داهێنان - ئاى سمارت
ئه‌نجلینا جولی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی سینه‌مای هۆلیۆد چه‌ندین شتی شاراوه له ژیانیدا هه‌یه، ئه‌وه‌ی له فیلمه‌كان و له سه‌ر په‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان ده‌بینرێن هیچیان له‌و شتانه ناچن كه تا راده‌یه‌ك شاراوه‌ن. ئه‌ڵبه‌ت به نیسبه‌ت خوێنه‌ر و بینه‌ری كورده‌و به راده‌یه‌كی زۆر شاراوه‌ن، چونكه رۆژنامه‌كان زیاتر بایه‌خ به كاره‌هونه‌رییه‌كان و بلاَوكرده‌وه وێنه‌كانی ده‌ده‌ن، به ده‌گمه‌ن كه‌سێك هه‌یه ئه‌و قسه‌یه‌ی جولی بیستبێ كه ده‌ڵێت "كاتێك له كه‌مبۆدیا خه‌ڵكی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌رم بینی ئه‌و كاتێك زانیم كه زۆرشت هه‌یه له ژیاندا كه من لێیان بێئاگام و جیاوازن له‌و ژینگه‌یه‌ی كه تێیدا ده‌ژیم".
ئانجیلینا جولی دویت، له ساڵی 1975 له كالیفورنیا هاتۆته دونیاوه، سه‌رده‌می منداڵی له شاری لۆس ئه‌نجلس بردۆته‌سه‌ر، پاشان هه‌ر له‌وێوه به دونیای سینه‌ماو فیلمی بیانی ئاشنا بووه. جان دویت ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ و وه‌رگری خه‌لاَتی ئوسكار له‌سینه‌مادا باوكی جولییه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌رده‌می نه‌وجه‌وانیدا له‌كلاسه‌كانی ئه‌نستیتیوتیی ئه‌كته‌ریی له (لی ستراسبورك) ناوی خۆی تۆماربكات. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مانه‌دا وه‌كو ئه‌كته‌ر له‌چه‌ندین نمایشی شانۆیدا ده‌ركه‌وت. جولی له‌شاری له‌نده‌ن كاری هونه‌ری خۆی په‌ره‌پێداو له‌چه‌ندین كاردا رۆڵی بینیووه، پیش ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی بچێته ناو دونیای سینه‌ماوه له‌پێنج فیلمی خوێندكاری‌دا وه‌ك ئه‌كته‌ر روَڵی بینیووه، ته‌واوی ئه‌م فیلمانه له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه كه‌ناوی (جیمز هاون) بووه به‌رهه‌م هاتوون. جولی په‌یوه‌ندی زۆری به براكه‌یه‌وه هه‌بووه‌و به‌ماموستاو پێشه‌نگی خوَی ده‌زانێ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه له‌ته‌واوی كاری سینه‌مایی خۆیدا جیمز هاون له‌گه‌ڵیدا یه. جولی له‌ساڵی 2000 به ناونیشانی یه‌كێك له ئه‌كته‌ره هه‌ره چاكه‌كانی بواری سینه‌ما له‌لایه‌ن گۆڤاری ( پیپل)ه‌وه هه‌ڵ بژێرا. ( ژاكلین بیه) ئه‌كته‌ری ناسراو به‌توانای كلاسیكی فه‌ره‌نسا به ( دایكی) كاره‌كانی ئه‌و داده‌نرین. جولی له‌مانگی ئۆگستی ساڵی 2002دا له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌و،ه وه‌ك باڵوێزی نیازه باشه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆمییۆنی بالاَی په‌نابه‌ان (UNHCR) ده‌ست به‌كار بوو كه كاری یه‌كه‌م جاری له‌و بوراه‌دا یارمه‌تی دانی په‌نابه‌ران و لێقه‌وماوانی ( كامبوَدیا) بوو، هه‌ڵبژێراو له‌هه‌مان رێكخراودا سه‌ردانی چه‌ند ولاَتێكی ئاسیایی كردوه، له‌وانه عێراق و