به‌پێی هه‌واڵێكی گۆڤاری "فرایتی"، ئه‌م فیلمه له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكی وۆدی ئاڵن كاری ده‌رهێنانی بۆ ده‌كرێت، هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌ران "ئه‌نتۆنیۆ باندێراس، ئه‌نتۆنی هۆبكنز، ناومی واتس" له‌م فیلمه‌دا به‌شدارن.
تاكو ئێستاش هۆی برِیاری پێشتری به‌شدارنه‌بوونی نیكۆل كیدمانی ته‌مه‌ن چل و یه‌ك ساڵ له‌م فیلمه‌دائاكرا نه‌كراوه و هیچ ئه‌كته‌رێكی دیكه‌ش دیاری نه‌كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی جێی ئه‌و بگرێته‌وه بۆ رۆڵ بینین ئه‌م رۆڵه.
دوای ئه‌وه‌ی كیدمان ره‌زامه‌ندی خۆی نیشان داوه بۆ به‌شداری كردن له‌م فیلمه، برِیار وایه به‌م نزیكانه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا كاری وێنه‌گرتنی بۆ ده‌كرێت.
كیدمان یه‌كێك له ئه‌كته‌ره هه‌ره به تواناكانی هۆلیوود و جیهانه، خاوه‌ن خه‌ڵاتی ئۆسكاره وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر له فیلمی "ده ئۆرز" له ساڵی 2003.