عه‌بدوڵلآ خۆشناو - تایبه‌ت به ئاى سمارت
سه‌ربارى گرفته‌كانى له‌گه‌ڵ ده‌ستهه‌لآتدارانى ده‌زگاى كۆچی ئه‌مریكى گۆانیبێژی جه‌ماوه‌رى
به‌ریتانى یوسف ئیسلام دووه‌م ئاهه‌نگى خۆى له‌ماوه‌ى 33ساڵ له وبلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سازكرد به‌ئاماده‌بوونى 400كه‌س كه له‌میانه‌یدا كۆمه‌ڵێك گۆرانى كلاسیكى كۆنى پێشكه‌شكرد كه ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ى ده‌هێنایه‌وه به‌رچاوى هه‌وادارانى كه به‌ناوى كات ستیڤن بانگ ده‌كرا، مۆسیقارى ناسراوى ته‌مه‌ن 60ساڵ ئاهه‌نگێكى پری له‌مایانه‌ى چه‌ندین كاتژمێر رێكخست كه تیایدا چه‌ندین گۆرانى پێشكه‌شكرد كه له‌پێشوودا سه‌ركه‌وتنى به‌رچاویان به‌ده‌ست هێناوه وه‌كو"شه‌مه‌نده‌فه‌رى ئاشتى" و "جیهانى درنده‌كان" و "مندالآن له‌كوێ یاری ده‌كه‌ن" هه‌روه‌ها بژارده‌یه‌ك له گۆرانیه‌كانى ئه‌لبومه نوێكه‌ى "گۆرانیبێژی رێگا"Roadsinger". له شێوه‌دا ئیسلام وه‌ك مامۆستایه‌كى زانكۆ ده‌هاته به‌رچاو به قاته ره‌مادى و قه‌میسه ره‌نگاوره‌نگه‌كه‌ى هه‌روه‌ها چاویله‌یه‌كى پزیشكیشی له‌چاو بوو كه به‌هۆى نمایشه‌كانى ژینگه‌یه‌كى دڵرفێنى خوڵقاندبوو. له پێشه‌كى كۆنسێرته‌كه‌دا وتى:"وابزانم ئێوه واتان دانابوو كه هه‌رگیز ناتوانین ئه‌نجامى بده‌ین"كه له‌دواى روونى كرده‌وه مه‌به‌ستى له‌و قسه‌یه ده‌ركردنى بووه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌ساڵی 2004 كه له‌و كاته‌وه ناوى له‌و لیسته دانراوه كه گومانیان لێده‌كرێت یارمه‌تى تیرۆر بده‌ن. ئیسلام كه له ساڵی 1977ـه‌وه بووه به ئیسلام و وازى له ژیانى ئه‌ستێرایه‌تى هێناوه له‌و كاته‌وه كه‌وتۆته ناو كێبركێیه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستهه‌لآتداران كه به یارمه‌تیدانى ئه‌و دامه‌زراوه خه‌یریانه تۆمه‌تبارده‌كرێت كه یارمه‌تى رێكخراوه تیرۆركراوه‌كان ده‌كه‌ن. ئیسلام له‌لاى خۆیه‌وه هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌و له‌و كاته‌شه‌وه ده‌چێته‌وه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ بۆنه جۆراوجۆره‌كان. به‌لآم له‌میانه‌ى ئه‌م سه‌ردانه‌ى كۆتایی رووبه‌رووى زۆر ناخۆشی بوویه‌وه، له‌وانه فیزه‌یه‌كى لێدابوو بۆ رێكلامكردن بۆ سی دی یه نوێیه‌كه‌ى له‌نیۆیۆرك به‌لآم ده‌ستهه‌لآت داران ناچاریان كرد كه ئه‌و سه‌ردانه نه‌كات له‌كاتێكدا له‌ساڵی 2006هه‌مان كارى ئه‌نجام دابوو. هه‌ر بۆیه لۆس ئه‌نجلۆس بووه تاكه شوێنى كۆنسێرته‌كه‌ى له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
|