پاكستان و ڤێتنام و ئه‌سیبوبیاو پاكستان و ئه‌فغانستان و چه‌ندولاَتێكی تر ، كه زۆرێك له دانیشتوانی ئه‌و ولاَتانه به هۆی شه‌رو نه‌خۆشی و كاره‌ساتی سروشتییه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ربوون، له‌زرۆێك له وێنانه‌دا كه جولی پیشاندارون ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن بزه‌ی خۆی پیشانی ئه‌و مندالاَنه ده‌دات كه پارویه‌ك نانیان به ده‌سته‌وه‌یه یان منداڵه‌كان چاویان بریوه‌ته چاوی و ولاَمی بزه‌كانی ده‌ده‌نه‌و، یان له هه‌ندێ وێنه‌دا جولی به ده‌مو چاوێكی گریاناویه‌و ده‌ركه‌وێت ئه‌و كاه‌ی كه به ته‌نیشت ئه‌و ئافرته ئاوارنه‌و دانیشتووه‌و گوێ به‌ۆ ئازاره‌كانیان ده‌گرێت. له زۆرێك له‌و ولاَتانه‌دا یارمه‌ت باشی پێشكه‌ش به ئاواره‌كان كردووه‌و چاوبیشی به رۆكی زۆرێك له‌و ولاَتانه كه‌وتووه، جولی نیو ملیوَن دۆلاری پێشكه‌ش به‌په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستان كردووه. ئه‌جلینا جولی ده‌ڵێت "هیچ پیویستییه‌كم به‌سه‌ردانكردنی دكتۆر بۆده‌رمان نییه، ئه‌و بوارانه‌ی كه‌هه‌ڵیانده‌بژێرم، ده‌رمانی ده‌رده‌كانی منن". جولی له‌نێوان خه‌ڵكان و جه‌ماوه‌ری بواری سینه‌مادا خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری هه‌یه. ئه‌م ئه‌كته‌ره زۆر حه‌زی له‌چه‌قوَیه‌و له‌ماڵه‌كه‌یدا یه‌ك (كلیكسۆن)ی تایبه‌ت به‌چه‌قۆی هه‌یه. جولی هه‌م له‌فیلمه نه‌ناسراوه‌كانداو هه‌میش له فیلمه بازرگانییه‌كاندا روَڵی بینیووه، ئه‌و له فیلمی (كچی له‌خۆ جیابووه) روَڵی كچێك ده‌بینێ كه گرفتی ده‌رونی هه‌یه، بۆ ئه‌مه توانی خه‌لاَتی ئۆسكار وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر وه‌ربگرێت. هه‌روه‌ها له‌فیلمه‌كانی (لاراكرافت، هێرشكه‌ری گۆڕستان) روَلی زۆرباشی بینیوه‌و زیاتر له‌سه‌د میلیون دولار فرۆشیان هه‌بووه. هه‌روه‌ها له‌فیلمی ( له‌پشت سنوره‌كانه‌وه) وه‌ك ئه‌كته‌ر روَڵی بینیوه‌و له‌م فیلمه‌دا روَڵی لێپرسراوێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌گكرتوه‌كان ده‌بینێ كه بۆ جێبه‌جیكردنی ئه‌ركێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ولاَت له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مریكاییدا ئاشنا ده‌بێت. هه‌روه‌ها له فیلمی (ژیان یان شتێك له‌شێوه‌ی ئه‌ودا) دوروَلی بینیووه وه‌ك ئه‌كته‌ر. هه‌روه‌ها له‌فیلمی (له‌ژێر چاودێری دا) وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌گه‌ڵ (جیمز میك ئاوی، مورگان فریمن، ترنس ئه‌ستمب) وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداریانكردوه. ئه‌م فیلمه له‌ده‌رهێنانی (تیمور بكمامتبوف) ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی روسییه، بێجه‌گه له‌وه‌ی كه (ئه‌نجیلیناجولی) به‌شداری چه‌نده‌ها فلیمی دیكه‌دا كردووه‌و ئێستاش به‌رده‌وامه له‌كاری هونه‌ری و سینه‌ماییدا.
