به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌رِی ئه‌لخیمه، گۆرانی "دادگا" كه برِیار وایه له چه‌ند
رۆژی داهاتوو كاری كلیپی بۆ بكرێت و كازم ساهیر هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ره‌و به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان ده‌چێت و ده‌بێته یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌لبومه نوێكه‌ی.
تێكستی ئه‌م گۆرانییه له لایه‌ن شاعیر كه‌ریم عێراقی نووسراوه و ئاوازی كازم ساهیره.
برِیار وایه ئه‌م ئه‌لبومه نوێیه‌ی ساهیر له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی/یۆلیۆی ئه‌مساڵ (2009) بڵاوده‌كرێته‌و.
ئه‌م ئه‌لبوومه له 12 تراك پێكدێت و گشت ئاوازه‌كانی هی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌یتی، گۆرانییه‌كانیش ئه‌مجار دوور ده‌بن له موزیكی و تێكستی خه‌لیجی، تێكسته‌كانی ته‌نها عه‌ره‌بی په‌تی و عێراقین.
زۆربه‌ی زۆری تێكسته شیعرییه‌كانی ئه‌م ئه‌لبومه له لایه‌ن كه‌ریم عێراقی و داود ئه‌لغانم و نه‌شوا جه‌راره نووسراون و دووشیان هی كازم ساهیر خۆیه‌تی.
كازم ساهیر له ئه‌لبومی ئه‌مجاره‌یدا شیعرێكی دیكه‌ی نه‌زار قه‌بانی كردۆته گۆرانی، ئه‌ویش به‌ناوی "وێنه‌كێشان به وشه‌ی"یه.