| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » ئایار » 27 » به‌ندكردنى رۆژنامه‌نوسێك به‌تۆمه‌تى كوشتنى 12ماسی
22:49:15 به‌ندكردنى رۆژنامه‌نوسێك به‌تۆمه‌تى كوشتنى 12ماسی |
تایبه‌ت به ئاى سمارت
دادگاى شارى گلوستروب رۆژنامه‌نوسێكى له ته‌فزیۆنى دانیمارك ده‌ستگیركردن به‌تۆمه‌تى كوشتنى 12ماسی بچووك، ئه‌مه‌و (لیزبیت كولستر)پێشه‌كه‌شكارى به‌رنامه‌ى (كۆنتانت)بووه بۆ به‌رگریكردن له مافی به‌كاربه‌ران و، له‌ساڵی 2004 رایگه‌یاند كه شامپۆى "تیرفا" به‌رێژه‌یه‌ك ژه‌هراویه كه ده‌توانى ماسیه‌كانیش له‌ناو ببات. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م رۆژنامه‌نوسه برِێك له‌و شامپۆیه‌ى خستۆته ناو حه‌وزى ماسی بۆ سه‌لماندنى راستى قسه‌كانى، دادگاش له به‌بانێكدا رایگه‌یاند كه ئه‌و ماسیانه به‌هۆى ئه‌و شامپۆیه‌وه له‌ماوه‌ى 24كاتژمێر گیانیان له‌سه‌تداوه ته‌نها یه‌ك دانه‌یان نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا دادوه‌ر تۆماس لوسی له‌و كاته حوكمى زیندانى له‌ماوه‌ى ئه‌و چوار ساڵ و نیوه به‌سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نوسه نه‌سه‌پاند به‌هۆى به‌رزكردنه‌وه‌ى سكالآو ئه‌و رۆتینانه‌ى كه له‌كاتى دادگاییكردنى له‌ساڵی 2004ـه‌وه ئه‌نجامدراون. ئه‌و به‌یاننامه‌ى دادگا زیاتر وتى :" له‌ماوه‌ى شه‌شی جاردانى مافه‌كانى مرۆڤ هاتووه كه ده‌بێت هه‌موو داواكراوێك ده‌بێت له‌ماوه‌یه‌كى دیاریكراو دادگایی بكرێت" به‌لآم له‌م كه‌یسه ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌مه‌و دكتۆرێكى ڤێتێرنه‌رى ئه‌م حه‌ڵقه‌یه‌ى به‌رنامه‌كه‌ى بینی بوو و سكالآى له دژی رۆژنامه‌نوسه‌كه تۆماركردنى به‌تۆمه‌تى كوشتنى ئه‌و ماسیانه به‌شێوه‌یه‌كى نایاساسی كه ئه‌مه‌ش دژی مافه‌كانى ئاژه‌لآنه.
|
|
مشاهده: 480 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 2 میوانان: 2 ئەندامان: 0 |
|