| ئاى سمارت له |
|
|
الرئيسية » 2009 » ئایار » 20 » ده‌سكه گوڵێك باشتره له هه‌زار دێره شیعر
23:12:31 ده‌سكه گوڵێك باشتره له هه‌زار دێره شیعر |
تایبه‌ت به ئاى سمارت
هیچگومانى تێدا نییه كه گوڵ باشترین وه‌سیله‌یه بۆ گه‌یاندنى په‌یامى خۆشه‌ویستى بۆ هه‌ر كه‌سێك كه خۆشمان ده‌وێت و رێزى ده‌گرین جا له‌هه‌ر شوێنێك بێت، گوڵ و گوڵزار له‌ته‌ك عه‌ترى بۆنخۆش به‌دێژایی تێپه‌ربوونى سه‌ده‌كان گرنگى خۆى پاراستووه له‌لایه‌ك به‌هۆى ئه‌وه‌ى دڵخۆشیمان پێده‌به‌خشتێت و وامان لێده‌كات گه‌شبینبین له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كى تره‌وه به‌هۆى جوانى ره‌نگى و ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ى كه بلآوى ده‌كاته‌وه، هه‌ربۆیه‌ش كۆمپانیاى "ئه‌تولییه-ماییر دۆت كۆم" كه چه‌ند مانگێكه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت دروست بووه و، تایبه‌ته به ئه‌زیائى فینتاج، ماڵپه‌رێكى تایبه‌تى به دروستكردنى ده‌سكى گوڵ دروستكردووه كه به‌و شێوه‌یه‌ى تۆ خوازیارى بۆت ئاماده ده‌كات، دواى چه‌ند كاتژمێرێكیش له داواكه‌ت بۆ دێنێته به‌رده‌م ده‌رگاى ماڵه‌كه‌ت،له‌به‌ر ئه‌وه‌یش كه ماڵپه‌ره‌كه تایبه‌ته به‌هه‌موو شتێك كه فینتاجه، ئه‌م ده‌سكه گولآنه‌یش كه ئاماده‌ى ده‌كات ده‌مانگێرێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى ڤیكتۆرى كاتێك كه گوڵ له‌هه‌موو شتێك و هه‌موو بۆنه‌یه‌ك به‌كار ده‌هات، هه‌ر له رازاندنه‌وه‌ى قژو جل وبه‌رگه‌وه بۆ به‌كارهێنانى له كاروبارى ماڵ و په‌رِی نامه، هه‌ر بۆیه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سكه گوڵه‌ى كه ئه‌و ماڵپه‌ره بۆت ئاماده ده‌كات عه‌ترێكت پێشكه‌ش ده‌كات كه له رووه‌كى سروشتى دروستكراوه‌و بۆ كاتێكى زۆر جلوبه‌رگت بۆنخۆش ده‌كات. وه‌كو باسیش ده‌كرێت له كۆنه‌وه زمانێكى تایبه‌ت به‌گوڵ هه‌بووه به "فلۆریۆگرافی"ناسراوه، كه به‌پێی ئه‌و زمانه ده‌توانى به‌پێی جۆرى ئه‌و گوڵه و شێوه‌و قه‌باره‌كه‌ى خۆشه‌ویستى یاخود رێقلێبوونه‌ته‌وه‌ت به‌رامبه‌ر كه‌سه‌كان ده‌رببرى، بۆ وێنه كاتێك گوڵ به‌رِاستى داده‌نرێت و پێشكه‌ش ده‌كرێت ئه‌وه ماناى پۆزه‌تیڤبوونى په‌یامى كه‌سه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش راسته، كاتێكیش كه‌سه‌كه گوڵ به‌ده‌ستى راست پێشكه‌ش ده‌كات ئه‌وا ماناى به‌ڵێیه، كاتێك به‌ده‌ستى چه‌پی پێشكه‌شی ده‌كات ئه‌وا نیشانه‌ى ره‌فزه، به‌م شێوه‌یه ئه‌وه‌ى زمان ناتوانێت ته‌عبیرى لێ بكات ده‌توانى له‌رێگاى گوڵه‌وه ته‌عبیرى لێبكه‌ى. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش كۆمپانیاى "ئه‌تولییه-ماییر دۆت كۆم" به‌شێكى تایبه‌تى به گوڵ داناوه، كه به‌شه‌ش شێوه ده‌سكه گوڵه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات كه‌هه‌موو پارێزگارى له ژینگه ده‌كات، هه‌روه‌ها ره‌نگ و شێوه‌ى ده‌سكه گوڵه‌كانیش له دیزاین و قوماشی جۆراوجۆرى كۆن
|
|
مشاهده: 1338 |
أضاف: Abdullakurd
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
| بۆكس ئۆفێس | | پرِ داهاترین فیلمه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سینه‌ماكانى ئه‌مریكا |
| داتاكان |
کۆى ئەوانە لەسەر هێڵن: 2 میوانان: 2 ئەندامان: 0 |
|