه‌ندییه‌كی رۆمانسی نێوان دوو هه‌رزه‌كار ده‌كات.
خه‌ڵاتی باشترین كورته فیلم:
- "گۆرِه‌پان" Arena له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری پورتڤالی جواو سالافیزا.