ئه‌نجلینا جولی له یه‌كێك له چاوپێكه‌وته‌كانیدا ده‌ڵێ له‌ه‌ردانێكمدا بۆ ولاَتی كه‌مبۆدیا له ساڵی 2000 بریارمدا ژیانی خۆم له كچه ئه‌كته‌رێكی گه‌نجی به نازه‌وه بگۆڕم بۆ ئافره‌تێك كه گرنگی به كاروباری په‌نابه‌ران بدات. له شه‌سته‌مین ساڵیادی دجاردانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه جولی له‌چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌ی فرانكفۆرت روندشاو"ی ئه‌ڵمایدا ئاماژه‌ی به‌و كرد له ه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كه‌مبۆدیا زانیویه‌تی كه جیهانیكی دیكه هه‌یه زۆر له واقیعه‌وه دووره كه له ولاَته‌كه‌ی خۆیدا تێیدا ده‌ژی
جولی كه ئێستا باڵوێزی نیازه باشه‌كانی كۆمیشسیۆنی بالاَی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه وتی "له كه‌مبۆدیا پیاوێكم دواند كه خاوه‌نی شه‌ش منداڵ بوو، هه‌ردوو ده‌سته‌كانیشی نه‌مابوون و هه‌شت ساڵیشی له به‌ندیخانه‌یه‌كی تایله‌ندیدا به‌سه‌ر بردبوو، پاش ئه‌وه‌ی كه له به‌ندیخانه ئازادكرا، هه‌وڵیدابوو خۆی به‌كشتوكاڵه‌وه خه‌ریك بكات و له‌و كاته‌دا مینێكی پێدا ته‌قیبووه‌وه و كه‌مئه‌ندامی كردبوو". جولی له‌و چاوپێكه‌ونه‌دا وتیشی "ئاواره‌كانی بێنه‌واترین مرۆڤی سه‌ر زه‌وین، مندالاَن و ئافره‌ته‌كانیان روبه‌روی خراپ مامه‌ڵه كردن ده‌بنه‌وه، ه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان قوربانی ئه‌شكونجه‌و ئازاردانن، به‌لاَم له راستیدا به‌هێزترین مرۆڤن كه من دواندوومن".
جولی له درێژه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌یدا ده‌لێ له‌ماوه‌ی كاركردنمدا له كرمییۆن په‌نابه‌ران ئه‌وه‌م هه‌ستپێكرد كه من زۆر شت هه‌بووه له ژیاندا نه‌مزانیون". جولی ده‌ڵێت "كاتێك خۆت له‌ناوچه‌یه‌كی پڕ له كاره‌ساتدا ده‌بینیته‌وه كه خه‌ڵكی تێدا ده‌مرێت و ده‌نگی و هاورای مندالاَنی تێدا ده‌چێت به ئاسماندا، كاتێك پاروویه‌ك نانیان ده‌ست ناكه‌وێت بیخۆن، یه‌كسه‌ر بیر له‌و ده‌كه‌یته‌وه كه هیچ شتێك له ژیاندا گرنگی نییه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كاتێك ده‌گه‌رێتوه بۆ هۆلیۆدو دیمه‌نی كامپی ئاوزه‌ره‌ان نابینێت و ده‌كه‌وێته نێو ژیانێكی پرَ له ره‌فاهیته‌و هه‌ست به‌چی ده‌مات، جولی وتی "زۆرشت بێ به‌ها ده‌بن ئه‌گه‌ر به‌راوردیان بكه‌یت به‌و تێكۆشانه‌ی كه ئاواره‌كانی ژێر چادری ناو كه‌مپه‌كان بۆ ژیان ده‌یده‌ن، زۆرجار بیرمده‌كه‌وێته‌وه، به‌لاَم به‌شێك له ئیشه‌كه‌م كاری نواندنه".
جولی و پراتبیتی هاوسه‌ری كه هه‌ردوكیان ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی هۆلیۆدن، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی رابردوو منداڵیكی دووانه‌یان بوو، ئَستا خاوه‌نی سێ منداڵی دیكه‌ن كه له‌ئه‌ستۆی خۆیان كرتووه‌ز له‌و سه‌ردانه‌كانیاندا بۆ ئه‌و ئه‌و ولاَتانه‌ی كه به‌هۆی شه‌رو نه‌خۆشی و كاره‌ساته سروشتییه‌كانه‌وه، ئه منالاَنه‌ش له ئه‌ستۆگرتن.
یه‌كێك له منداڵه‌كان ناوی مادوكسه و ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵه‌و خه‌ڵكی كه‌مبۆدیایه، پاكس سین پێنج ساڵ ڤێتنام، زه‌هره كه ئێست ته‌مه‌نی سێ ساڵه به‌شیره‌خۆری له ئه‌ستۆی خۆیان گرت پاش ئه‌وه‌ی دایكی به‌هۆی دووچاربوونی به نه‌خۆشی ئایدزه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
|